ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

و: عە بدولكەریم شوانی

رۆژێكیان دەستی كوڕەكەی ئەگرێ و سەردانی ماڵی باوكی ئەكەن كە زۆر دور نییە لێیانەوە، كەئەگەڕێتەوە مێردەكەی تێرو پڕی لێ ئەدات و هەڕەشەی لوت بڕینی لێ ئەكات لەسەر ئەوەی بەبێ پرسی مێردەكەی چۆتە دەرەوە، بەهەر حاڵێك بێت خۆی دەرباز ئەكات و ئەچێتەوە بۆ ماڵی باوكی، بەباوكی ئەڵێ من جیا ئەبمەوە، چونكە ناتوانم جارێكی دی بچمەوە لای، هەڕەشەی لوت بڕینی لێ كردوم، پاش ماوەیەك كەس و كاری مێردەكەی ئەچن بۆئەوی بیگەڕێننەوەو ئاشتیان بكەنەوە، بەڵام باوكەكەی داوای زەمانەتیان لێ ئەكات ئەوانیش لەخزمانی پیاوەكە دو كەس ئەكەن بەكەفیل، لەگەڕانەوەیان بۆماڵی خۆیان پیاوەكەی داوای لێئەكات پێكەوە دوو بەدوو بچنە ناو ئەو باخچەیەی كەلەبەرانبەری ماڵیانە، ژنەكەش رازی ئەبێت، بەلام كاتی ئەگەنە ناو باخچەكە كابرا قەڵەم بڕێكی تیژ لەگیرفانی دەر ئەهێنێ و یەكسەر پەلاماری ئەدات و لوتی ئەبڕێ و را ئەكات، ئەو خەڵكەی لەناو باخچەكە ئەبن لەگەلأ هەندێك لەهاوسێكانیان برینەكەی بۆ ئەبەستن و ئەی گەیەننە نەخۆشخانە.

ئەم هەواڵە بڵاو ئەبێتەوە، لەپاكستان دكتۆرێكی نەشتەرگەری جوانكاری كەروداوەكە ئەبیستێ ئەڵێت: ئەگەر بێتە ئێرە من نەشتەرگەری بۆ ئەكەم بەبێ پارە، پاش ئەوەی برنەكەی ساڕێژ ئەبێت كەس و كاری ئامادەكاری بۆ ئەكەن وئەینێرنە پاكستان، لەوێ پاش چەند نەشتەرگەرییەك پزیشكەكە ئەتوانی لوتی چاكبكاتەوە ئەگەر چی وەك جاران نابێت،

ژنەكەزۆر دڵی خۆش ئەبێ بەوەی كە بۆتەوە بەخاوەنی لوت، بەڵام ژنەكە داوای جیا بونەوە ئەكات لەمێردەكەی، كەئەوەش ئەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەكەی لەدەست بدات، چونكە بەجێبونەوەیان منداڵەكە ئەكەوێتە لای باوكەكەی. پۆلیس كابرا دەستگیر ئەكات پاشان بەكەفالەت بەر ئەبێت تا رۆژی دادگایی.