ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشێكی زۆری خانمانی قژ لول روبەڕوی گرفتی بژی، روتانەوە و نەوەستاندنی قژییان دەبنەوە، پێویستە خاوەن ئەم جۆرە قژانە خزمەتی زیاتری قژیان بكەن، پاشان هەوڵبدەن بە پێكهاتەی سروشتی پارێزگاری لێبكەن.

ماڵپەڕی emarat پێكهاتەیەكی بڵاوكردوەتەوە بۆ بەهێزكردن، نەرمكردنەوە وچارەسەری هەڵوەرینی قژی لول.

پێكهاتەكان:

2 كەوچك ماست

2 كەوچك مایۆنیز

یەك كەوچك هەنگوین

یەك هێلكە

شێوازی ئامادەكردنی:

- ماست و مایۆنیزەكە تێكەڵ بكە، پاشان هەنگوین و هێلكەكە تێبكە.

- بیدە لە قژت، بەڵام پێویستە قژت خاوێن بێت، مەساجی پێبكە، بۆ دو كاتژمێر جێیبهێڵە و بە خاولییەك دایپۆشە.

- دواتر بە شامپۆ بیشۆ و نەرمكەرەوەی قژ بەكاربهێنە.

- هەفتەی دو جار دوبارەی بكەرەوە.