ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە شارۆچكەی ئەرجیش سەربە پارێزگای وانی باكووری كوردستان، ئەو شوێنانەی باڵندەی فلامینگۆیان لێدەنیشێتەوە دەكرێنە شوێنی گەشتیاری و پارك و شوێنی حەوانەوەیان تیادا دروست دەكرێت.

فلامینگۆ باڵندەیەكی ناوازەو قاچ و مل باریكە و پێكھاتەی ڕەنگی ئەوباڵندە بریتیە لەڕەنگی سپی ڕەش وسور ،حەز بە گەرما و ئاو دەكەن و ڕووەك دەخۆن، بەپێی سەرچاوەی شارەزایابی ژینگە بەهۆی خۆراكە دەریایەكان ڕەنگی پەڕو باڵەكانیان بۆ ڕەنگی دیكەش دەگۆڕێت ،توانای فڕینێكی زۆریان هەیە و هەندێك جار لە نێوان كیشوەركان كۆچ دەكەن، نیشتمانی فلامینگۆ دەكەوێتە باشووری كەنارەكانی دورگەی كاریبی لە ئەوروپا و لەكەنار دەریاكانی ڕوسیاو ئەفریقیا ولەچەند وڵات وشوێنی دیكەش دەبنە بەشێكی دیكە نیشتیمانی فلامینگۆ ، لەدەریاچەی ورمێ ڕۆژ هەڵاتی كورستان و دەریاچەی وانی باكوری كوردستانیش ئەم جۆرە باڵندەیە هەن ‌، خەڵكی بۆ بینینیان ماوەیەكی دوور ڕێگا دەبڕن.