ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە میسر دەیان تابووت دۆزرانەوە كە هی شازادە و كەسایەتییە ئاینییەكانی دوو هەزار و پێنج سەد ساڵ لەمەوبەرن.

موستەفا ئەلوەزیری، سكرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئەنتیكەكانی میسر رایگەیاند، لە ساڵی 2018ـەوە ئەم ئۆپەراسیۆنە دەستیپێكردووە و لە ماوەكانی رابردووش چەند ئاژەڵی مۆمیاكراومان دۆزیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، 59 تابووتی نوێمان دۆزیووەتەوە كە بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی كیمیایی تێیاندا، زۆر بەباشی ماونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی ئەو دۆزینەوە نوێیانە لە مۆزەخانەی گەورەی میسر لە چەند مانگی داهاتوو نمایش دەكرێن.

رێكخراوی یونسكۆش، لە مانگی هەشتی ئەمساڵ، گۆڕێكی 10 مەتری دۆزییەوە كە دەیان پەیكەری “خواوەندی مەرگ” (سۆكار) تێدابوو.