ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئایا كامیان باشترە، خۆشووشتن لەكاتی بەیانی یان لەكاتی شەودا؟ كاتی خۆشووشتن بۆ هەر كەسێك بە پێی چەند پێوەرێك جیاوازی هەیە، لە لایەنی پزیشكییەوە بۆ هەندێك كەس خۆشووشتن لەكاتی بەیانی باشترە و بۆ هەندێكی تر لەكاتی شەودا، ئەمەش پشت بەستووە بە كۆمەڵێك هۆكار وەكو: سروشت یان جۆری پێست، باری دەروونیی كەسی، كاتی لە خەوهەڵسان، رێژەی ئارەقەكردن، پیشە، سروشتی قژ، وەرز..تاد. بە گوێرەی سروشتی پێست، وا باشترە بۆ پێستی چەور كە خۆشووشتن بخرێتە كاتی بەیانی بە مەبەستی پاككردنەوەی چەوری و كونەكانی پێست چونكە بە درێژایی شەو زۆرترین چەوری لەسەر پێستدا كۆدەبێتەوە، ئەمەش سوودی هەیە بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانی زیپكە، كەچی بۆ پێستی وشك و حاڵەتەكانی ئەكزیما وا باشترە كە خۆشووشتن بخرێتە كاتی شەو. بۆ حاڵەتەكانی خەوزڕان Insomnia و پەستی، خۆشووشتن بە ئاوێكی گەرم لەكاتی شەودا باشترە بۆ خاوكردنەوەی دەمارەكان و ئارامبوونەوە و خەوێكی باشتر. بۆ ئەو كەسانەی كە دوچاری زیاد ئارەقەكردن Hyperhidrosis و ئارەقە لەكاتی شەودا بوونەتەوە، خۆشووشتن لەكاتی شەودا رێنمایی دەكرێت. بۆ ئەو كەسانەی كە لەبەر هەر هۆیەك بەیانی زوو لەخەو هەڵدەستن وا باشترە كە خۆشووشتن بخەنە شەو پێش نووستن. بە گوێرەی جۆر یان سروشتی قژ، بۆ كەسانی خاوەن قژی لوول Frizzy خۆشووشتن لەكاتی بەیانی باشترە یان 2 كاتژمێر پێش كاتی نووستن. بە گوێرەی وەرز، كاتی خۆشووشتن بگۆڕە، هاوین هاندەرە بۆ زیاد ئارەقەكردن لەكاتی رۆژدا بۆیە خۆشووشتنی شەوانە رێنمایی دەكرێت، كەچی لە وەرزی زستاندا خۆشووشتن لەكاتی شەودا رێنمایی دەكرێت.