ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای بێدەنگییەكی زۆر هونەرمەند (هێمن حەمید) بەرهەمێكی نوێی بەناوی (لانە) بڵاودەكاتەوە، ئەم بەرهەمەی هونەرمەند بەر لە بڵاوبوونەوەی هەرایەكی زۆری لە سوشیال میدیا نایەوە، وەك هێمن حەمید لە ئەكاونتەی خۆیدا دەڵێ:

من توانیم لەڕێگای هونەرەوە لە ناو دڵی ئیستانبوڵدا ستافێكی گەورەی پڕۆفشیۆنێلی تورك بێنم و ئاڵای كوردستانیان لەدەست بنێم لە ناو كلیپی بەرهەمە نوێكەمدا . من یەك كەسم بووم توانیم بەتاقی تەنها بەبێ هیچ شەڕو ئاژاوەیەك ئەمە بۆ گەلەكەم بكەم، كە بەڕاستی لە توركیادا ئەمەی من كردم جورئەتێكی گەورەی دەویست كەچی كەسانێكی زۆر لە گەلەكەم لەگەڵ بڵاو كردنەوەی پارچەیەكی كورت لە بەرهەمەكەم كە وەك ڕیكلامێك ویستم پێش بڵاوبوونەوەكەی پیشانی بدەم، لە جیاتی دەست خۆشی وپیرۆزبایی بەرهەمەكەم و پیرۆزبایی پڕۆسەی هاوسەرگیرم بە كۆمێنت جنێویان بۆ نوسیم، هەروەها سەبارەت بە چۆنیەتی ئامادەكردنی كلیپەكەی هێمن دەڵێ: جێگای دەست خۆشییە لە یەكێك لە هەرە مۆسیقیە باناوبانگەكانی توركیا ( جۆسكون كڤیلخیم Coskun kivilcim ) موزیكژەن و و تێكست نوس و ئاوەزدار و ئارانجمێنت، كە ئاواز و تێكستی داوەتە زۆربەی هونەرمەدە بەناوبانگەكانی توركیا لەوانە : سیبێل جان، ئیبراهیم تاتلسێس، ئیبرۆ گوندش، جایلان، هاكتان ... ئەم هونەرمەندە كاری دابەشكردنی ئەم گۆرانیە نوێیەی منی گرتە ئەستۆێ خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستەگرام ڕیكلامی كلیپەكەی منی بڵاوكردەوە.

ئەوەی ماوەتەوە بڵێین ئەمڕۆ سێ شەممە كاتژمێر7ی ئێوارە بەرهەمە نوێیەكەی لە فیس بوك و یوتیوب و ئینستگرام بڵاودەكاتەوە.