ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

مەنسوور جیهانی ـ پۆستەری فیلمی چوار ئێپیزۆدی “ژیان لەسەر شەقام” لە بەرهەمهێنانی “بەهمەن قوبادی” و لە دەرهێنانی منداڵانی کۆبانێ و شنگاڵ بۆ بەشداریی لە ڕووداوە سینەماییەکان بڵاوکرایەوە.

پۆستەری فیلمی چوار ئێپیزۆدی “ژیان لەسەر شەقام” Life on the Road لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری بەزموونی کورد “بەهمەن قوبادی” و لە دەرهێنانی منداڵانی کۆبانێ و شنگاڵ، لەوانە: ئێپیزۆدی “ئێستا بۆ کوێی دەچێن؟” Where do we go now? لە دەرهێنانی “ئیخلاس حەیدەر سامۆبۆد”، ئێپیزۆدی “ئێمە دیسانەوە سازیی دەکەینەوە” Well make it again لە دەرهێنانی “سیدرا رێزوان”، ئێپیزۆدی “گەڕانەوە” The Return لە دەرهێنانی “سالوا سلێمان سیدۆ” و هەروەها ئێپیزۆدی “ژیان درێژەی هەیە” Life Goes On لە دەرهێنانی “عەدنان فارووق”، کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “دەرهێنەرە نوێیەکان” لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سائۆ پائۆلۆ” São Paulo لە وڵاتی بڕازیل نمایش دەکرێت، لە لایەن هونەرمەندی ئێرانی “بێهزاد خۆرشیدی” دیزاینی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵە جیهانییەکانی فیلم و نمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بڵاوکرایەوە.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی چوار ئێپیزۆدی “ژیان لەسەر شەقام” بریتین لە:

بەرهەمهێنان و ئامادەکردن: گوڵڕیز ئیحتیاتی، مونتاژ: ئیحسان واسقی، دەنگدانەر: حوسێن قوورچیان، گرووپی بەرهەم: میلاد فەیزوڵڵا بەیگی و عاتیفە ئەسڵانی، ستافی ئێپیزۆدی “ئێستا بۆ کوێی دەچێن؟”؛ دەرهێنەر: ئیخلاس حەیدەر سامۆبۆد، ڕاوێژکار: میلاد فەیزوڵڵا بەیگی، ستافی ئێپیزۆدی “ئێمە دیسانەوە سازیی دەکەینەوە”؛ ڕاوێژکار سۆران ئیبراهیم، وێنەگر: سۆران ئیبراهیم، دەنگهەڵگر: ڕێکەوت خالید، ئەکتەرەکان: سیدرا رێزوان و چیا ئەحمەدی، ستافی ئێپیزۆدی “گەڕانەوە”؛ ڕاوێژکار و وێنەگر: محەمەد تۆریوەریان و سالوا ئلێمان سیدۆ، یاردەدەری وێنەگر: نیما محەمەدپوور، ئەکتەرەکان: هازم خوداداد، نەزیر خوداداد، سۆنیا سلێمان سیدۆ، یاس خالید، خوداداد ئەسغەر، ستافی ئێپیزۆدی “ژیان درێژەی هەیە”؛ ڕاوێژکار و وێنەگر: سۆران ئیبراهیم و عەدنان فارووق، مۆنتاژ: سۆران ئیبراهیم، ئەکتەرەکان: روناک مستەفا، عومەر ساڵح، حەموودە محەمەد، سیلوا شێخۆ، دڵوا شێخ، شیرین شێخۆ قادر و مدلین شێخۆ، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی، بەرهەمی: ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان.

چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سائۆ پائۆلۆ” بە نمایش 198 فیلم لە دەرهێنەرانی 71 وڵاتی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی “ئاسۆی نێودەوڵەتی”، بەشی پێشبڕکێی “دەرهێنەرە نوێیەکان”، بەشی “بڕازیل”، بەشی “خەڵاتەکان”، بەشی “مافی مرۆڤ” و بەشی “کەمپەینەکان” لە ڕۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کوشەندەی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری سائۆ پائۆلۆ لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاریی زیاتر:

https://44.mostra.org/jornal-da-mostra/veja-a-selecao-de-filmes-da-44-mostra

بەڕێوەبەرایا‌تی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی “ژیان لەسەر شەقام”.