ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆمپانیای دروستكردنی فڕۆكەكان كردنەوەی یەكەم بنكەی وێستگەی فڕینی تاكسی ئاسمانی لە جیهاندا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا راگەیاند.

كۆمپانیای "Lilium"ی دروستكەری فڕۆكەی جۆری "EVTOL" هەفتەی داهاتوو یەكەم وێستگەی تاكسی ئاسمانی لە جیهاندا بكاتەوە، ئەم بنكە پێكهاتووە لە ناوەندی پرۆسەكان كە خزمەتی ناوچەیەكی بەفراوانی بەشداربووانی تاكسی ئاسمانی دەكات.

ناوەندەكە كە یەكەمە لەجۆری خۆی لە جیهاندا كەوتووەتە تەنیشت دەریاچەی نۆنا.

ئەم كۆمپانیایە لەڕێگەی فڕۆكە كارەباییە بچووكەكانەوە كە بەشێوەیەكی ستوونی دەفڕن و جێگای پێنج سەرنشینی تیا دەبێتەوە و بەخێرایی 297 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەفڕێت خزمەتی بەشداربووان دەكات.

گەشتی كۆمپانیاكە (كە بێ دەركردنی گازە ژەهراوییەكانە) بۆ ماوەی نیو كاتژمێر تا كاتژمێرێك دەتوانێت بفڕێت و، لە ماوەی یەك كاتژمێردا دەگاتە شارە نزیك و دوورەكان وەك شاری جاكسۆنڤیڵ و فۆرت لۆدردێل.

بەگوێرەی پێگەی "Robbreport"ی ئەمریكی، كۆمپانیاكە لە داهاتوویەكی نزیكدا ژمارەی بارەگا و تیمەكانی بەشێوەیەكی خێرا لە هەموو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زیاد دەكات.