لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ژناندا، لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لە ژێر ناونیشانی "بە هەستەكانمان ژیان جوانتر دەكەین"
رۆژی چوارشەممە 25-11-2020 پیشانگایەكی شێوەكاری لە نێو باڵەخانەی سەندیكاكەیان، بۆ گروپێك لە خانمانی هونەرمەند كردەوە، كە بووە جێگای رەزامەندی هونەرمەندانو رۆشنبیرانو سەردانیكاران، لەو پیشانگایەدا كۆمەڵێك ئافرەت بە كۆمەڵێك تابلۆو ستایلی جیاواز تیایدا بەشداربوونو پیشانگایەكەش چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.