ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وڵاتی میسر وێنەگرەكەی كچە ساماكار و مۆدێلی میسری (سەلما شیمی) دەستگیركرد، ئەمە لە كاتێكدایە یاسای میسر رێگە نادات هیچ كەسێك بە جلی فیرعەونیء بەتایبەتیش لەلای ئەهرامەكان وێنە بگرێت، سەلما شیمی-ی بەو هۆیەی لای هەرەمەكانی ناوچەی سەقارەی رۆژهەڵاتی قاهیرە بە جلوبەرگی نیمچە روت و سەردەمی فیرعەونی وێنەی نەشیاوی چركاندووە و بۆیە وێنەگرەكەی كە هۆكاری پلاندانانی ئەو وێنانە بووە دەستگیركرا.