لە میانەی پڕۆژەی جوانكاری بۆ بەشێك لە شوێنە بەرچاوەكانی شاری هەولێر، كۆمەڵێك گەنجی خوێن گەرم هەڵساون بە بۆیەكردنو وێنەكێشان لەسەر پایەی بەشێك لە ئۆڤەرپاسەكانی شاری هەولێر، جیاواز لە كارەكانی پێشوو ئەمجارەیان بە نیازن وێنەی كۆمەڵێك كارەكتەری هونەریو رۆشنبیریش بكێشن كە رۆژێك لە رۆژان سیمبولی جوانی بوونە لەو شارە.