ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای کوردستان

خانمە هونەرمەند ماریا هەورامی ڕای دەگەیەنێت بەرهەمێکی نوێی ئامادەیە، بەڵام چاوەڕوانی دۆخێکی گونجاو دەکات بۆ ئەوەی بڵاوی بکاتەوە.

ماریا هەورامی لەوەڵامی هەوادارانی کە داوای بەرهەمی نوێی گۆرانیان لێکردووە سوپاسی کردوون بۆ لێپرسینەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بەرهەمی نوێی دەمێکە ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە، بەڵام بەگوتەی خۆی دۆخی ئێستا گونجاو نییە، «بەرهمی نوێم ئامادەیە بۆتان، بەڵام دەمەوێت کاتێک بڵاوی بکەمەوە کە ئێوە ببینمەوە بە دڵخۆشی».

ماریا کەمال ناسراو بە ماریا هەورامی، لە ساڵی ١٩٨٩ لە دایک بووە و دەرچووی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە کاری هونەری دەکات.