ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوێنێ دووشەممە رێكەوتی 21-12-2020 لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لە گەلەری تایبەت بە خۆیان، پێشانگایەكی تایبەتی شێوەكاری بۆ د.فەرهاد پیرباڵ بەناونیشانی (جیهانی پیرباڵ لە 16هەمین پێشانگای تابلۆكانم)كردەوە، لەو پیشانگایەدا پیرباڵ كۆمەڵێك تابلۆی بە قەبارە جیاواز نمایش كردبوو، كە وەك خۆی گوتی ئەم تابلۆیانە بەشێكن لەو جیهانەی كە من تیایدا ژیاوم و گوزارشت لە ژیانی تایبەتی خۆم دەكات.

جێگای ئاماژەیە كۆمەڵێك هونەرمەندء قوتابی و میوانێكی زۆر ئامادەی رێورەسمی كردنەوەی ئەم پیشانگایە بوون و وا بڕیاریشە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام بێت.