ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئایا دەتوانم ئەو ددانەی لە دەستمداوە بیگەڕێنمەوە بەهۆی پردی ددانەوە؟

بەڵێ ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی و تەواو چارەسەرییەکەت بۆ بکرێت ئەوا دەکرێت. ئەم سوودانەی هەیە:

-لە ماوەیەکی کورت و تێچووی کەمتر ددانەکت بۆ دەگەڕێتەوە.

- ڕێگریکردن لە خواربوونی ددانەکانی تەنیشت ئەو ددانەی لە دەستت داوە کە بۆی هەیە بەهۆی ئەم خواربوونە کێشەی خواردن و جومگەی شەویلاگت بۆ دروستبکات.

- لەبەر ئەوەی پردی ددان بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبەستریت بە ددانەکانت ئەوا جوینی خواردنت بەهێزتر دەکات

- گەڕانەوەی متمانە و جوانی، بە تایبەت ئەگەر ددانە لە دەستچووەکەت ددانی پێشەوە بێت!

بە بۆچوونی من ئەگەر حاڵەتەکەت لەباربوو وە هەروەها لە بواری ئابووری بۆت گونجا، باشترە "چاندنی ددان" بکرێت بۆ گێڕانەوەی ددانە لە دەستچووەکەت بە تایبەت بۆ ئەوانەی کە بە تەمەن نین، چونکە پردی ددان وەک هەر چارەسەریەکی تر بەدەر نییە لە هەندێک زیان، بۆ نمونە؛

- ئەو ددانە ساغانەی کە هەردوو سەری پردەکەی بێ هەڵدەگیرێت بڕێکی لێ دەتاشرێت و بۆی هەیە زیانی پێبگات یاخود توانای ئەوەی نەبێت کە پردی ددانەکە هەڵبگرێت.

- بوونی مەترسی زوو کلۆربوونی ئەو ددانانەی کە پردی ددانەکەی هەڵگرتووە.

- ئەگەرچی پردەکە بۆ هەمیشەیی جێگیرە، بەڵام هەندێکجار لە شوێنی خۆی دەردەچێت و دەبێت دووبارە دابنرێتەوە و چەسپ بکرێت بە مادەیەکی تایبەت. 

ئامادەکردنی : دکتۆر ڕێباز سمیر