ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئومێد بابان

بە ناونیشانی (پیتەكان دەدوێن)، لە ژێر چاودێریی (هێمن قادر) پارێزگاری هەولێر بە وەكالەت و بە هەماهەنگیی (كۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر)، پێشانگایەكی تایبەتی هونەرمەندی شێوەكار (عەلی ئەڵوەنی)،   سێشەممە 9/2/2021، كاتژمێر 10 و نیوی بەیانی لە گەڕەكی تەعجیلی كۆن لە هەولێر دەكرێتەوە، كە رۆژی دواتریش، واتا 10/2/2021، لە هۆڵی (سەنتەری رۆشنبیریی قەڵای هەولێر) بەردەوام دەبێت.

تابلۆكان بریتین لە ۲۳ تابلۆی ڕەنگاوڕەنگ و لە نێوان پیت و ڕەنگەكاندا تێكەڵكێشییەكی هونەری كراوە، كە ئەم كارە هونەرییەش، وەكو كارێكی هونەریی تازە لە كوردستان هەژمار دەكرێت، چونكە لە ڕووی كەرەستە و تەكنیكەوە جیاوازە لەگەڵ تابلۆیەكی خۆشنووسی تەقلیدی، كە تەنها لەسەر كاغەز و بە مەرەكەب نووسرابێ، بەڵكو زۆربەی كارەكانی ئەم پێشانگایە كانفاس و فڵچەی وێنەكێشان و ڕەنگی پۆستەر و ڕوونی بەكار هێنراوە و مەبەست لە شوێنی نمایشی پێشانگاكەش، كە لە یەكێك لە گەڕەكە كۆنەكانی هەولێرە، یەكەمیان دەرچوونە لەو كارە تەقلیدییەی كە لە هۆڵەكان نمایش دەكرێت و دووەمیش نیشاندانە بە خەڵكی بیانی، كە هەولێر یەكێك لە شارە كۆنەكانی جیهانە.

ئەڵوەنی دەڵێ: "ئێمە هەوڵمان داوە كە ڕابردوو و داهاتوو بە یەكەوە ببەستینەوە لە كارەكانماندا و هەروەها پەیامێكیشە بۆ كاربەدەستانی شاری هەولێر، كە چیتر ئەم شوێنەوارە كوردیانە نەكرێنە گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل و جێگای زبڵ، بەڵكو بە خەڵكی بیانی پیشان بدرێت، كە مێژووی ئەم شوێنە چۆن بووە و چەند كەسایەتیی گەورە لەناویدا ژیاون".

No description available.

 No description available.