ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سوبحی مەهدی

 کەشی  دوای ناوەڕاستی شوبات، کە سەرماو سۆڵە باردەکات،و بەپێوەری کوردەواری ئیتر

)کوڕی سەیاد) ،کە مەبەست لە ڕاوچییانی نێو چیاکانە دەتوانن لە سەرشاخ بمێننەوەو لە سەرمادا ڕەق نابنەوە، ئیتر (ئەدالە وەنۆشێ(کە ئەو تاڵە گەڵایەیە گوڵە وەنەوشە لە ئامێزیدا

لە دایک دەبێت،و لەگەڵ کەشو هەوای مامناوەنددا سەرەتاتکێی گەشانەوەو بڵاوکردنەوەی بۆنە تایبەتەکەیەتی.

    گوڵە وەنەوشەو گەڵاکەی لە هیچکام لە و گیاو گوڵانەی تر ناکات،سروشتێکی تایبەتی

خۆی هەیە، لە کەنار جۆگە ئاوە ئاوکەوتووەکاندا هەموو ساڵێک لە هەمان شوێن دووبارە سەرەتا گەڵاکان و دواتریش گوڵەکە دیمەنێک دروست دەکەن، هەر لە تابلۆی هونەرمەندێکی شارەزا دەچێت.

   ڕەنگی وەنەوشە،هەر لەگەڵ ناوەکەی خۆیدا تەواوکاری یەکترن، وهەرئەو ڕەنگە تۆخە وەنەوشەییە،و بە هەمان شێوەی جوانییە دەرەکییەکەی بۆنێکی تایبەتی هەیە،و کەمن

ئەو مارکە جیهانیانەی توانیبێتان کۆپی بۆن وڕەنگی وەنۆشە بکەنەوە.

   پاراستنی ئەو سروشتە جوانەو، ئەو ژینگە تەندروستە، ئەرکی هەمووانە تا لە جوانی

ڕەنگەکەی و خۆشی بۆنەکەی بەردەوامی بە ژیان بدەین.