ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەگشتی پیاوان ئارەزو دەكەن خێزان دروستبكەن و ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنن، بەڵام زۆر كات چەند هۆكارێك وایانلێدەكات بە پێچەوانەوە لە هاوسەرگیری هەڵبێن و بیری لێنەكەنەوە.

ماڵپەڕی hiamag ئەو چەند هۆكارەی بڵاوكردوەتەوە.

هۆكاری ئابووری:

زۆریی تێچوی هاوسەرگیری و پارەی زێڕ و ماڵ و ئاهەنگ، لەلایەكی دیكەشەوە نەبوونی كار، فشار لەسەر پیاوان دروستدەكات كە لە هاوسەرگیری رابكەن.

هۆكاری كۆمەڵایەتی:

هەندێك لە پیاوان وا بیر دەكەنەوە ئەگەر بچنە ناو ژیانی هاوسەرگیرییەوە ئازادییان كەمدەبێتەوە و سنوردار دەبێت، ئەم ترسەش وایان لێدەكات بیری لێنەكەنەوە.

هۆكاری سایكۆلۆژی:

هەندێك لە پیاوان لە تەمەنی زۆر گەنجێتیدا رەتدەكرێنەوە لەلایەن خانمانەوە، ئەمەش كار لەسەر هەستیان دروستدەكات و وادەكات بترسن لەوەی خانمان هەمیشە رەتیان بكاتەوە و بوێری چوونە پێشەوەیان نەبێت.

هۆكاری دیكە:

خۆشی بینین لە ژیانی سینگڵی یان هەندێكجار راكردن لە بەرپرسیارییەتی كە دوای هاوسەرگیری بۆی دروستدەبێت.