ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دایكێكی مەكسیكی توشی شۆك دەبێت پاش ئەوەی بەهۆی كۆرۆنا رەنگی شیری دەگۆڕێت بۆ سەوز بێ ئەوەی گۆڕانكاری لە سیستمی خۆراكیدا ئەنجامبدات.

بە پێی هەواڵێكی The Sunی بریتانی، ئانا كۆرتز، دایكێكی تەمەن 23 ساڵانە و لە ناوچەی مۆنتێری لە مەكسیك دەژی، توشی شۆك بوو بەوەی كە بینی رەنگی شیری گۆڕاوە بۆ سەوز، ئەویش پاش ئەوەی مانگی رابردوو توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

ئانا چەند جارێك پشكنینی ئەنجامدا، بەشێك لە پزیشكان پێیان وابوو بەهۆی گۆڕانكاری لە سیستمی خۆراكی رەنگی شیری گۆڕابێت، بەڵام ئانا رەتیكردەوە هیچ جۆرە گۆڕانكارییەكی ئەنجامدابێت.

ئانا لەبارەی ئەو گۆڕانكارییە سەیرەوە وتی، "كۆتا جار سەردانی پزیشكێكی پسپۆڕم كرد و پێی وتم كاتێك دایكێك نەخۆش دەكەوێت ئەم حاڵەتە زۆر باو دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە كە ڤایرۆسەكە زۆر بەهێزە و تووشی هەوكردنی كردووە".

هاوكات ئەو پسپۆڕە رێنمایی ئەو دایكەی كردبوو كە بەردەوامبێت لە شیرپێدانی منداڵەكەی، چونكە ئەو شیرە گرنگترین شتە بۆ منداڵەكە و لە زۆر نەخۆشی دەیپارێزێت.