هەندێك خواردەمەنی كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات وە بەرگریەكی باش دروست دەكات دژی ڤایرۆس وهەوكردنەكان، سەرچاوە تەندروستیەكان ئاماژە بە چەند خواردەمەنیەك دەدەن كە بەرگری لەشی مرۆڤ بە هێز دەكات لەوانە.
- چای سەوز: دەوڵەمەندە بە ماددە “پۆلیفینۆل”، ئەو ماددەیەش بەوە ناسراوە كە دژە ژەهراویبوونە و، ڤایرۆسە بەربڵاوەكانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت لەناو دەبات.
- سیر: سیر نزیكەی ١٠٠%ـی ڤایرۆسەكانی لووت لەناودەبات كە دەبنە هۆی تووشبوونی مرۆڤ بە هەڵامەت و پژمین و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكانی كۆئەندامی هەناسەدان.
- پیاز: پیاز ماددەی “ئەلیسین” و ماددەی “كیرسیتین” لەخۆدەگرێت، كە ئەوەی دوایی هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ئەو لینجەی لە سینگ كۆدەبێتەوە، بێجگە لەوەی كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات.
- زەنجەبیل: تام و چێژە گەرمەكەی زەنجەبیل سوودبەخشە بۆ كەمكردنەوەی سەرئێشان و هەوكردنی گەروو، یارمەتیدەریشە بۆ ڕزگاربوون لە لینجی سینگ بە ڕێگەی كۆكەوە، هەروەها زەنجەبیل یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا، هەروەكو سوودبەخشە بۆ ئازاری گەدە و ڕشانەوە و سەرئێشە.