ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاوی برنج یەكێكە لەو رێگایانەی بۆ چارەسەری گرفتەكانی قژ بەكاردەهێنرێت بەتایبەت درێژبوون‌و پڕبوونەوەی قژ، چونكە دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراكی گرنگ‌و قژ بەبەهێزی دەهێلێتەوە.

رێگاكانی ئامادەكردن:

*كوپێك برنج بهێنە‌و بیخە ناو قاپێكی قوڵەوە كوپ‌و نیوێك ئاوی تێبكە، برنجەكە كەمێك بكوڵێنە‌و دواتر ئاوەكەی لێ‌ جیابكەرەوە‌و بیكە قوتویەكەوە، ئاوەكە بۆ ماوەی 12 تا 24 ساعات بهێڵەرەوە تاكو هەموو ڤیتامین‌و كانزاكان وەردەگرێت، كاتێك قژت بە شامپۆ‌و ئاسو شۆرد، بەهێواشی ئاوی برنجەكەی پێوە بكە، بۆ ماوەی پێنج خولەك پێوەی بێت دواتر بیشۆ.