ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە دوایین دۆزینەوەی پسپۆڕانی بەرپرس لە دروستکردنی حەبی مەنع بۆ پیاوان کردووە، کە لە کۆنفرانسێکی زانستییدا ئاشکرایانکردووە، کە لەژێر تێستی سەلامەتییدا دەرچووە و دەتوانرێت لەلایەن پیاوانەوە بەکاربهێنرێت. 

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم حەبە دیزاینکراوە بۆئەوەی ڕۆژی یەک جار بخورێت و کاری حەبەکەش ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی تۆوی (سپێرمی) پیاوانە بە شێوەیەکی کاتی.

باس لەوەش کراوە، ئەم حەبە بژاردەیەکی نوێ دەبێت بۆ پیاوان لەپاڵ بەکارهێنانی کۆندۆم و ڤێسێکتۆمی.

بەڵام زۆربەی پزیشکان و پسپۆڕانی بواری تەندروستی ڕەخنەیان لەم حەبە گرتووە و باس لەوە دەکەن، کاری ئەم حەبە ڕاگرتنێکی کاتیی بەرهەمهێنانی سپێرمی پیاوانە، بەڵام ئەگەری هەیە کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر تەندروستی و هاوسەنگیی هۆڕمۆناتی پیاوان هەبێت.