پەرلەمانتار كاوە محەمەد لەئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق بۆدەزگاكانی راگەیاندن لەمەڕ پرسی نەوت رایگەیاند"بەهۆی بڕە ئەو پارە كەمەی كەلەچەند مانگی رابردوو ‌ بەغدا رەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستانی كرد، ، حكومەتی‌ هەرێم چاری نەماو بەرگەی ئەو سیاسەتەی بەغدای نەگرت و بڕیاریدا بەشێوەیەكی‌ سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت و مووچەی فەرمانبەرانی پێ‌ دابینبكات، كەمانگانە 850 ملیار دینارە. گوتیشی" حكومەتی‌ فیدراڵی عێراق ، لەمانگەكانی‌ نیسان و ئایاری‌ ئەمساڵدا ، پابەندی‌ رێككەوتنەكەی‌ لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەبووەو شایستە داراییەكانی بۆهەرێم نەناردووە، پێویستە هەردوولا بۆ چارەسەركردنی‌ كێشەكانی‌ نێوانیان گفتوگۆ بكەن و بەشوێن میكانیزمیكی‌ نوێدا بگەڕێن، دەنا بەم شێوەیە رێككەوتنەكە جێبەجێ‌ ناكرێت و كێشەكان زیاتر گەورە دەبن. 

بەپێی زانیارییەكان و سەرچاوەكان لەفراكسیۆنی كوردی لەپەرلەمانی عێراق، پێشبینی دەكرێت ئەم هەفتەیە بەغدا تاكو 10ی ئەم مانگە، بەشە بودجەی مانگی حوزەیران بۆهەرێمی كوردستان رەوانە بكات. بڕی ئەو پارەیەش كەبەغدا دەینێرێت، بە400ملیار دینار مەزەندە دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدا دێت ئێستا حكومەتی هەرێم رۆژانە 450هەزار بەرمیل نەوتی خۆی دەفرۆشێت و تەنها 150هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك رادەستی سۆمۆ دەكات و رێككەوتنەكەی هەولێرو بەغدا لەلێواری هەڵوەشانەوەدایە. جێی باسە لەبودجەی مانگی نیساندا بەغدا 488 ملیار دیناری بۆهەرێمی كوردستان ناردو لەمانگی ئایاریشدا 508 ملیار دیناری دیكەی رەوانەكرد. 

بەرێوەبەری كارەكانی ئالێكساندری لاكازێتی, ھێرشبەری یانەی ئۆلمپیك لیۆنی فرانسا ئاشكرای كرد, ئەو یاریزانە ھەموو ھەوڵەكانی بەرپرسانی یانەكەی رەتدەكاتەوە لە پێناو ھێشتنەوەی لەو یانەیە.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ESPN بەرێوەبەری كارەكانی یاریزانی تەمەن ٢٤ ساڵان ووتی” بەرپرسانی یانەی لیۆن دەیانەوێت گرێبەستی لازێتی نوێبكەنەوە و موچەكەی بۆ دوو ئەوەندە زیاد بكەن, بەڵام ئەو یاریزانە نایەوێت لەو یانەیە بەردەوام بێت و بیر لە یانەیەكی نوێدەكاتەوە, ھەرچەندە تا ئێستا گفتوگۆمان لەگەڵ ھیچ یانەیەك نەكردووە.

لاكازێتی وەرزی رابردوو توانی ئاستێكی باش پێشكەش بكات و بەم ھۆیەوەش توانی بە تۆمار كردنی ٢٧ گۆل نازناوی گۆلكاری لۆشامپیۆنی فرانسای بەدەست ھێنا, ھەربۆیە چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپی ھەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

وتەبێژی هاوپەیمانان ژماره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ماوه‌ی‌ "24" كاتژمێری‌ رابردوودا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیانه‌وه‌ له‌ دژی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ ماوه‌ی‌ "24" كاتژمێری‌ رابردوودا، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ هاوپه‌یمان "24" هێرشیان له‌ دژی‌ چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌ ناوچه‌كانی‌ "حه‌ویجه‌ و فه‌لوجه‌ و مه‌خمور و موسڵ و شه‌نگال و ته‌له‌عفه‌ر و بێجی‌ و حه‌دیسه‌" له‌ عیراق، فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان "15" هێرشیان ئه‌نجامداوه‌، و پێگه‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشیان خاپوور كردووه‌.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، له‌ وڵاتی‌ سوریا "9" هێرش له‌ دژی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش ئه‌نجامدراوه‌ و زیانی‌ گه‌وره‌یان به‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ گه‌یاندووه‌.

لە كۆتا یاری پاشكۆی پاڵاوتنەكان بۆ گەیشتن بە خولی پلە یەكی ئیسپانیا (لالیگا) ، یانەی لاس پاڵماس شكستی بە ریاڵ زاراگۆزا هێنا و خۆی گەیاندە لالیگا.

بەپێی یاسای ئەو وڵاتە، لە خولی پلە دوو یانەكانی پلەی سێهەم تاوەكو شەشەم دەچنە پاشكۆی پاڵاوتنەكان و تەنیا یەكێكیان لە پاڵ یەكەم و دووەمدا دەگاتە لالیگا.

هەردوو یانەی ریاڵ زاراگۆزا و لاس پاڵماس لە دواین یاری پاشكۆدا رووبەرووی یەكبوونەوە. هەرچەندە زاراگۆزا یەكەم یاری ٣-١ بردەوە بەڵام ئەمشەو لە یاری گەڕاندەوە لاس پاڵماس بە ئەنجامی ٢-٠ بردنەوەی تۆماركرد و بە سوود وەرگرتن لە گۆڵ لە دەرەوەی یاریگا خۆیدا، گەیشتە خولی پلەیەك. سەرەتا رۆكی مێسا لە خولەكی ٣٣ گۆڵێكی هێنا. لە كۆتا خولەكەكاندا كاتێك هاندەرانی زاراگۆزا ئاهەنگی سەركەوتنیان دەگێڕا سێرجیۆ ئاراویۆ دووەم گۆڵی لاس پاڵماسی تۆماركرد و خۆشییەكەی لێكردن بە شین.

لاس پاڵماس لە پاڵ ریال بیتس و سپۆرتینگ خیخۆن ، دەبنە ئەندامی تازەی وەرزی نوێی لالیگا.