به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ینێ شه‌ممه‌ی ئاشكراكرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رماوه‌ بەم شێوەیەدەبێت، هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 46، سلێمانی 42، دهۆك 41، كه‌ركوك 48 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

گشتی‌ كه‌شناسی‌ ئەوەشی خستەڕوو: ‌ سبه‌ینێ‌‌ شه‌ممه‌ 2ی ئه‌یلولی 2017، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، سبه‌ینێ به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 45 پله‌، سلێمانی 41، دهۆك 40، كه‌ركوك 46 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

لەمەڕ سیستەمی نوێی مووچەو پرسی كۆتایی هاتنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران د. نوری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون لەسەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" لەوەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران هەندێك پڕۆژە بۆ سیستەمی تازەی مووچە تاوتوێ دەكرێت، چاوەڕوانی بانكی نێودەوەڵەتی دەكەین بۆ ئەوەی وەڵاممان بداتەوە، بۆ ئەوەی سیستەمی نوێی مووچە ئامادە بكرێت و جێبەجێ بكرێت“.

گوتیشی" هەركاتێك بانكی نێودەوڵەتی رەزامەندیی لەسەر سیستەمی نوێی مووچە بدات، ئەوكات حكومەت بڕیاری لەسەر دەدات و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.

جەختیشدەكاتەوە" پاشەكەوتی مووچە نامێنێت و ئەوەی جێبەجێ دەكرێت سیستەمێكی تازەی مووچە دەبێت، ئەو سیستەمە نوێیەی مووچە یەكلایی نەبووەتەوە، بەڵام سیستەمێكە عەدالەتی زۆرتری بۆ فەرمانبەران تێدایە“.

 

 

 

سوپای توركیا لەبۆردومانی ناوچەكانی باكوری كوردستان بەردەوامەو لەو چوارچێوەشدا چەند گوندێكی دیكە تۆپباران دەكات و دانیشتووانی ئەو گوندانە ناچار دەكرێن ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكردووەتەوە، كە سوپای توركیا بۆردومانی رەزو باخی هاووڵاتیانی گوندەكانی سنوری شاری ئامەدی كردووەو بەوهۆیەشەوە زەرەرو زیانێكی زۆری ماددی بەر ناوچەكە كەوتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە سەرەڕای ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەو گوندانەی سەر بە ئامەد رانەگەیەندراوە، بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای توركیاوە ئاگر لە دارستانەكان و باخ و باخچەكانی خەڵكی گوندەكان كەوتووەتەوە.

بەپێی ئاژانسەكە، هێزەكانی سوپای توركیا رێگە بەهاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە نادەن ئاگرەكە بكوژێننەوە.

لەلایەكی دیكەشەوە، لە گوندی كانی بوشكولی هەزرۆ، چەند بەكرێگیراوێك تەقەیان كردووەو لە ئەنجامدا سێ لەهاووڵاتی فیشەكییان بەركەوتووەو بریندار بوون، كە برینی یەكێكیان سەختە.

هاوار نیوز لەزاری دانیشتووانی ئەو گوندانەوە بڵاویكردووەتەوە، كە بەهۆی تۆپبارانەكانەوە سوپای توركیا دەیەوێت هاووڵاتیانی ناوچەكە لەشوێن و ماڵی خۆیان كۆچبەر بن.

سەرۆك كۆماری توركیا، سەركردەكانی پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا بەدوژمنی وڵاتەكەی وەسف دەكات و داوا لەتوركیاییەكانی ئەڵمانیا دەكات دەنگ بە دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەو وڵاتە نەدەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەنوێترین لێدوانیدا لەبارەی ناكۆكی نێوان ئەنقەرە و بەرلین رایگەیاند، حزبی دیموكرات مەسیحی و سۆسیال دیموكرات و سەوزەكانی ئەڵمانیا، سەرجەمیان دوژمنی توركیان.

لێدوانی بەرپرسانی باڵای توركیا لەبارەی ئەڵمانیاوە هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنە گشتییەكانی ئەڵمانیا كە بڕیارە لەبیست و چواری ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.

 رەجەب تەیب ئەرۆدغانی سەرۆك كۆماری توركیا داوای لە هاووڵاتیانی ئەڵمانی بەرەگەز تورك كرد دەنگ نەدەن بەسەكردەكانی حزبی دەسەڵاتداری ئێستای ئەو وڵاتە، چونكە بەوتەی ئەو، ئەوان دوژمنانی توركیان و شایستەی ئەوە نین دەنگیان پێبدرێت.

راستەوخۆ وتەكانی ئەردۆغان لەلایەن كاربەدەستانی ئەڵمانیاوە كاردانەوەی لێكەوتەوە، زیگمار گابریێل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لێدوانەكانی ئەردۆغانی بەجۆرێك لەدەستێوەردان لەهەڵبژاردنەكان و كاروباری ناوخۆی وڵاتەكەی وەسفكرد كە پێشتر رووینەداوە.

کۆشش بەکر 

ئێوارەی سێشەممە ٨ ی ئابی ٢٠١٧ ، لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە لە شاری سلێمانی ،سارا عوسمان یەکەمین پیشانگەی تایبەتی خۆی لە ژێر ناوی "تۆ لە بوکێنی مندا" کردەوە .

لەو بارەیەوە سارا عوسمان رایگەیاند: دەمەوێت لە ڕێگەی هونەرەوە کێشەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت بخەمە بەرچاوی کۆمەڵگە .

لێدوانێک لەو بارەیەوە