ئاژانسی هەواڵی هاوار لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، سوپای تورکیا لە شەوی رابردوو ٣٠ی تەمووزی ٢٠١٧ سنووری کانتۆنی کۆبانێیان بەزاندووە و چوونەتە نزیک گوندی سەفتەکێ بۆبەنێ لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ. جێگیربووە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار، سوپای تورکیا لە نزیک ئەو گوندە هێزێكی خۆی جیگیرکردوە و لەسەر سنووریش جموجوڵی سوپای تورکیا ڕوویان لە زیادبوون کردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، حەفارە و شۆفڵی سوپای تورکیا لە نزیک ئەو هێزە و سنووری نێوان کانتۆنی کۆبانێ و باکووری کوردستان دەستیان کردووە بە هەڵکەندنی خەندەق لەم ناوچەیە.

ئەوش ووتراوە، هێزەكانی شەڕڤانان هۆشدارییان داوەتە سوپای تورکیا، ئەگەر نەکشێتەوە ئەوا ڕووبەڕوویان دەبنەوە لەم ناوچەیە دەریاندەكەن.

 

ماوەیەكە پەخشكردنی دراما بیانیەكان بەتایبەت دراما توركیەكان بۆتە پلان و كاری بەشێك لەكەناڵە ئاسمانیەكانی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لە هونەرمەندان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەشێك لە كەنالەكانی هەرێمی كوردستان لەرێگەی پەخشكردنی دراما بیایەكانەوە خزمەت بەكلتوری ولاتانی بیانی دەكەن، لەبری كلتوری گەلی كوردستان، توێژەرێكیش دەڵێت بەردەوامی پەخشكردنی درما بیانیەكان كاریگەری خراپی لەسەر تاكی كۆمەڵگەی كوردی جێهێشتووە.

 

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی وەزارەتی‌ پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەروونكردنەوەیەكدا رایگەیاند" ئەو هەواڵە راست نییە كەئەمڕۆ 19ی مانگ ‌ ئەنجامی‌ تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی‌ قۆناغی‌ 12ی ئامادەیی رابگەیەنرێت. 

كەریم لەتیف بەرێوەبەری‌ گشتی‌ ئەزموونەكان لە وەزارەتی‌ پەروەردەی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان رەتیكردەوە ئەمڕۆ 19ی تەمموزی 2017 ئەنجامی‌ تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی‌ قۆناغی‌ 12ی ئامادەیی رابگەیەنرێت. ئەو بەرپرسە رایگەیاند" تائێستا هیچ وادەیەك بۆ راگەیاندنی‌ ئەنجامی‌ تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان دیارینەكراوە .

گوتیشی" لەئێستادا كارەكانی‌ تایبەت بەئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی‌ 12بەكۆتا نەهاتووەو بەردەوام لەئەركدان، بۆئەوەی بەزووترین كات ئەنجامەكان رابگەیەنرێت.

 

رۆژی 21ی تەمموزی 2017 لیژنەی هاوبەشی دەستوور و دادوەری لەپەرلەمانی توركیا پرۆژە یاساكەیان پەسەند كرد، كەتایبەتە بە لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاری لەهەردوو پەرلەمانتاری هەدەپە لەیلا زانا و فەیسەڵ ساری یڵدز، لەپەرلەمانی توركیا. ئەو لێژنەیە پڕۆژەكە دەخاتە بەردەم پەرلەمانی توركیا و ئەگەرهاتوو زۆرینەی دەنگ بەدەست بهێنێت، مافی پەرلەمانتاری لەو دوو پەرلەمانتارە دەسەندرێتەوە.

ئەمەو هۆكاری لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتارێتی لەو دوو پەرلەمانتارە لیژنەكە بۆئەوەی گێڕاوەتەوە" كە لەیلا زانا بەوشێوەیەی لە دەستووردا دیاریكراوە سوێندی یاسایی نەخواردووەو لەگەڵیشیدا بەشداری زیاتر لە 200 دانیشتنی پەرلەمان نەكردووە.

فەیسەڵ ساری یڵدزیش تۆمەتباركراوە بەپێدانی چەك و پڕوپاگەندەكردن بۆ پەكەكە. هەروەها بەهۆی ئەوەی لەیلا زاناو فەیسەڵ ساری یەڵدز لەتوركیادا نین، دوورنییە لیژنەكە هەوڵبدات مافی هاووڵاتیبوونی توركیاشیان لێوەربگرێتەوە.

 

 

 

نیزام شەبیب

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای کەر پیاوێک لە ماڵەکەی خویدا فیشەکێکی بەخۆیەوە نا و گیانی لەدەستدا. 

ڕائید عەلی جەمال بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە ڕێگای کوردستانی وت : لە گەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار، پیاوێک لە ماڵەکەی خویدا فیشەکێکی بەخۆیەوە نا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

عەلی جەمال وتیشی: بەوتەی کەس و کارەکەی دووچاری نەخۆشی بوەتەوە و چاوێکی لەدەستداوە، بۆیە پەنای بۆ خۆکوشتن بردووە و فیشەکێکی بەخۆیەوە ناوە .

هەروەها ناوبراو باسی لەوەشکرد، بۆ پشکنین تەرمەکەی هێنراوەتەوە نەخۆشخانەی پزیشکی دادوەری کەلار بە مەبەستی تۆێکاری و پۆلیسیش دەستی بە لێکوڵینەوە کردووە لەڕووداوەکە.

پیاوەکە بە تفەنگی جۆری تاپڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ناوی (محەمەد عەبدوڵا موراد)ە و لە دایک بووی ساڵی ١٩٤٧ ـ ەو خێزاندارە و دانیشتوی گەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلارە .