ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وەزارەتی كارەبا لەبەرنامەیدایە بە درێژایی مانگی نیسان 14 بۆ 15 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان بدرێت.

گوتیشی: هیچ بەهارێكی ساڵانی رابردوو وەك بەهاری ئەمساڵ نەبووە، لەساردی و بارانبارینی زۆرو پلەكانی گەرماش بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابرودو نزمتر بووە، بەهۆی ئەمەوە خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زیاتر بووە، بەمەش نەتوانرا ئەو بەرنامەی دانرابوو جێبەجێ بكەین ئەوەشی گوت" لە ئەكەری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، هەوڵ دەدەین پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد" پشكی زۆری كاریگەری قەیرانی دارایی بەر وەزارەتی كارەبا كەتووە، بەڵام لە هەوڵداین لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانمان.

 

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردووەتەوە" كەوەزیری دەرەوەی حكومەتی توركیا مەولود چاوش ئۆغلۆ رایگەیاندووە" توركمانەكانی كەركوك تەنها نین و تەنهاش نامێننەوە، رێگەش نادەین ئەو رەوشە ئاسان و بەو خێراییە تێپەڕێنرێت، ئەو دۆخەی لەكەركوك هەیە بۆ داهاتووی عێراق و ئیدارەی هەرێم باش نابێت". گوتیشی" ئەوەی بڕیار لەسەر پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەكەركوك دەدات تەنها حكومەتی بەغدایە، نەك ئیدارەی كەركوك و ئەنجومەنی پارێزگاكەی. دەشڵێت" پارێزگای كەركوك ناڵێت با ریفراندۆم ئەنجامبدرێت. دەسەڵاتی بڕیارێكی لەو جۆرەشی نییە".راستییەكیش هەیەو شتێك لەئارادایە و ئەو هەنگاوو بڕیارانە لەم دۆخە هەستیارەی عێراقدا، ئایندەی عێراق دەخاتە مەترسییەوە". وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت" ئەوان بەهەرێمی كوردستانیان گوتووە هەنگاوەكان هەلپەرستانەن.

لەگردبوونەوەیەكدا گرژی لەنێوان قوتابیان و هێزە ئەمنییەكان دروستبووهێزە ئەمنیەكانی رانیە ژمارەیەك قوتابی دەستگیردەكەن، كە بۆ داواكاری كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵ لەبەردەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجامدابوو .

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە ژمارەیەك لە قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی سنوری پەروەردەی ڕانیە لەبەردەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاكە كۆبوونەوەو داوایان لە وەزارەتی پەروەردەو حكومەتی هەرێم دەكرد ئەو پرۆگرامەی ئەمساڵ بۆ تاقیكردنەوە وەزاریەكان بۆیان دیاریكراوە كەمبكرێتەوە، چونكە بەهۆی ئەو مانگرتن و بایكۆتەی لەسەرەتای ئەم ساڵەوە مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامیاندابوو ، ئەوان ناتوانن لەكاتی خۆیدا وانەكان تەواو بكەن .

قوتابیان جەختیان لەوە دەكردەوە بەهۆی مانگرتنی مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەوان لە وانەكان دابڕاون و دواكەوتوون بۆیە ئەستەمە بتوانن لەو ماوە كەمەی لەبەردەمیاندا ماوە، وانەكانیان تەواو بكەن، بۆیە داوایان لە وەزارەتی پەروەردە دەكرد پرۆگرامی ئەم ساڵی خوێندنیان بۆ كەم بكاتەوە .

لەكاتی گردبوونەوەكەدا گرژی لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و بەشێك لە قوتابیان دروستبوو، بەو هۆیەوە هێزە ئەمنیەكان ژمارەیەك قوتابیان دەستگیركرد.

قوتابیان جەختیان لەوە دەكردەوە تا جێبەجێكردنی داواكانیان لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن .

نیزام شەبیب

بە دروشمی هەمووان كەركوكین و كەركوك قودسی كوردستانە،لە شارۆچكەی كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، خۆپیشاندانێك بۆ پشتگیریكردن لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاریكەركوك بە بەشداری سەدان كەس ئەنجامدرا. 

بەیانی ئەمرۆ لەبەردەم پەیكەری شەهید خالد گەرمیانی لە شارۆچكەی كفری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر دانیشتوانی شارۆچكەكە و فەرمانبەران و مامۆستایان و لایەنە سیاسیەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، خۆپیشاندانێك بۆ پشتگیریكردن لە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركوك ئەنجامدرا. 

زاخۆ محەمەد بەرپرسی كۆمیتەی كفری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، بە ریگای كوردستان وت: ئێمە وەك كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران بۆپشتگیریكردن لە هەڵكردنی ئالای كوردستان لە شاری كەركوك، لە شارۆچكەی كفری خۆپیشاندانێكمان ئەنجامدا. 

زاخۆ محەمەد وتیشی : لە خۆپیشاندانەكەدا بەشێكی زۆر لە دانیشتوانی شارۆچكەی كفری و فەرمانبەران و مامۆستایان و نوێنەری لایەنە سیاسیەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و خوێندكارانی زانكۆ بەشدار بوون و تێكڕا بەیەك دەنگ داگرتنی ئاڵای كوردستان ـ مان لە كوركوك ڕەتكردەوە و دەستخۆشیمان لە ئەنجومەنی پاربَزگای كەركوك كرد بۆ ئەو بڕیارە گرنگە. 

هەروەها ناوبراو، ئەوەشی وت: ئامادەبووانی خۆپیشاندانەكە بەیەكەوە دروشمی "كەركوك قودسی كوردستانە", " هەموومان كەركوكین"." بەڵێ بۆ گەڕانەوەی كەركك بۆ باوەشی كوردستان" مان دەوتەوە .

یان كوبیش نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت: بەهۆی كارە توندو تیژیەكانەوە لە مانگی ڕابردوودا 1115كەس بوونەتە قوربانی.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان ( یۆنامی) لەعێراقدا بەیاننامەیەكی بڵاویكردوەتەوەو رایگەیاند" بەپێی ئامارە تۆماركراوەكان لەمانگی رابردوودا 548هاوولاتی مەدەنی كوژراون و 567هاوڵاتیش برینداربوونە.

ئاماژەی بەوەشداوە" بەپیی ئامارەكان لەمانگی رابردوودا لەپارێزگای موسڵ زۆرترین كەس بوونەتە قوربانی و 367كەس كوژراون و 174كەسیش برینداربوون. هەر لەو مانگەدا لەپارێزگای بەغداد 84كەس كوژراون و 246كەسیش برینداربوون. لە پاریزگای سەلاحەدینیش 38كەس كوژراون و 69كەسیش تربرینداربوون. 

نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق ئەوەشی گوت" رێكخراوی تیرۆریستی داعش بە ئەنقەست هاووڵاتیانی مەدەنی دەكاتە ئامانج سەدان هاووڵاتی لەلایەن داعش لەشاری موسڵ كراونەتە ئامانج.