ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راوێژکارێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمریکا بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش بڕێک پارەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تەرخان کردووە.

رۆژی سێشەممە 31ی تەموزی 2018 لیوا بەختیار محەمەد راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، پارەکەی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە هی هەموو هێزەکانی هاوپەیمانانە.

لیوا بەختیار محەمەد باسی لەوەشكرد، "هێزەکانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی هێزە عێراقییەکاندا یان بەجیا هاوکاریی پێشمەرگە دەکەن".

ناوبراو ئەوەشی خستەروو، پارەکە بۆ دابینکردنی موچه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگەیە که‌ مانگانه‌ به‌پێی پێویستی موچه‌ پاره‌ی ده‌خستە سه‌ر ژماره‌ حسابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌.

لیوا بەختیار محەمەد راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە