سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئازادكردنی لەبارەی ئازادكردنی شارۆچكەی گرێ سپی لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش بڵاوكردەوە، كە ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:

 

ئازادكردنی شارۆچكەی گرێ سپی لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش هەواڵێكی خۆشە بۆ گشت خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازانی جیهان. ئەو سەركەوتنە گورزێكی كاریگەرە لە تیرۆریستانی داعش و دوژمنانی مرۆڤایەتی. دەستخۆشی لە شەڕڤانان و هەموو ئەو هێزانە دەكەین كە بەشدار بوونە لە ئازادكردنی گرێ سپی و سوپاسی هێزی هاوپەیمانانیش دەكەین كە ڕۆڵێكی كاریگەریان بینیوە لە لێدان و تێكشكاندنی تیرۆریستان لە ڕۆژئاوای كوردستان. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلانی سووریا و بە تایبەت لە گەلی كورد لە سووریا دەكەین. هیوادارین سەرجەم ئەو ناوچانەی هێشتا لەژێر دەستەڵاتی تیرۆریستاندا ماون بە زووترین كات ئازاد بكرێن.

 

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

 

16ى 6ى 2015

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ 145 هەزار دینار بەرزبۆوە، ئیوارەی ئەمرۆ دۆلار دابەزینی زیاتری بەخۆ بینی بەجۆرێك 100 دۆلاری ئەمەریكی گه‌یشته‌137 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ بوو به‌ 154 هه‌زار و 500 دینار، 100 پاوه‌نیش بوو به‌ 212 هه‌زار دینار، جگه‌له‌وه‌ش نرخی‌ 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ گه‌یشته‌ 42 هه‌زار دینار ‌و 100 لیره‌ی‌ توركیش بوو به‌ 52 هه‌زار دینار.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەی مانگی نیسانی چوار وەزارەت دابەش دەکرێت.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی دارایی و تەندروستی دابەش دەکرێت. هەروەها رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، چاودێری خێزان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت، رۆژی پێنجشەممەش، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

نیزام شەبیب

لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێكدا لەسەر ڕێگای كەلار ـ سلێمانی لە نزیك شارەدێی باوەنوردوو برا گیان لە دەست دەدەن .

رۆژنامەنوسی عومەر عەلی نزیك لە شوێنی ڕوداوەكە بە رێگای كوردستانی ڕاگەیاند" درەنگانێكی ئیوارەی دوینی لە لای جێشتخانەی باوەنوری گەشتیاری لای فلكەكە ئۆتۆمبیلێكی جۆری مارسیدس وەرگڕا و لە بەرزاییەك كەوتە خوارەوە و شۆفێرەكەی و سەرنشینێكی تری تێدا بوو و هەردوگیان گیانیان لە دەستدا .

 وتیشی: یەكێكیان پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیانەو لە بنەرەتدا خەڵكی خانەقینن و لە ئێستادا لە كەلار نشتەجێین و ئۆتۆمبیلەكە لە سلێمانیەوە بەرەو كەلار هاتووە و تەنها هەردوگیان بوونە و ناویان (عەباس و سەباح)ە.

 عومەر عەلی ئاماژەی بەوەشدا " ئەمە یەكەمین جار نیە لەو شوێنە ڕوداوی هانوچۆ ڕووبدات بەڵكو چەند جارێكی تر ڕوویداوە .

ڕێگای كوردستان چەند جارێك پەیوەندی كرد بەبەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بەڵام موبایلەكەی داخرابوو .

ماوەی چوار مانگە كەمئەندامان هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە كەمئەندامانیش وەزارەتی دارایی بەكەمتەرخەم دەزانن لەبەرامبەر مافەكانیان.

سامان حسێن سكرتێری لقی سلێمانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایگەیاند: ماوەی چوار مانگە كەمئەندامان مووچەیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەوەی كە وەزیری دارایی پەیمانیدا كە مووچەی كەمئەندامان دوانەكەوێت، بەڵام پەیمانەكەی جێبەجێ نەكردوەو لەئێستاشدا بەچەند مانگێك جارێك مووچە دەدات بە كەمئەندامان، بۆیە لەئێستادا كەمئەندامان لە گوزەرانێكی خراپدان.

سكرتێری لقی سلێمانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، چەندینجار هەڵوێستی مەدەنیانەمان راگەیاندوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك گوێمان لێنەگیراوەو پەراوێز خراوین، بۆیە داواكارین چیتر مافەكانمان لێ زەوت نەكرێت‌و ئێمەش وەكو كەمئەندامانی جیهان بتوانین گوزەرانی خۆمان بەڕێوەبەرین.