ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بانکی ناوەندی ئێران ئاشكرای دەكات، دابەزینی بەهای تمەن بەشێکە لە پیلانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

رۆژی دووشەممە 30ی تەموزی 2018 بانکی ناوەندی ئێران راگەیێندراوێکی لەبارەی دابەزینی پێوانەیی نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار بۆ سەروو 11 هەزار تمەن بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو دابەزینە لەگەڵ راستییەکانی ئابووری ئێران یەکناگرێتەوە.

بانکی ناوەندی ئێران لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، دابەزینی بەهای تمەن بەشێکە لە پیلانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران

رۆژی یەکشەممە 29ی تەموزی 2018، نرخی دۆلار و زێڕ لە ئێران رێژەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و نرخی هەر دۆلارێک بەرامبەر تمەن بۆ سەرۆ 11 هەزار تمەن بەرزبووەوە و نرخی لیرەی ئێرانیش ناسراو بە سکەی ئیمامی لە رۆژێکدا 500 هەزار تمەن بەرزبووەوە.