ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی

بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو تێكشكاندنی پەلامارێكی چەكدارانی داعشی لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو لەمبارەیەوە بە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- بەرەبەبانی ڕۆژی 30/7/2018 ژمارەیەك چەكداری داعش هەڵیانكوتاوەتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی ناوچەی عەلاسی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین ودوای شەڕێكی سەخت ئەو پەلامارە لە لایەن پاسەوانانی گێڵگە نەوتییەكەو پۆلیسی ئیتحادییەوە تێكشكێنرا.

گوتیشی:- لەو شەڕوپێكدادانەدا هیچ كوژراو بریندارێك لە هەردوولا نەكەتەوە تەنها زیانی مادی نەبێت كە بەر كێڵگەكە كەوتووە .