ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راوێژكاری سه‌ركۆماری ئێران ئەو مەرجە ئاشكرا دەكات كە وڵاتەكەی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا داینا.

رۆژی سێشەممە 31ی تەموزی 2018 یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر روونكردنه‌وه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌بوتوراب راوێژكاری سه‌ركۆماری ئێران له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، رایگه‌یاند "رێزگرتن له‌ گه‌لی ئێران، كه‌مكردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ پێکدەهێنێت".

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ میانی كۆنگره‌یەکی رۆژنامه‌وانیدا له‌ كۆشكی سپی كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جوزیبی كۆنتی ئه‌نجامیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆببێته‌وه‌ و، رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئێران بخوازێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ كۆده‌بینه‌وه‌. كێشه‌یه‌ك نییه‌ له‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا. به‌تایبه‌تی كاتێک بابەتی جەنگ و مردن لەئارادایە له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كۆده‌بینه‌وه‌. كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دا نییه‌. له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكووریشدا كۆبوومه‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ مه‌رجی پێشوه‌خته‌ نییه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ روحانی".