لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی، مۆدریچی یاریزانی هێڵی ناوەندی ریاڵ مەدرید لە وەڵامی یاریکردن لە تەنیشت میسییەوە دەڵێت "من لە بەرامبەریدا یاری دەکەم و هەرگیز لەگەڵیدا یاری ناکەم، لەگەڵ ئەوەی میسی یەکێکە لە باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ".

لە بارەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونەوە، مۆدریچ ئاماژە بەوە دەکات، زۆر کەس پێیانوایە خەڵاتەکە دەبێت بۆ یەکێک لە یاریزانە فەڕەنسیەکان بێت، لەبەرئەوەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیایان بەدەستهێناوە.

مۆدریچ دەڵێت "لە نێوان یاریزانە فەڕەنسیەکاندا من ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەڵدەبژێرم بۆ خەڵاتەکە، لەبەرامبەر ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو پێشکەشی کرد".

مۆدریچی ٣٢ ساڵ، دیارترین پاڵێوراوی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونە، کە ساڵانە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان، توانیشی لەلایەن فیفاوە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان و لەلایەن یوفاوە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت، ئەمە بێجگە لەوەی بە باشترین یاریزانی مۆندیالیش هەڵبژێردرا.

زەینەدین زیدانی راهێنەری فەرەنسی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی جێگەی خۆزێ مۆرینیۆ بگرێتەوە لە یانەی مانچستەر یونایتد

رۆژنامەی زە سەن ئاشکرایکردوە، ئیدارەی مانچستەر یونایتد دڵتەنگن لە سکاڵا بەردەوامەکانی مۆرینیۆ لە یانەکە

ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە مۆرینیۆ بەردەوام رەخنە لە گرێبەستەکانی یانەکە دەگرێت بەوەی بەدڵی ئەو نین و وەک پێویستیش نەبون

بە پێی هەواڵی رۆژنامەی زە سەن ئەم وەرزە دوا هەلە بۆ مۆرینیۆ تا یەکێک لە نازناوەکانی چامپیۆنز لیگ یان خولی ئینگلتەرا بۆ مانچستەر یونایتد بەدەست بهێنێت و گەر سەرکەوتوو نەبو ئەوا لە پۆستەکەی دوردەخرێتەوە

رۆژنامەی زە سەن تەئکیدی کردۆتەوە کە بژاردەی یەکەم لەبەردەم مانچستەر یونایتد ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ زیدانی راهێنەری پێشوی یانەی ریاڵ مەدریددا.

لە قۆناغی یەکەمی جامی سیلیکۆن ڤالی بۆ تێنسی سەر زەوی، کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، سیرینا ولیامزی ئەمریکی بەرامبەر جوانا کۆنتای بەریتانی یاریکرد.

جوانا کۆنتا کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کرد و بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە سیرینا ولیامز بردەوە و ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک و شەش بە سفر گێم بوو.

بەم ئەنجامە، جوانا کۆنتای ٢٧ ساڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دووەم بەدەستهێنا و سیرینا ولیامزی ٣٦ ساڵیش هەر بە زوویی ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی بۆ ڤرسالیکۆ یانەی ئینتەرمیلان گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکارە کڕواتیەکە ئیمزا کرد.

ڤرسالیکۆ بە شێوازی خواستن بە بڕی ٦.٥ ملیۆن یۆرۆ و مافی کڕینەوەی لە دوای خواستنەکە بەرامبەر بڕی ١٧.٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی کرد بە ئینتەرمیلانەوە.

دوای ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان ،ڤرسالیکۆ رایگەیاند: دڵخۆشم و شانازی دەکەم بە پەیوەندی کردنم بە یانەیەکی گەورەی وەک ئینتەرمیلان.

ڤرسالیکۆ وتی: من ئەزمونێکی باشـم هەیە لە خولی ئیتاڵیا ،پێشتر لە یانەکانی جەنەوا و ساسۆلۆ یاریم کردوە،وە ئێستا ئامادەم لەگەڵ ئینتەر،گفتوگۆی زۆرم کرد لەگەڵ پیریسیچ و برۆزۆڤیچی هاونیشتمانیم لەسەر کەش و هەوای یاری کردن لە ئینتەرمیلان و دەمویست بگەڕێمەوە خولی ئیتاڵیا لە یانەی ئینتەرمیلانەوە.

وتیشی: پۆلیتانۆی هاوڕێم کە پێشتر پێکەوە لە یانەی ساسۆلۆ یاریمان کردوە و ماوەیەک پێش ئێستا پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد پێی وتم خۆشحاڵم بە دووبارە پێکەوە یاری کردن لە یانەی ئینتەرمیلان و هیوادارم پەیوەندی بکەیت بە یانەکەمانەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، لیڤاندۆڤسکی پۆڵندی نیکۆ کۆڤاچی را‌هێنەری نوێی یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە بەنیازە بۆ وەرزی نوێ ریزەکانی باڤارییەکان جێبهێڵێت و لە یانەیەکی دیکەدا درێژە بەژیانی وەرزشی خۆی بدات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەی چێڵسی لەندەنی نزیکترین یانەیە لە پەلکێشکردنی ئەو هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵەو بۆ ئەو مەبەستەس لیڤا بەڵێی بۆ داواکانی یانە ئینگلیزییەکە کردووە.

هەموو ئەو هەواڵانە لەکاتێکدایە لیڤاندۆڤسکی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن تاکو هاوینی 2021ە.