ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی دیشامی راهێنەری هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا وتوویەتی "بۆ وەرزی 2018 رافائیل ڤارانی بەرگریکار شایستەی ئەوەیە نازناوی بالۆن دۆر بۆ باشترین یاریزانی ساڵ وەربگرێت".

ئەو راهێنەرە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ڤاران هاوشێوەی کاناڤارۆی بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا شایستەی ئەوەیە بالۆن دۆری پێبدرێت.

لە ساڵی 2006 دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیان نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا، کاناڤارۆی بەرگریکاری ئەو هەڵبژاردەیە نازناوی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێنا.

ڤاران بووەتە تاکە یاریزانی فەرەنسی کە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنساو یانەی ریاڵ مەدرید جامی جیهانی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەە یەک ساڵدا بەدەستهێنابێت.