ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی بۆ ڤرسالیکۆ یانەی ئینتەرمیلان گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکارە کڕواتیەکە ئیمزا کرد.

ڤرسالیکۆ بە شێوازی خواستن بە بڕی ٦.٥ ملیۆن یۆرۆ و مافی کڕینەوەی لە دوای خواستنەکە بەرامبەر بڕی ١٧.٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی کرد بە ئینتەرمیلانەوە.

دوای ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان ،ڤرسالیکۆ رایگەیاند: دڵخۆشم و شانازی دەکەم بە پەیوەندی کردنم بە یانەیەکی گەورەی وەک ئینتەرمیلان.

ڤرسالیکۆ وتی: من ئەزمونێکی باشـم هەیە لە خولی ئیتاڵیا ،پێشتر لە یانەکانی جەنەوا و ساسۆلۆ یاریم کردوە،وە ئێستا ئامادەم لەگەڵ ئینتەر،گفتوگۆی زۆرم کرد لەگەڵ پیریسیچ و برۆزۆڤیچی هاونیشتمانیم لەسەر کەش و هەوای یاری کردن لە ئینتەرمیلان و دەمویست بگەڕێمەوە خولی ئیتاڵیا لە یانەی ئینتەرمیلانەوە.

وتیشی: پۆلیتانۆی هاوڕێم کە پێشتر پێکەوە لە یانەی ساسۆلۆ یاریمان کردوە و ماوەیەک پێش ئێستا پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد پێی وتم خۆشحاڵم بە دووبارە پێکەوە یاری کردن لە یانەی ئینتەرمیلان و هیوادارم پەیوەندی بکەیت بە یانەکەمانەوە.