ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی، مۆدریچی یاریزانی هێڵی ناوەندی ریاڵ مەدرید لە وەڵامی یاریکردن لە تەنیشت میسییەوە دەڵێت "من لە بەرامبەریدا یاری دەکەم و هەرگیز لەگەڵیدا یاری ناکەم، لەگەڵ ئەوەی میسی یەکێکە لە باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ".

لە بارەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونەوە، مۆدریچ ئاماژە بەوە دەکات، زۆر کەس پێیانوایە خەڵاتەکە دەبێت بۆ یەکێک لە یاریزانە فەڕەنسیەکان بێت، لەبەرئەوەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیایان بەدەستهێناوە.

مۆدریچ دەڵێت "لە نێوان یاریزانە فەڕەنسیەکاندا من ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەڵدەبژێرم بۆ خەڵاتەکە، لەبەرامبەر ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو پێشکەشی کرد".

مۆدریچی ٣٢ ساڵ، دیارترین پاڵێوراوی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونە، کە ساڵانە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان، توانیشی لەلایەن فیفاوە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان و لەلایەن یوفاوە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت، ئەمە بێجگە لەوەی بە باشترین یاریزانی مۆندیالیش هەڵبژێردرا.