سایتی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردووەتەوە، وردەکاری گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسەر میلۆی یاریزانی یانەی گریمیۆی بەڕازیلی کۆتایی پێهێناوە، دوای ئەوەی لە ئازاری رابردوودا گەیشتبوونە رێککەوتن.

بەرشەلۆنە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، گرێبەستەکەی میلۆ بە بڕی ٣١ ملیۆن یۆرۆ و بۆ شەش وەرز ئەنجامدراوە، لەگەڵ نۆ ملیۆن یۆرۆ گۆڕانکاری، مەرجی سزای هەڵوەشاندنەوەشی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

میلۆی ٢١ ساڵ، کە لە ساڵی رابردوودا نازناوی جامی لیبەرتادۆرسی لەگەڵ گریمیۆ بەدەستهێنا، بەرشەلۆنە بۆ جێگەی ئینێستا و پاوڵینیۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامداوە، کە ئینێستا پەیوەندی بە خولی ژاپۆنییەوە کرد و پاوڵینیۆش بەخواستن گەڕاوەتەوە بۆ خولی چینی.

پاش ئەو ئەنجامە باشانەی کە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە مۆندیالی 2018 پێشکەشی دەکات، یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلەرا بریاریدا، ساوسگەپت لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە تا مۆندیالی 2022 بهێڵنەوە

یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا پێیوایە ساوسگەیت بیرۆکەی تازەی پێیەو توانیویەتی هەڵبژاردەیەکی بەهێز لەکۆمەڵێک یاریزانی لاو و بەتوانا دروست بکات

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا گەیشتۆتە قۆناغی هەشت تیپی و لەو قۆناغەشدا روبەروی سوید دەبێتەوە

بەشێوەیەکی فەرمی جیانلویجی بوفۆنی ئیتاڵی پەیوەندی کرد بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە

بوفۆن پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناو دواتر راستەوخۆ گرێبەستەکەی ئیمزاکرد

بوفۆن خۆشحاڵی خۆی پیشاندا بەوەی پەیوەندی کردوە بە یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهانەوە.

وتیشی: لەماوەی رابردودا پیشکەوتنی بەرچاوم لەو یانەیە بینیوە و پرۆژەکەیانم بەدڵ بوە

سوپاسی ئیدارەی یانەکە و سەرۆکەکەی کرد کە کارئاسانییان کردوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات

لای خۆشیەوە ناسر خلێفی خاوەنی پاریس سانجێرمان بەخێرهاتنی بوفۆنی ئیتاڵی کرد

تەئکیدیشی کردەوە کە سەرەرای ئەوەی تەمەنێکی زۆری هەیە بەڵام هێشتا تینوی بەدەستهێنانی نازناوەکانە.

یانەی یۆڤانتۆس بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردۆتەوەو تیایدا نزیکبونەوەی زیاتری رۆناڵدۆی لە ریزەکانی سەلماندوە

بەیاننامەکەی یانەی یۆڤانتۆس لەسەر ئەو هەواڵانەیە کە بەم دوایە لەسەر پەیوەندی کردنی رۆناڵدۆ بە ریزەکانی یوڤیەوە بلاوبۆتەوە

یانەی یۆڤانتۆس تەئکیدی کردۆتەوە کە ئیدارەی یانەکە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ریزەکانی بە باشترین یاریزانەکان بەهێز بکات

لە بەیاننامەکەدا ئیدارەی یۆڤانتۆس دەنگۆی کرینی رۆناڵدۆی رەتنەکردۆتەوەو تەئکیدی کردۆتەوە کە هەمیشە بەدوای باشترین یاریزانەکاندا دەگەرێن

فەرەنسا بووە یەکەم هەڵبژاردەی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیال ئەوەش دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر ئۆرۆگوای بەدەستهێنا.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سودی فەرەنسا کۆتایی، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 40 و 61 تۆمارکران .

گۆڵی یەکەمی فەرەنسا رافایل ڤاران تۆماریکرد ، گۆڵی دووەمیش لەلایەن ئەنتوان گریزمان تۆمارکرا و هەر بەم دوو گۆڵە یارییەکە کۆتایی پێهات.

لە یارییەکەدا سوارێز و هاوڕێکانی نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان بهەژێنن، فەرەنسا گەیشتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و ئۆرۆگوای ماڵئاوایی کرد.