پێگەی BFM ی فەرەنسی بڵاوی کردۆتەوە کە ئەمرۆی ھەریەک لە زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ ی سویدی و ناسرخڵێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان و نوێنەری یانەی ئەی سی میلان لە شاری دەوحەی ووڵاتی قەتەر کۆبونەتەوەو چارەنوسی ئیبرایان یەکلا کردۆتەوە ، بە پێی ھەواڵی ئەو پێگە فەرەنسییە ناسر خلێفی رازیبووە تا دەست بەرداری ئیبرا بێت و بە یانەی ئەی سی میلان ی بفرۆشێت و بریاریشە وەرزی داھاتو ئیبرا جارێکی تر درێسی یانەی ئەی سی میلان ی ئیتاڵی بپۆشێتەوە .

بەرە بەیانی رۆژی پێنج شەممە سەعات ٣ بە کاتی ھەرێمی کوردستان و لە یاری لوتکەی کۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا ھەردوو ھەڵبژاردەی بەرازیل و کۆلۆمبیا روبەروی یەک دەبنەوە ، بەرازیلیەکان لە یاری یەکەمیاندا ٢بە ١ شکستیان بە پیرۆ ھێنابوو لە بەرامبەردا کۆلۆمبیا بەرامبەر بە فەنزوێلا توشی شکست بونەتەوە ، بۆیە ئەو یاریە بۆ کۆلۆمبیەکان چارەنوس ساز دەبێت چونکە لە ئەگەری دۆراندن ئەوا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە دەکەن ، پێگەی تایبەتی کۆپا ئەمریکا پێکھاتەی پێش بینی کراوی یاریەکەی بەم شێوەیە بڵاو کردۆتەوە ،

پێکھاتەی بەرازیل :

* جیفرسۆن - ئەلڤێس - میراندا - دایڤد لویز - فیلیپی لویس - ئیلیا - فیرناندینیۆ - ویلیان - فرێد - نیمار - تاردێلی

پێکھاتەی کۆلۆمبیا

* ئۆسپینا - ئەرمیرۆ - مۆریلۆ - زاپاتا - زیۆنێگا - ڤالنسیا - کارلۆس سانچێز - جەیمس رۆدریگێ. - کوادرادۆ - باکا – فالکاو

لوقمان عەلی

بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ رایگەیاند كە تیپی تۆپی پێی یانەكە گرێبەستی لەگەڵ راهێنەرێكی رۆمانی واژۆ كرد .

دوای ئەوەی سەرۆكی یانەی زاخۆ عبدلوەهاب محمد گەشتی بۆ رۆمانیا كرد بەمەبەستی گفتۆكۆكردن لەگەڵ راهێنەر ئیلیا ستانی رۆمانی ودواجار هەردوو لا گەیشتنە رێكەوتن و راهێنەری ناوبراو بۆ وەرزی داهاتوو سەرپەرشتی تیپی تۆپی پێی یانەكە دەكات بێ ئەوەی ئیدارەی یانەكە ئاماژە بەبڕی گرێبەستەكە بكات .

ئیلیا ستان ستافێكیشی لەگەڵ خۆی دەهێنێتە شاری زاخۆ وەكو راهێنەری توانای جەستەیی ویاریدەدرێك و هەروەها یانەی زاخۆ راهێنەرێكی عێراقی وەكو یاریدەدەر وهەروەها راهێنەری گۆڵپارێزان لەگەڵ ستافی دەستەی راهێنەرایەتی یانەكە دەستنیشان دەكات .

ئیلیا ستان یاری بۆ هەڵبژاردەی رۆمانیا كردووە و هەروەها یاریزان و راهێنەری یانەی ستیوا بۆخارستی رۆمانی بوە  وجگە لەمەیش لە وڵاتانی كەنداو وەكو راهێنەر كاری كردووە بەتایبەتی لەئیمارات و سعودیە .

 

لیژنەی دیاری کردنی باشترینەکان لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا بۆ یاریەکەی نێوان ئەرجەنتین و ئۆرگوای لە جەولەی دووەم دا کە بە تاکە گۆلێکی ئەگوێرۆ لە بەرژەوەندی تانگۆ کۆتایی ھات لیۆنیل میسی بە باشترین یاریزانی یاریەکە دیاری کرد و خەڵاتی باشترینی پیبەخشرا

پێگەی ئاسی ئیسپانی کەمێک لەمەوبەر بڵاوی کردۆتەوە کە نوێ نەکردنەوەی بۆندەکەی رامۆس و دواخستنی بۆ چەند مانکێکی تر ھەلێکی باشە بۆ یانەی مانچستەر یۆنایتد کە ئێستا ھەوڵی کرینی ئەو یاریزانە دەدات، پێدەچێت ریاڵ بە داواکەی رامۆس رازی نەبێت ئەویش ئەو موچە زۆرەیە کە داوای دەکات، لەو بارەیەوە رینێ رامۆسی برا و بەرێوبەری ئەو یاریزانە دەلێت : رامۆس پێشتر بەردەوام دەیوت کە دەمەوێت لە ریاڵ مەدرید کۆتایی بە ژیانی یاری کردم بھێنم بەڵام ئەو کێشانەی ئێستا دروست بون و ئەو ھەل و مەرجەی ھاتۆتە ئاراوە وا دەکات بیرو رای خۆت بگۆریت، ئێستا دەلێن وا باشترە رامۆس لە ریاڵ کۆتایی بە یاری کردن نەھێنێت بەڵکو خولی تریش تاقی بکاتەوە