ئیدین هازارد، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلژیكا رایگەیاند، بە كرانە دەرەوەی لیۆنێل میسی و كریستانۆ رۆناڵدۆ هەلێكی زێڕینی لە پێشە بۆ ئەوەی ببێتە ئەستێرەی یەكەمی مۆندیالی 2018ی روسیا.

هازارد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا پێش یارییەكەی بەلژیكا و ژاپۆن رایگەیاند، ئەوە هەلێكی گرنگە بۆ ئەو، تا نەبوونی میسی و رۆناڵدۆ لە پاڵەوانێتییەكە بقۆزێتەوە لە بەرژەوەندی خۆی.

لە یەكەم رۆژی دەستێپكی یارییەكانی قۆناغی 16 مۆندیالی روسیا، هەردوو ئەستێرەی یەكەمی تۆپی پێی جیهانی، لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ماڵئاواییان لە جامی جیهانی كرد دوای ئەوەی هەڵبژاردەكانیان بەرامبەر فەڕەنسا و ئۆرۆگوای شكستیان هێنا.

 

 لە یاریەکی سەرنجڕاکێشی قۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا، هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکاو ژاپۆن بە یەکگەیشتن و لە ئەنجامدا بەلجیکا دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ لە دواوەبوو، توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات.

سەرەتا ژاپۆن توانی بە دوو گۆڵی یاریزانان، هاراگوچی و  ئینوا لە خولەکەکانی ٤٨ و ٥٢ پێشبکەوێت و ئەنجامی یاریەکە بکاتە ٢-٠.

بەڵام هەڵبژاردەی بەلجیکا بە ئەنجامەکە رازی نەبوو، توانیشی سێ گۆڵ لە لایەن هەریەکە لە ڤێرتۆنگن و فیلاینی و  ناسر چادل تۆمار بکات و سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشت مسۆگەر بکات.

لە قۆناغی هەشت بەلجیکا رووبەڕووی بەرازیل دەبێتەوەو یاریەکەش کاتژمێر ٩:٠٠ لە رۆژی هەینی بەڕێوە دەچێت.

پاش کرانە دەرەوەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2018 ماسکێرانۆ دوپاتیکردەوە کە ئەوەی لە توانایدا بوە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردوە

وتیشی: لەمەودوا من بەشداری هیچ یارییەکی ئەرجەنتین ناکەم، دەبمە هاندەری هەڵبژاردەکەم و هانی ئەو کەسە دەدەم کە دەتوانێت جێگەکەم پڕبکاتەوە

ماسکێرانۆ هیواشی خواست هەڵبژاردەکەی لەداهاتودا ئاستی بەرزتر پێشکەش بکات

سامپاولی پێیوایە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردوەو دیشامپیش شێوازی راگرتنی میسی ئاشکراکرد

پاش ئەوەی یاریی نێوان فەرەنسا و ئەرجەنتین کۆتایی هات و فەرەنسا گەیشتە قۆناغی هەشت تیپی

سامپاولی راهێنەری ئەرجەنتین تەئکیدی کردەوە کە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردوەو شایستەی کرانە دەرەوە نەبون

وتیشی: تا دوا خولەک جەنگاین لە پێناو بردنەوە لە فەرەنسا بەڵام ئەوان خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانا و ئاست بەرز و خێرابون

تەئکیدیشی کردەوە کە دڵتەنگە بە کرانە دەرەوەیان و دەیویست مۆندیال بۆ ئەرجەنتین بەدەست بهێنێت

لای خۆشیەوە دیشامپی راهێنەری فەرەنسا باسی لەوە کرد کە ئەو بەردەوام کانتی بۆ چاودێریکردنی میسی داناوە

وتیشی:ئامانجی سەرەکیمان ئەوەبوە تۆپ نەگات بە میسی ، کە پێی گەیشت، کانتی و گریزمانم بۆ چاودێریکردنی دانابوو

دیشامپ دڵخۆشی خۆشی پیشاندا بەوەی ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردوەو توانیویانە سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەیەکی گەورە بەدەست بهێنن.

تیتی راهێنەر لە زاری پزیشکی هەڵبژاردەی بەرازیلەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە مارسیلۆ تەنها 48 کاتژمێری پێویستە بۆ ئەوەی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوەو بۆ یاریی داهاتوویان بەرانبەر هەڵبژاردەی مەکسیک لە قۆناغی 16ی جامی جیهانیدا ئامادە دەبێت.

دوای تێپەڕبوونی تەنها پێنج خولەک بەسەر تایمی یەکەمی یارییەکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و سڕبیا، مارسیلۆ دووچاری پێکان هات و بە ناچاری یاریگای بەجێهێشت.

پزیشکەکانی سەماکارانی سامبا ئاماژەیان بەوە کردووە کە مارسیلۆ دووچاری گرژی لە بڕبڕەکانی پشتیدا هاتووەو پێویستی بە تەنها 48 کاتژمێر پشوو هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.

سیلیساوەکان لەو یارییەدا بەئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرانبەر براوەبوون و بۆ قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2018ی روسیا سەرکەوتن.