لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی رایگەیاند گرنگی بەو دەنگۆیانە نادات، کە باس لە رۆشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە دەکەن و دووپاتیدەکاتەوە لە یانە ئیسپانیەکەدا دڵخۆشە.

سوارێز دەڵێت "گرنگی بە پڕوپاگەندەکان نادەم و من دڵخۆشم لەگەڵ لیۆنێل میسی و وەک هاوکار و هاوڕێ پەیوەندییەکی بەهێزمان لە نێواندا هەیە".

لەلایەکی ترەوە، سوارێز پێیوایە بەڕازیل و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و ئەرجەنتین و فەڕەنسا و بەلجیکا پاڵێوراون بۆ بردنەوەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا.

لە بارەی چانسی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، سوارێز دەڵێت "ئاسانە بڵێیت ئارەزووی بردنەوەی مۆندیال دەکەم، بەڵام بەدەستهێنانی قورسە و دەبێت یاری بە یاری مامەڵەی لەگەڵ بکەین و پێویستە تەرکیز بکەین بۆ ئەوەی قۆناغی کۆمەڵەکان تێپەڕێنین".

سایتی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، یۆڤانتۆسی پاڵەوانی ئیتاڵیا بۆ کڕینی ماورۆ ئیکاردی ئۆفەرێکی پێشکەش بە یانەی ئینتەر میلان کردووە، کە ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ گۆنزالۆ هیگواین.

لەلایەکی ترەوە، رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، خانمە پیرەکە دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا بە ٢٣٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی نوێ ئەنجامبدات.

رۆژنامەکە روونیکردووتەوە، یۆڤانتۆس لەو بڕە پارەیە ٥٠ بۆ ٥٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ماتیۆ کۆڤاسیچی یاریزانی ریاڵ مەدرید داناوە.

هەروەها راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، یۆڤانتۆس لە گرێبەستێکی بێ بەرامبەردا لە گواستنەوەی ئیمری جانی یاریزانی لیڤەرپوڵ نزیکبووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی تۆڕی (ئۆپتا) بۆ ئامارەکانی تۆپی پێ، زیدان ناوی چووە میژووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوەو بووە یەکەم راهێنەر سێ ساڵ لەسەریەک نازناوی چامپیۆنس لیگی بۆ یانەکەی بەرزکردبێتەوە.

زیدان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەرانبەر یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و یۆڤانتۆس لیڤەرپوڵ یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگی بەدەستهێناوەو لەسەرجەمیاندا براوە بووەو نازناوەکەی بەرزکردووەتەوە.

شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید لە کێیڤی پایتەختی ئۆکرانیا بۆ جاری 13 لەمێژوویدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان بەدەستهێناو یاریی کۆتاییان بەئەنجامی 3-1 گۆڵ لە یانەی لیڤەرپوڵ بردەوە.

یانەی زێرەڤانی دوای بردنەوەی لە پێشمەرگەی هەولێر بوە پاڵەوانی خولی یانە نایابەکانی کوردستان و یانەی شێروانەش وەک کۆتا یانەی ڕیزبەندی خولەکە بۆ ڕیزی یانە پلەیەکەکان دابەزی.

یارییەکانی هەفتەی 18 و کۆتایی خولەکە ئەنجامدرا یانەی زێرەڤانی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری پێشمەرگەی هەولێری کردو توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکە بباتەوەو نازناوی خولەکە بەدەست بهێنێت.

یانەی برایەتیش لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی نەورۆز و یارییەکەشی بەگۆڵێکی بێبەرامبەر پێدۆڕاند.

بەو ئەنجامەش یانەی زێرەڤانی بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ بوە پاڵەوانی خولەکە و یانەی بەرایەتیش بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ پلەی دووەمی بەدەست هێنا

یانەی شێروانەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی هەندرێنی کرد، لەگەڵ ئەوەی شێروانە یارییەکەی بەدووگۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێکیش بردەوە بەڵام بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر دابەزی بۆ ڕیزی یانە پلەیەکەکانی کوردستان.

 

وابڕیارە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و هەڵبژاردەی هایتی، لە یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتیدا رووبەڕووی یەک ببنەوە.

هەڵبژاردەی ئەرژەنتین یەکێکە لە تیمە بەشدارەکانی، رکابەرییەکانی مۆندیالی 2018ی روسیاو، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە دەکات.

مەشق و راهێنانەکانی تانگۆ لەسەر چیمەنی یاریگای (ئۆراکان) ئەنجامدرا، کە زیاتر لە 30 هەزار هاندەر دەگرێت، بەڵام هەزاران منداڵ ئامادەی بینینی ئەو راهێنانەبوون و، لە خۆشویستنیان بۆ بینینی لیۆنێل مێسی کاپیتانی ئەرژەنتین، وێنەی یادگارییان دەچرکاند.

هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەژێر سەرپەرشتی خۆرخی سامپاولی راهێنەردا مەشق و راهێنانەکانی لەگەڵ سەرجەم یاریزانە بانگهێشتکراوەکانیدا بۆ جامی جیهانی ئەنجامدا.