یانەی فرانکفۆرت لە بایرن میونشنی بردەوەو بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا نازناوی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا.

لە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا کە لە یاریگای ئۆلۆمپی بەرلین بەرێوەچوو، هەردوویانەی بایرن میونشن و ئینتراخت فرانکفۆرت روبەروی یەک بونەوە.

لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە ئانتی ریبیچ توانی گۆڵی پێشکەوتنی فرانکفۆرت تۆماربکات و تایمی یەکەم بەو گۆڵە کۆتایی هات.

هەرچەندە تایمی دوەم لیڤاندۆڤیسکی گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە، بەڵام ئینتراخت فرانکفۆرت بەدوو گۆڵ وەڵامی بایرنی دایەوەو سەرەنجام یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی ئینتراخت فرانکفۆرت کۆتایی هات.

بەوەش ئینتراخت بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا نازناوی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا.

راپۆرته‌ رۆژنامه‌كانی ئینگلیزی وێستگه‌ی داهاتووی یاریزانی نێو ده‌وڵه‌تی پۆڵه‌ندی و یانه‌ی بایره‌ن میونخ رۆبه‌رتۆ لیفاندۆفسكی ئاشكرا ده‌كه‌ن .

رۆژنامه‌ی دایلی ستاری ئینگلیزی ئاشكرای كردوه‌ جۆزێ‌ مۆرینۆ راهێنه‌ری پرتوگالی و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد داوای له‌ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی كردوه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری بایره‌ن میونخ لیفاندۆفسكی ئیمزا بكه‌ن .

رۆژنامه‌كه‌ زیاتری نوسیوه‌ ده‌سته‌ی كارگێری بایره‌ن میونخ هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌ی لیفاندۆفسكی ئیمزا بكه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م یاریزانه‌ بچێته‌ مانچسته‌ر یونارتد ، سه‌رۆكی یانه‌ باڤاریه‌كه‌ چاوی له‌سه‌ر تواناكانی هه‌رسێ‌ یاریزان باولۆ دیبالا هێرشبه‌ری یۆڤانتۆس و ئه‌نتوان گریزمان یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و مارسیال هێرشبه‌ری مانچسته‌ر یونایتد.

پاش ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە هەردوو نازناوی خول و جامی ئیسپانیای مسۆگەرکرد، بارتۆمیۆ کۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامان و ئیدارەی یانەکەی کردوەو کلیلی پلانەکانی وەرزی داهاتووی پێداون.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ پلانەکانی بارتۆمیۆی ئاشکراکردوەو تەئکیدی کردۆتەوە کە بریتین لە پێنج هەنگاو.

هەنگاوی یەکەم ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ گریزمان و هەنگاوی دوەمیش بەردەوام بونی ڤالڤیردی راهێنەرە لە پۆستەکەیدا.

هەنگاوی سێیەم مانەوەی رۆبێرت فێرناندێزە وەک بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە و هەنگاوی چوارەمیش پشت بەستنە بەتواناکانی دیمبلی

دواین هەنگاوی ئیدارەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو، نوێکردنەوەی بۆندی ئۆمتیتی بەرگریکاری یانەکەیە.

لەمیانی یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی فەرەنسا یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی (2 – 0) لە یانەی لیزیریبی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامەكە".

هەردوو گۆڵی یارییەكە یاریزانان (ئەدیسۆن كاڤانی و لوسیلسو) تۆماریانكرد و یانەكەیان كردە خاوەنی نازناوەكە".

بەم ئەنجامەش یانەی پاریس سان جێرمان بۆ جاری (11) بووە پاڵەوانی جامی فەرەنسا ، سێیەم نازناویشی لەم وەرزە بەدەستهێنا دوای خول و جامی رابیتەی وڵاتەكە".

ئیدارەی بایرن میونشن بۆ یەک وەرز گرێبەستی فرانک ریبری یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەکەی نوێ کردەوە.

دەستەی هونەری یانەی بایرن میونشن رەزامەندی پیشاندا تا وەرزی 2018 بۆ 2019 گرێبەستی ریبیری درێژ بکرێتەوە

ئەوەش پاش ئەو ئاستە بەرزەی ریبری لەم وەرزەدا لەگەڵ بایرن میونشن پێشکەشی کرد.

ریبیری تەئکیدی کردەوە کە ئەو خۆشحاڵە بەوەی ساڵێکی تریش لەگەڵ بایرن بەردەوام دەبێت و دوپاتیشیکردەوە کە بایرن بوەتە بەشێک لە خێزانی ئەو.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، نیکۆ کۆڤاچ راهێنەری نوێی بایرن میونشن لەوەرزی داهاتوەوە ، داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردوە کە گرێبەستی ریبیری نوێ بکرێتەوە

پاش نوێ کردنەوەی بۆندی ریبیری ، لە ئێستادا ئیدارەی بایرن گفتوگۆکانی لەگەڵ ئاریان رۆبن دەستپێکردوە بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەویش بۆ وەرزێک درێژ بکرێتەوە.