زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید تەئکیدی کردەوە کە بەرشەلۆنە هۆکار بوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە رێڕەوی رێزلێنان بهێنرێت و ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ کلاسیکۆ ئامادەن.

پێش روبەروبونەوەی بەرشەلۆنە لەخولی ئیسپانیا زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

زیدان دوپاتیکردەوە کە هەمیشە وتویەتی بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا لەخولی یانە پاڵەوانەکان قورسترە.

وتیشی: لە چامپیۆنز لیگ لە یانەکانی پاریس سانجێرمان و یۆڤانتۆس و بایرن میونشنمان بردۆتەوە و ناکرێ بخرێتە پاڵپشتی ناوبژیوان.

لە بەشێکی تری قسەکانیشیدا زیدان دوپاتیکردەوە کە بۆ کلاسیکۆ ئامادەن و باشترین یاریزانەکان بۆ ئەو یارییە بەشداری پێدەکات

زیدان دوپاتیکردەوە کە بەرشەلۆنە بوەتە هۆی کۆتایی هێنان بە رێڕەوی رێزلێنان چونکە بەڕای ئەو کاتێک بونەتە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان بەرشەلۆنە رێزی لێنەگرتون.

راهێنەری ریاڵ باسیشی لەوە کرد کە ئەوان گرنگی بە ریزبەندی نادەن و ئامانجیان بردنەوەی کلاسیکۆیە.

ئەندرێس ئینێستای کاپتنی بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت.

ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی بۆ ئینێستای کاپتنی یانەکەی رێکخست و ئەویش تیایدا رۆیشتنی خۆی لە یانەکە ئاشکراکرد.

ئینێستا بە چاوی پڕ فرمێسکەوە باسی لەوە کرد کە چیتر لە روی جەستەییەوە ناتوانێت هاوکاری بەرشەلۆنە بکات.

سوپاسی دایک و باوکیشی کرد کە 22 ساڵ لەمەوبەر لەبەردە بینای بارەگای بەرشەلۆنە دایانناوە و دەستی بە یاریکردن کردوە لەو یانەیە.

ئینێستا تەئکیدی کردەوە کە ئەو بریاری داوە هەرگیز بەرامبەر بەرشەلۆنە یاریی نەکات بۆیە پەیوەندی بە یانەیەک ناکات کە لە ئەوروپا یاریی بکات

ئینێستا ناوی ئەو یانەیەی نەهێنا کە لەداهاتوودا یاریی بۆ دەکات و باسی لەوە کرد کە کۆتایی وەرز ناوەکەی ئاشکرادەکات.

ئینێستا تەئکیدی کردەوە کە هەرگیز خۆشەویستی بەرشەلۆنە لە بیر ناکات و تا کۆتایی ژیانیشی شانازی پێوەدەکات.

ئینێستا دڵتەنگی خۆی پیشان نەدا بەوەی کە باڵۆندۆری بەدەست نەهێناوەو باسی لەوە کرد کە ئەو خۆشەویستی هاندەرانی بردۆتەوە.

ئینێستا لەکۆنفرانسە رۆژنامەنوسیەکەدا بە چاوی پر گریانەوە رایگەیاند کە دەیەوێت بە بەدەستهێنانی دواین نازناوی خولی ئیسپانیاوە ماڵئاوایی بکات.

سامپاوڵی راهێنەری ئەرجەنتین لە شاری بەرشەلۆنە لەگەڵ لیۆنێل میسی کاپتنی هەڵبژاردەکەی کۆبووەتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، خۆرخی سامپاوڵی راهێنەری ئەرجەنتین بۆ قسەکردن لەسەر ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا، لەگەڵ لیۆنێل میسی یاریزانی بەرشەلۆنە کۆبووەتەوە.

مۆندۆ روونیکردووەتەوە، سامپاوڵی و میسی لە کۆبوونەوەکەیاندا قسەیان لەسەر رێچکەی گشتی هەڵبژاردەکەیان کردووە لە مۆندیالەکەدا، بەتایبەت دوای شکستە گەورەکەی بەرامبەر ئیسپانیا، کە بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سامپاوڵی هەر لە بەرشەلۆنە لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری مانچستەر سیتی کۆدەبێتەوە، کە ئێستا لەو شارەدا سەرقاڵی چارەسەرکردنی پێکانەکەیەتی.

یانەی ریاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەرکەوت و بۆ یاریی گەڕانەوە بەرانبەر یانەی بایرن میونشن، بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی دانی کارڤاخال بێبەش دەبێت.

کارڤاخالی بەرگریکاری لای راستی یانەی ریاڵ مەدرید، لە خولەکی 66ی تایمی دووەمی یاریی نێوان بایرن میونشن و ریاڵ مەدرید، دووچاری پێکان هات و بەناچاری یاریگای بەجێهێشت.

ئەو بەرگریکارەی مێرەنگییەکان ئەگەری زۆرە بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش سەرنەکەوێت، ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید یەکیک بێت، لە جەمسەرەکانی یاریی کۆتایی.

کوڕە ئیسپانییەکە دووچاری گرژبوونی ماسوولکەکانی هاتووەو ماوەیەکی زۆری دەوێت تاکو بۆ یاریگاکان دەگەڕێتەوە، بەڵام تائێستا پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجام نەدراوە.

رافایل نادال و سیمۆنا هالیپ پارێزگارییان لە پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی کرد.

یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەر زەوی جیهان، نوێترین ریزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی سەر زەوی بڵاوکردەوە و رافایل نادالی ئیسپانی پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندیەکە کردووە، دوای ئەوەی توانی بۆ ١١یەمین جار نازناوی جامی مۆنتی کارلۆ بەدەستبهێنێت.

هەریەکە لە رۆجێ فێدرێری سویسری و ئەلکسەندەر زڤیریڤی ئەڵمانیش بەدواییەکدا لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.