جەبار گوڵانەیی

كاتژمێر نزیك یازدەی شەوە سەرمایێكی كوشندە لەگەڵ كزەباییكی سارد ڕێبوارانی سنەی بەدەرەوە نەهێشتوە بەڵام توشبوییكی 40ساڵان كەچاوەڕێی چۆڵ بوونی دەوروبەرەوبەتەڵێكەوە ئەیەوێت پارەی سنوقی خێرات دەربكێشێت كە چاوی بەمن كەوت ترساوخۆیی كشاندەوە كاتێك كه ‌دڵنیام كرد رۆژنامەنوسم سفرەی دڵی كردەوه هیچ شوێنێكی بۆخەوتن نیەودەڵێت چوارساڵە هەرئاوا لە دەرەوە دەخەوم وبە سواڵكردن وهەندیك جاریش دزی كردن پارە بۆدابینكردنی مادە هۆشبەرەكەم كۆدەكەمەوە،ناوبراوكە خۆی بەسدیق دەناسێنێت ‌كەبه ‌جلی دڕاو جەستەی دوكەڵاوی ژیانی پڕتراژدیای دەردەكەوێت دەڵێ به هاویندا ئیمە زۆرپیمان خۆشە بەڵام كاتی دەسپێكردنی وەرزی سەرماوبەفروباران بۆئیمە وەك دیوەزمەیە ژێری پردێكم پیشان دەدات كە توشبوانی وەكو ئەو كەژنایسیان تیایە بەشەوان لێی دەخەون دەڵێت لەساڵانی ڕابردوچەندین كەس لەسەرما ڕەق هەڵاتون،كاتێك باسی بنەماڵەكەی دەكات هەناسەیێكی سارد هەڵدەكێشێت ودەڵێت 3منداڵم هەیە وگەورەكەیان لەزانكۆیە ژنەكەم خەرجیان دەكێشێت بەهۆی ئەوەوەچەندین جاردرۆم لەگەڵ كردن ودیسان كەوتمە داوی مادەی هۆشبەر لەماڵ دەریان كردم ئەمەی وت وبی ماڵئاوای ڕۆیشت.

بە ‌دەسپێكردنی وەرزی سەرما دۆخی توشبوان بەمادە هۆشبەرەكان لەئێران و كوردستان به ‌تایبەت ئەوانەی كە شوێنی خەوتنیان نیە لەدۆخێكی دژواردابەسەردەبەن وناچاردەبن پەنابۆكارتۆن خەوی یان خەوتن لە گەراج وشوێنە گشتیەكانی شاردا ببەن،

لە كوردستانیش بە تایبەت شاری سنە لەچەندین شوێنی شارتوشبوان بێ خانوكۆدەبنەوەوشەوانەش هەرلەوێ بەئاگردانی زبڵ وكارتۆنەكان خۆیان گەرم دەكەنەوە،

بەپێی ئامارە فەرمییەكان یەك ملیون و300هەزاركەس توشبو بە ‌مادە هۆشبەرەكان لەسەرانسەری ئێران هەن كەتەنیا لەتارانی پایتەخت 30هەزاركەسیان كارتۆن خەون.

قەیرانی مادەهۆشبەرەكان لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان

بەكارهێنانی بەربڵاویی مادەهۆشبەرەكان لەسەرانسەری ئێران لەئێستاداوەكوقەیرانێكی جدی لێهاتووە چونكه ‌ئیتروەكوجاران تریاك كەمادەیی هۆشبەری كلاسیك بووبەكارنایێت وجۆری پێشكەوتووسەنعەتی مادەیی سڕكەروەكوكراك،شیشە وهیرۆیین جێگەیی تریاكی گرتۆتەوه ‌ئەم مادەپێشكەوتوانەكەلەلایەن لاوانەوەپێشوازیێكی باشی لێدەكرێت رێژەیی داپڵۆساندن ووێڕانگەری لەتریاك گەلێ زۆرترە.

هەرچەندلەئێستادائامارێكی فەرمی لەرێژەیی توشبوانی مادەیی هۆشبەرلەئێران لەبەردەستدانییەبەڵام هەندێك ئامارئاماژەبەبوونی چەندملوێن كەس دەكەن،كەبەوتەیی مانگی سووری ئێرانی رۆژانه ‌یازدەكەس لەم وڵاتە به ‌هۆیی بەكارهێنانی مادەسڕكەرەكان گیانیان لەدەست دەدەن،ئەمەتەواوكەری كێشەكە نیە‌چونكەزۆركێشەیی تری كۆمەڵایەتی وەكودزی،توندوتیژی،لەشفرۆشی وچونەسەرەوەیی ئاستی هەژاری بنەماڵەكان لەپاشكۆكانی بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكانن.

زانكۆو قوتابخانەكان مەكۆی بەكارهینانی ماددە سڕكەرەكان

بەپێچەوانەیی باوەڕی گشتی كەپێیان وایە ‌بەكارهێنانی مادەیی سڕكەرتەنیاتایبەتی شوێنە خراپ ودەرەكییەكانە ئێستائیترلەئێران زانكوو قوتابخانەكانیش بەبەربڵاویی مادەیی سڕكەری تیادابەكار دێت،بەوتەیی بەرپرسانی پەیوەندی دارلەئێستاداپترلە30هەزارمنداڵ وتازەلاولە ‌قوتابخانەكانی ئیران تووشی مادەی سڕكەربوون كەهەندێك لەمانە بەهۆیی بوونی باوك ودایكی توشبووهەندێكیشیان لەدەرەوەیی بنەماڵەكان توشبوونە،بەرپرسانی پەروەردەوفێركاری ئێران لەساڵانی ڕابردووبەردەوام بوونی قوتابیانی تووشبووبەمادەهۆشبەرەكانیان بەدرۆدەخستەوە، بەڵام بەربڵاویی قەیرانەكە واییكرد، كە لەم ساڵانەیی دوایی بوونی ئەوكێشە پشت ڕاستبكەنەوە،

ئەمەلەحاڵێكدایەكەلەزانكۆكان بەتایبەت زانكۆیی شارەمەزنەكان وەكووتاران،تەورێز،ئیسفەهان ومەشهەدلە‌بەربەربڵاویی زانكۆكان وڕێژەیی زۆریی خوێندكاران دیاردەیی بەكارهێنانی مادەسڕكەرەپێشكەوتوەكان بەتایبەت شیشەزۆربەرچاوەئەمەش لەبەرهەرزان بوون وئاسان بەكارهێنانیەتی،چونكەزۆربەیی خوێندكارانی پاش دەرچوونیان بۆزانكۆكان دەبێت شاری خۆیان جی بهێڵن ولەشارێكی تر بخوێنن هەرئەمەش وادەكات كەیان لەبەشە ناوخۆیی زانكۆكان بمێننەوەیان چەند خوێندكارێك پیكەوەخانویێك بەكرێ بگرن كە خۆیی رێخۆشكەرەبۆئاشنابوونیان لەگەڵ مادەیی سڕكەرهەرلەبەرئەمە لەم دووساڵەیی دوایی بەپرسانی پەیوەندیدارهەوڵیان داوەبەتایبەت كچان زۆرترلەشارەكانی خۆیان بخوێنن.

كوردستان و پەرەسەندنی تووشبوان

هەرچەندئێستاشی لەگەڵدابێت هەمیشە كوردستان لەڕووی بە‌كارهێنانی مادەسڕكەروەكووناوچەیێكی خاوێن لەبوواریی رێژەیی توشبوان وبەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكانەوەدەناسرابەڵام لەماوەیی دەساڵی ڕابردووئەم دیاردەیەتەشەنەیێكی گەردەلوول ئاسایی بوو،

لاوانی كوردستانیش وردەوردەكەوتنەداویی دیاردەیی ماڵوێرانكەریی مادەیی سڕكەر،ئەگەربۆ20ساڵ لەمەوپێش بگەڕینەوەناویی مادەیی سڕكەرلەكوردستان شتێكی نامۆبووبەڵام لەئێستادائەگەرگەشتێكی ئاسایی بكەیت بەناوشارەكانی كرماشان،سنەسەقزومەهابادبەئاشكراتوشبوانێكی زۆردەبینی ئەمە سەرەڕایی ئەوكەمپانەیەكەلەشارەجۆراوجۆرەكانی كوردستان توشبوانێكی زۆریان بەمەبەستی چارەسەری وگەڕانەوەیان بۆناوكۆمەڵگاڕاگرتووە،بەوتەیی سەلیم كەریمی بەرپرسی یەكێك لەكەمپەكانی خۆبواردنی مادەیی هۆشبەرتەنیالەپارێزگایی سنە10هەزاركەس خۆیی بەكەمپەكان ناساندوە،ناوبراورێژەیی راستەقینەیی توشبوان لەپارێزگایی سنەبۆ20هەزاركەس دەخەمڵێنێت.

ئەمەسەرەرایی ئەورێژەزۆرەیەكەلەگوندەكان سەرقاڵی بەكارهێنانی مادەیی سڕكەرن كەبەكەمی بەرچاودەكەون ولەئامارەكانداناویان نایێت لەئێستاداگوندەكانی ناوچەیی قوروەودێگولان وناوچەیی تیلەكۆیی سەقزبەكارهێنانی مادەیی سڕكەرتەنگی بەشەوچەرەكانی پێشووەكومێوژ،كوێزومێوەرەنگاورەنگەكان هەڵچنیوەولەزۆربەیی گوندەكانی كوردستان بەكارهێنانی مادەیی سركەرزۆرئاساییەووەكوشەوچەرەكەڵكی لێ وردەگرن

شاروگوندەكانی كوردستان شیشە بەرهەم دێنن

ماوەیێك لەمەپێش لەگوندیی تازاوایی سەربەناوچەیی شاری سەقزپۆلیسی ئەوشارەدەستی گرت بەسەرئامرازێكی بەرهەم هێنانی سڕكەریی شیشەداولەپەیوەندی لەگەڵ ئەمە7كەس دەست بەسەركران،هەروەهالەماوەیی ساڵی رابردووچەندین گارگەوئامرازی بەرهەمهێنانی شیشەلەگوندی (باوەرێز)سەربەشاری سنەدۆزراونەتەوە،ئەمەلەحالێكدایەلەشاری سەردەشت لەسێ ساڵی رابردوزۆركارگەیی بەرهەمهێنانی شیشەوئامرازەكانی دۆزراونەتەوەوزۆركەسیش لەم پەیوەندیەداقۆڵبەست كراون كەهەندێكیان سزایی لەسێدارەدانیان بەسەرداسەپاوە،كۆیی ئەم روداوانەمەترسی داربوونی دۆخەكەنیشان دەدات چونكەبەپێچەوانەیی ساڵانی رابردودەست پێ ڕاگەیشتن وبەكارهێنانی مادەسڕكەرەكان بۆكوردستانیان زۆرئاسانتردەكات.

 

پەیوەندی ماددە سڕكەرەكان و دیاردە‌ كۆمەڵایەتییەكان

هەرچەندكاتێك باسی دیاردەكۆمەڵایەتیەكان وەكودزی،توندوتیژی ،تەڵاق وخۆكوشتن دەكرێت توش بوون بەمادەسڕكەرەكانەوە لەكەناری ئەم دیارده ‌دزێوانەدێت بەڵام بەوردبوونەوەیێكی ئاسایی وسەرەنجدانێك بەهەركام لەم دیاردانەرێژەیێكی زۆریان راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پەیوەندیان بەمادەیی سڕكەرەو هەیه ‌به ‌شێوەێیك كەبه ‌پێی ئامارەكان زۆربەیی هۆكاری لیكترازانی بنەماڵەكان مادەیی هۆشبەرەولەبەرئەوەیی لەلایێك تاكی بەكارهێنەری مادەیی سڕكەرئامادەی باشتری هەیەبۆئەم تاوانانە ولەلاییكی تربەهۆی تێك شكانی كەسایەتی ئەم كەسانەوبێ رێزی پێكردنیان ‌لەلایەن كۆمەڵگاوبنەماڵەوەدیاردەدزێوەكان خۆیی بۆحەشارداون،بەشێوەیێك كەكەسانی تووش بووئەگەرلەرەگەزی مێ بن دەست دەدەنەلەشفرۆسی كەئەمەش خۆیی رێخۆشكەری گواستنەوەیی نەخۆشینە كوشندەكان وەكوئایدزوهپاتیتەوئەگەرلەرەگەزی نێر بن دەست بۆدزی وتوندوتیژی دەبەن یان لەهەندێك حاڵەت ئەندامانی خێزانەكەیان ناچاربەلەشفرۆشی دەكەن،كۆی ئەمانەئەمەمان بۆدەردەخات كەبڵاوبوونەوەیی مادەی سڕكەردەبێت وەكوپەتاییكی ترسناك چاولیبكەین كەمەترسیەكانی لەتاك بەتاكی كۆمەڵگاهەرەشەدەكات وتەنانەت توانایی هەرەس پی هینان بەرەوتێك وپیك دانی كۆمەڵگای هەبێت.

راپورت/ عومەرئاوارە

زۆر دەبیستین كەلە كەركوك ئەوەندەی حیزبایەتی دەكرێت ئەوەندە كوردایەتی ناكرێت كە ئەمەش بووەتە هۆكاری ئەوەی ڕوحی كوردایەتی لە كەركوك لاواز بێت و ببێتە هۆكاری ئەوەی كە نەیارانی كورد هەوڵی لێدانی بەرژەوەندیەكانی كورد بدەن كە بە قوربانیدان لەو شارە هاتۆتە ئاراوە ئەویش بە هۆی ململانێی دوو حیزبی دەسەڵاتدار كە ئەویش پارتی و یەكێتییە.ڕێگای كوردستان بۆ ئەم مەبەستە كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووسی كەركوكی دواند وئەم ڕاپۆرتەی ئامادەكرد.

سەرەتا ڕۆژنامەنووس خالید كاوێس قادر وتی:-من دەپرسم(بەرژەوەندی نەتەوایەتی چییە؟) لەكاتێكدا بەرژەوەندی نەتەوایەتی خۆی لەئامانجەكانی دەوڵەتدە بینێتەوە لەرووی ئابووریو سەربازیوكلتوورییەوە،جگە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان،لەسەرووی هەموو ئەمانەشەوە پارێزگاریكردن لەكلتووری نەتەوایەتی ئێمە كە باس لەدوو حیزبی وەك یە كێتی و پارتی دەكەین لەكەركوك،دەپرسین(یەكێتیو پارتی كێن؟) ئایا لەرۆڵەكانی ئەم شارە پێك نەهاتوون، بەڕای خۆم حیزبە كوردستانیەكان، بەتایبەت یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كەلەدوای پرۆسەوە لەكەركوك باڵا دەستە خۆی بەخاوەنی كەركوك دەزانێ، ئیدارەی شارەكە پشكی شێری یەكێتییە، ئایا ئەوحیزبەكاری لەسەر ئەوبەرژەوەندییە نەتەوایەتیانە نەكردووە كەئاماژە مانپێدان، یەكێتی رووبارێك خوێنی بۆكەركوك داوە، تەنانەت لەرووی سەربازییەوە گرنگی بەرچاوی لەشارەكە هەیەو چەندین لیوای تایبەتی بۆشارە كەداناوە.

یەكێتی زۆرینەی دەنگەكانی كەركوك لەگەڵیەتیو متمانەی خۆیان پێداوە،سیاسەتەكانی یەكێتی بەدرووست دەزانن وئومێدی گەورەی هاوڵاتی شاری كەركوكە بەهەموونەتەوەكانی شارەكەوە، تێگەیشتنی یەكێتی بۆ بەرژەوەندی نەتەوایەتی ئەوەیە، كەركوك لەشارێكی وێرانەی بەرلە2003وە بكرت بەشارێكی ئاوەدانی دوای پرۆسەی ئازادی، وەك دەبینین بەسەدان پرۆژەی ئاوەدانكردنەوە جێبەجێ كراون لە(رێگاوبان وپردی جۆراوجۆرو باخچەو شوێنی گشتیو خوێندنگەو باڵاخانەی فەرمانگەكان وفەرمانگەی تەندرووستی وئاوو كارەباوهتد...ئەم پرۆژانە لەرێگای ئەندامێكی باڵای یەكێتییەوە جێبەجێكراون كەبەرپرسی باڵای شارەكەیە(دكتۆرنەجمەدین كەریم).

وەك وتمان حیزبی

دواترڕۆژنامەنووس رابەررەشید وتی:-نەخێر نەپارتیء نەیەكێتیش هیچكام یان وەكو پێویست كاریان لەسەرپرسەنەتەوەییەكان لەكەركوك دانەكردووە، بەڵكو سەرجەم هەوڵء تەقەللاكانیان بۆ بەرژەوەندی حزبایەتی بووە، بەڵگەی زیندووش بۆ ئەم راستییانە، هەرلەدوای نەمانی رژێمی بەعسی داگیركەرەوەلە نیسانی 2003 لەجیاتی ئەوەی لەتێڕوانین ستراتیژێكی نەتەوەیی دیموكراتییانەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشی كەركوكء واقعی تایبەتی شارەكە دابكەن، كەچی تێكڕای ئەو كایەو جومگە هەستیارانەی كەبەپێی بەشی كورد لە لایەن ئەمریكییەكانەوە لەشارەكە بەر كورد كەوت، ئەوان هەردووكیان (یەكێتیءپارتی) برابەش بەسەرخۆیاندا دابەشیان كردو خەڵكانی تەكنۆكراتء بەتواناو لێهاتووو كارا مەیبێلا یەنیان لەسەرجەمكایەكان دوورخستەوە، بەجۆرێك كەتائێستاش ناتوانن لەو قۆزاخەی بەرژەوەندیی حزبایەتییە بەرتەسكە رزگاریان بێتء تاهەنووكەش دووئاسایشء چەندین دەزگای ئەمنیی دیكە لەشارەكەدا لەسەربنەمای حزبیدا بوونیان هەیە، ئەمەجگە لەجڵەو گیركردنء دەستەمۆ كردنی سەرجەم ناوەندو مەڵبەندە رۆشنبیریء هونەرییەكانی شارەكەو دابەشكردنیان بەسەرخۆیاندا كەرەوشی هونەریءرۆشنبیری لەشارەكەدا بەتەواوی ئیفلیج كردووە.

ئێمە وەكو كورد دەبێت بگەڕێینەوە بۆ دواینەمانیرژێمیبەعسء ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی لەسەرانسەری عێراقدا هاتە ئاراوە. هەرلەگەڵ پێكهێنانء دانان بەڕێوەبەرو بەرپرسی فەرمانگەو دەزگا حكومییەكان، هەرحزبەو كەوتە یارمەتیدانء پشتگیریكردنی ئەو فەرمانگەو دەزگایەی سەربەحزبەكەی خۆیەتی.

تارادەیەكی زۆر هەردوولا هەرلەسەرەتاوە كەوتنە دژایەتیكردنی پارێزگاری پێشوووكۆسپ دروستكردن لەبەردەم كارەكانی، كاتێكیش پارێزگاری تازە دانرا كەسەربە یەكێتییەو دەسەڵاتەكەیشی لەبەرژەوەندیی حزبەكەیدا بەكار دەهێنێت، بۆیە تارادەیەك یزۆر پارتی كەوتە دژایەتیكردنیء لەكاروبارەكانیدا هاوكاریء یارمەتیینەدات، بەڵام بەپێچەوانەوە یەكێتی هاوكاریی بكات. كەواتە هەردوو حزب ئەوەندەی كاریان بۆ بەرژەوەندیی حزبایەتی خۆیان كردووە،نیو ئەوە ندە كاریان بۆ بەرژەوەندیی نەتەوایەتی نەكردووەو تاكو ئێستاش خاوەن ستراتیژێكی نەتەوەیی نینء پرسی كەركوكیان بەمادەی 140وەگ رێداوە كەئەویش كڵاوێكی سیاسی بوو و لەسەركورد نرا. ئەوەشمان لەیاد نەچێت كەقایمقامی ناوەندیی كەركوك (ئیحسان گلی) لەئەنجامی دەستێوەردانی حزبایەتی دەستبەرداری پۆستەكەی بوو.

دواتر ڕۆژنامەنووس كاوێز مەلا پاروێز  وتی:- تاكو 2015 هەردووحیزب بە یەك مەسافە و وەكویەك پشتیوانی ئیدارەی كەركوكبوون وهەر وەكو یەكیش تەگەرەیان بۆ ئیدارەی كەركوكدروستدەكرد، دوای گۆڕانكاری لە ئیدارەی كەركوكتای تەرازوی ئیدارەی كەركوكگۆڕانكاری بە سەرداهاتوبە قەزانجی یەكێتی شكایەوە، بۆیەماملانییەكان زیاتر بونە حیزبیانەو بۆ بەرژەوەندی كەس وحیز ب هاتە ئاراوە.

یەكێتی نیشتیمانی چونكە لە ئێستادا ئیدارەكە هی خۆیانە تێدا زیاتر بەرژەوەندی یەكێتی لەبەرچوگیراوە واتەدەسەڵاتی یەكێتی دەسەڵاتی پارتی بەراوێز خستووە یاخود ڕێگەی پێنتەداوە بەشداربێت لە بەڕێووەبردنی كەركوك، كەموكورتی ئۆرگانەكانی پارتی لەكەركوك بووەتەهۆكاری ئەوەی یەكێتی ئەوڕۆڵە بگێڕێت كە لە ئێستادا لەكەوركوك دەیگێڕێت . من وای نابینم پارتی هەوڵیدابێت بۆ هاوبەشی بەڕێووەبردنی كەركوك لە بەر ئەوهۆكارەی كە پێشتر ئاماژەوم پێدا كە لە ئاستی ئەوەنەبووە هاوبەش بێت لە بەڕێووەبردنی ئیدارەی پارێزگای كەركوك.

هەر لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنووس حەسەن شێخانی  وتی:- یەكێتی وپارتی دوو حیزبی سەرەكین لە كەركوك، بە تایبەت یەكێتی كە له هەڵبژاردنەكاندا زۆرینەی دەنگەكان بە دەست دەهێنێت لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا لە شاری كەركوك كە ئەم پارێزگایە زۆر جار كێشەو گرفتەكانی هەولێر وسلێمانی تێدا ڕەنگدەداتەوە وئەمەمەش لای هەمووان ئاشكرایە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بڵێین ئەو دوو حیزبە بۆ كۆكردنەوەی دەنگ بێت یاخود جەماوەر یان هەر هۆكارێكی دیكە كە هەر یەكەو لای خۆیانەوە بە هەزارەها خەڵكیان لەو پارێزگایە دامەزراندووە تەنانەت عەرەب وتوركمانیشی تێدایە كە زۆرێك لەو توركمانانە ئەندامی بەرەی توركمانین، لە گەڵ ئەوەشدا ئەو دوو حیزبە نوێنەریان هەیە لە ئەنجومەنی پارێزگاو پێكەوە كار دەكەن بەڵام نەفەسی حیزبی زۆر زاڵە بە سەر كارەكانیاندا، هەمووشمان لە یادمانە كە ئەو دوو حیزبە بۆنە هۆكاری دروست نەبوونی یەك لیست لە كەركوك لە كاتی خۆئامادەكردن بە مەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەمدواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارەكەش دیارە لای هەمووان. ئێستاش ئەو دوو حیزبە وتەنانەت حیزبەكانی دیكەش، ئەوانەی كە تاكو دوێنی ئۆپۆسزیۆن بوون هەمان دەردی ئەم دوو حیزبە ئەوانیشی گرتۆتەوە ودەیانەوێت سیاسەتی پەراوێز خستن ودورە پەرێزی لە گەڵ حیزبەكانی دیكە بە كار بهێنن و زوریشمان دەزانین كە پارتی ویەكیتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەركوك هەریەكەو بۆ خۆی پرۆژەی جیای هەیە، هەندێ لایەن هەیە پێی باشە كەركوك هەرێمێكی سەربەخۆ بێت،لە ئێستادا لە ناو میحوەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە كەركوك بەرپرسەكانی هەردوو حێوبیش كێشەی زۆریان هەیە، لە گەڵ ئەوەشدا شارێكی وەكو خورماتوو كە خەڵكەكەی ئازایەتییان نواندو بەرامبەر بە تیرۆرستانی داعش وهاوشێوەكانیان تاكو ئێستا یەك بەرپرسی كورد سەردانی نەكردووە كەچی لە شەنگالەوە تاكو خانەقین لە لایەن ئەو بەرپرسانەوە بە سەر دەكرێنەوە، تەنانەت یەك دەستخۆشیش لە خەڵكی شاری خورماتوو نەكراوە،هۆكارەكەش ئاشكرایە كە ئەم شارە لە سنوری یەكێتیدایە ئەگینا دەبوایە لە بەرامبەر ئەو هەموو قارەمانێتییە سەرۆكی حكومەت یاخود سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستخۆشییان لە خەڵكی شاری خورماتوو بكردایە كە تەنها شارۆچكەیە بەو هەموو كێشەوە كە ڕووی لێكردووە داعش نەیتوانی داگیری بكات كە ئەمەش بۆ ماملانێی ئەو دوو حیزبە دەگەڕێتەوە.

لە كەركوك سەرجەم حیزبەكان پشتگیری لە بڕیارەكانی پارێزگاری كەركوك دەكەن بە تایبەت یەكێتی لە بەر ئەوەی پارێزگار ئەندامی یەكێتییە وتەنانەت زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش لە یەكێتییە، بێ ویژدانیشە ئەگەر بڵێن هیچ بۆ كەركوك نەكراوە، شیی بۆ كراوە بەڵام خەڵكی كەركوك گلەییان لە ئەنجامدانی پرۆژەكان و بەڵێندەرەكان هەیە، لە گەڵ ئەوەشدا نزیكەی دوو ساڵە بودجەی كەركوك لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە بڕاوە بۆیە بەرامبەر بەمانە خەڵكی ناڕازییە، بەم هۆكارانەشەوە هیچ گەشبین نیم لە ئایندەی كەركوك.

دواتریش ڕۆژنامەنووس موعتەسەم نجمەدین  وتی: رەنگەبێویژدانیبێت ئەگەر بلێین یەكێتی وپارتیل ەماوەی ئەو سیازدە ساڵەی ئیدارەی ئەوشارەیان گرتوەتە دەست هیچیان نەكردوە، بەڵام بێگومان لەئاست خواست و قوربانیدانی خەڵكدا نیە. لەسروشت وشێوازی كاركردندا بێ َگومان لەبەرئەوەی تائەمرۆ دەسەڵاتی كوردی نەك لەكەركوك، بەڵكو لەهەرێمی كوردستان بەگشتی مۆدێلێكی حوكمرانی سیستماتیكی نیە بۆیە ئاساییە، كەپرسی حیزبایەتی دەكەوێتە پێش نیشتمانی. یەكێتی و پارتی لەمماوەیەدا ئەگەر بەبنەماو پرانسیپی نیشتمانی كاری بكردایە ئەوە بێگومان ئێستا كەركوك لەدۆخێكی زۆر باشترو كوردتردابوو. سیمای حیزبایەتی كردن لە كەركوكدا كۆی جومگەكانی ژیانی ئەم شارەیان بریوە. لەم قۆناغەدا پرسی رەتكردنی واقعی ناسیستماتیكیو رەوشی ناجێگیر،كەتیایداگ ەندەڵی و ناعەدالەتی بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوەیان كردوە، ئیحباتو نائومێدی بوەتە دیاردەیەكی بڵاو، ئەمدۆخەش بەشێوەیەكی سەرەكی بەهۆی ئەوەوەیە كەیەكێتی و پارتی تائەمرۆ ئەوەندەی حیزبایەتی دەكەن ئەوەندە كوردایەتی ناكەن.

لەكۆتاییدا ئارام شێركوی ڕۆژنامەنووس  لەمبارەیەوەوتی:- یەكێتی وپارتی تا ڕادەیەك توانیویانە بە شێوەیەكی گونجاوهەندێك كار بكەن بەڵام ڕەنگە ئەو كارانەی كە ئەوان كردوویانە نەبوبێتە مایەی دڵخۆشی هاوڵاتییان، هەرچەندە لەپاش پرۆسەی ئازادی عێراق ئەودوولایەنە سەرەكییە كە هاتونەتە نێوپارێزگای كەركوك توانیویانە زۆرینەی بەڕێووەبەری فەرمانگە حكومی ودەزگا ئەیمنییەكان ودەزگاكانی هەواڵگری هەندی بەرپرسی كوردی بۆ دیاری بكەن بەڵام لەهەمانكاتیشدا ملمڵانێی ئەودووحیزبە ڕەنگە زەرەری زۆری گەیاندبێتە هاوڵاتییانی ئەمشارە بەتایبەت كەماوەیەكە لەكەركوكحیزبایەتییەكی زۆر دەكرێت ئەو حیزبایەتییە بووەتە هۆی كاڵبونەوەی هەستی نیشتیمانی، بووەتە هۆكاری كاڵبوونەوەی ئەنجامدانی كارە نەتەوەییەكان كە كاریگەری راستەوخۆی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی كەركوك بۆ سەر هەرێمی كوردستان وهەروەهاش چارەسەركگردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان وناوەند چارەسەركردنی كێشەی نێوان نەتەوەكان كە دەبوایە ئەو حیزبانە لەكەركوك ئامانجی سەرەكییان كوردایەتیكردن بوایە نەك حیزبایەتیكردن بەڵام بەداخەوە ئەوەندەی لەكارەكانیان خیزبایەتی بەدی دەكرێت كوردایەتی بەدی ناكرێت، هەروەها لایەن ونەتەوەكانی دیكەش ناكۆكییان لە نێوان خۆیاندا هەیە بەڵام كاتێك ئەوان مەسەلەكەیان دێتە سەر سەر مەسەلەی كەركوك ودیاریكردنی ئایندەی كەركوك ویەكلاییكردنەوەی كەركوك وكورد ئەوان یەك هەڵوێست دەبن. هەر چەندەتا ڕادەیەك من لێرەدا دەست خۆشی لە بەرپرسانی سیاسی دەكەم كەتوانیویانە تا ڕادەیەك هەوڵبدەن لەهەندێ بواردا لەكەركوككۆك بن بەڵام بەهۆی مململانییەكانیدا كاریگەری 100%دا دروستكردووە،من نمونەیەكتان بۆ دێنمەوە لە یەكێك لەنەخۆشخانەكانی كەركوك بەرپرسی بەشێك دەبوایە بگوڕدرایە كەكەسێكی بە ڕەگەز توركمان بو ولەجێگاكەی ئەوكەسێكی كوردیان دابنایە بەڵام لە بەر ئەوەی بەرپرسی ئەو نەخۆشخانەیە سەر بە لایەنێكی سیاسی بو وئەوكەش كە پاڵێوراوبو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە سەر بە لایەنێكی دیكە بو هەستان ئەوبرادەرە توركمانەیان هێڵایەوە لە پۆستەكەی ونەیانهێڵا كورد ئەو پۆستە وەربگرێت كە ئەمململانییانە ڕەنگدانەوەی خراپی دەبێت وكاریگەریشی دەبێت وڕنگە باشیش نەبێت، ڕەنگە لە ئێستادا هەندێك پلەی پۆلیس هەبێت كە درابێتە توركمان یاخود عەرەب كە مافی ئەفسەرێكی كورد بێت بەڵام لە بەر ئەوەی ئەو ئەفسەرە كوردە سەر بە لایەنێكی دیكەیە نادرێت بە ئەو وئە درێت بە كەسێكی دیكە، ئەمانە ڕەنگە كاریگەری هەبوبێت، ڕەنگە لە فەرمانگە حكومییەكاندا شتی لەو جۆرە ڕووبدات بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو لایەنە هەوڵبدەن یەكریزی نەتەوەیە بپارێون بە تایبەت لە ئێستادا لە كەركوك كورد خاوەن هەشت كورسی پەرلەمانی عێراقەو عەرەب وتوركمانیش خاوەن چوار كورسین، ئەگەر بێت ولە ئێستادا ئەم هەلە نەقۆزینەوە بۆ گەڕانەوەی كەركوك وچارەسەركردنی كێشەكانی كەركوك وبەغدا دڵنیابن هەلێكی زێڕینە لە دەست دەچێت ودووبارە نابێتەوە، پێویستە پارتی ویەكێتی وسەرچەم پارتە كوردییەكان لە كەركوك یەكگرتوو ویەك دەست بن بۆ ئەوەی چیتر خوێنی كورد كورد لەم شارە بە فیڕۆ نەڕوات وبۆ ئەوەی چیتر تیرۆرستان خوێنی گەنجان نەكەن بە ئامانج، كوردەكان نەڕفێنرێن، بازرگانەكانمان نەكوژرێن كە ئەمانە هەمووی كاریگەری 100%ی هەیە بۆیە لێرەوە داوادەكەم هەوڵبدرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە، من دەڵێم هەماهەنگی هەیە، بەڵام پێویستە ئەو ململانییە سیاسیانەی كە تاكو ئێستا هەن بنبڕ بكرێت بۆ ئەوەی بتوانین ئایندەی كەركوك دیاری بكەین وبتوانین بەیەك دەستی كار بۆ گەڕانەوەی كەركوك بكەین وچارەنووسی كەركوك دیاری بكەین، ئێمە هەموومان دەزانین كە حكومەتی ناوەند لە گەڵ هەرێمی كوردستان كێشەی هەیە موچەی فەرمانبەرانی كەركوك دوادەكەوێنێت، پارەی پترۆدۆلاری كەركوك نانێرێت، واتا حكومەتی ناوەند كەركوك وهەرێم بەیەك چاو تەماشا دەكات، هەركاتێك هەرێم لە گەڵ بەغدا كێشە بكەوێتە نێوانیانەوە سەرەتا لە كەركوكەوە دەست پێدەكات. ئەگەر لە زۆربەی پرۆژەكاندا شتێك كرابێت حكومەتی ناوەند كەركوكی وەكو كارتی فشار بە كارهێناوە، من ناڵێم حیزبایەتی نەكرێت لە كەركوك بەڵام دەبێت لە كەركوك مونافەسەی حیزبایەتی پشتگوێ بخرێت بۆ كاری نەتەوەیی بۆ ئەوەی دوا ڕۆژی ئەم شارە بەرەو عاقیبەتێكی خراپ نەبەین، من ئەوە دەڵێم هەر كەسێك لە ئێستادا بییەوێت ئاژاوە لە كەركوك دروست بكات دەبێت لە ڕووی مێژووەوە ڕووڕەش بكرێت كە ئەمە بوەتە هۆكاری خوێن ڕشتنی تاكی كورد لەم شارە، دەبێت هەموو لایەك هەوڵبدەن چیتر منداڵی پێشمەرگە هەتیو نەبێت، ژنەكان بێوەژن نەكەون، جەرگی دایك وباوكی خەڵك نەسوتێت كە چەندین ساڵە تیرۆرستان بە هۆی ململانێی حیزبایەتییەوە دزە دەكەنە ناو ئەم شارەو كاری تیرۆرستی ئەنجام دەدەن.

شەلال عەبدول بابانی قایمقامی خورماتوو لەدیمانەیەكدا لەگەڵ رێگای كوردستاندا قسە لەسەر چەند باسێكی ئەمنی و سیاسی شارەكەو پەراوێزخستنیان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دەكات عومەرئاوارە

 

رێگای كوردستان: لەمدواییەدا رووداوە تیرۆرستییەكان لەخورماتوو روویان لەزیادبوون كردووە، هۆكاری ئەو زیادبوونە چییەو دوایین هەنگاوتانیش چییە بۆبنبڕكردنی ئەم دیاردەیە؟        

شەلال عەبدول: لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە تاكو ئێستا رووداو و كردەوە تیرۆرستییەكان بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان كەدەگاتە دەستمان لاوازییەك لەئەدای دەزگا ئەمنی وهەواڵگرییەكاندا لەوردبوونە لەزانیارییە ئەمنییەكاندا هەیە، هەر ئەوەش بووەتە هۆكاری ئەوەی بۆشایی ئەمنی لەناو شارۆچكەكەو دەوروپشتی دروست بێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەناو شارۆچكەكەدا لایەنێك نییە كەبتوانێت دەست بەسەر ئەم وەزعەدا بگرێت، بەهۆی جۆری هێزە ئەمنییەكان كەهەماهەنگی لەنێوانیاندا نییە. لەدوای كەوتنی پارێزگای سەڵاحەدین بەدەستی داعش وەزعی ئەمنی شارۆچكەكە لەگەڵ هاتنی هێزی پێشمەرگە باشتربوو، ناڵێم وەزعی ئێستای خورماتوو باشترە، بەڵام بەجیاوازی لەگەڵ ساڵانی پێشوو باشترە، هیوادارین لەهەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند ئاوڕ لەشارۆچكەكەمان بدەنەوە و داواكارییەكانمان جێبەجێبكەن، بۆئەوەی بتاوانین لەڕێگەی خۆمانەوە وەزعی ئەمنی شارۆچكەكە باشتر بكەین.                                   

رێگای كوردستان: بەپلەی یەكەم كێ لەئێستادا ئەمنییەتی شارەكە دەپارێزێت هێزی پێشمەرگە یاخود هێزە تەناهییەكانی خورماتوو؟                                        

شەلال عەبدول: ئەو جێگایانەی كەوتوونەتە سەر ئەستۆی هێزەكانی پێشمەرگە دەرەوەی شارۆچكەكەیەو دۆسێی ئەمنی ناوخۆی شارەكە لەئەستۆی هێزەكانی پۆلیسەو هێزەكانی پۆلیسیش لەو پەڕی لاوازیدان، بەڵام هەماهەنگیەك لەنێوان هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی هەرێمی كوردستاندا هەیە، كە لەسەنتەری شارەكە جێگیربوونە. پاراستنی ئەمنییەتی شارەكە لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.        

رێگای كوردستان: سەرەڕای ئەوەی ئاماژە بە باشتربوونی وەزعی ئەمنی شارۆچكەكە دەكەن، بەڵام رۆژانە كاری تیرۆریستی تێدا ئەنجامدەدرێت، هەوڵەكانتان چییە بۆبنبڕكردنی ئەو دیاردەیە؟    

شەلال عەبدول: ئێمە رۆژانە لەهەوڵی ئەوەداین كە ئەم دیاردەیە بنبڕبكەین، بەڵام كێشە رۆژانییەكان و تەقینەوەو كاری تێكدانی ئاسایشی شارەكە كەماوەیەكی دوورو درێژە شارەكە بەدەستییەوە دەناڵێنێت بە ڕۆژو دوو ڕۆژ چارەسەر ناكرێت. وای بۆدەچم كەكارە تیرۆرستییەكان بەرەو زیاتر دەچن و ئەوەشی بەئێمە بكرێت بۆپاراستنی ئەمنییەتی شارەكە درێغی لێناكەین.   

رێگای كوردستان: لاوازییەك لەجێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ناو شارۆچكەی خورماتوودا هەیە، هۆكاری ئەو لاوازبوونە چییەو چارەسەرتان چییە؟                 

شەلال عەبدول: شارۆچكەی خورماتوو بەشێكە لە پارێزگای سەڵاحەدین، پارێزگای سەڵاحەددینیش یەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەساڵانی 2013-2014 پێشكەش بە خورماتوو نەكردووە، تەنها پرۆژەی نۆژەنكردنەوەیەك نەبێت، كە پارەی تەرخانكراوی 500 ملیۆن دیناربوو، لەگەڵ ئەوەشدا لەئێستادا كۆمەڵێك پڕۆژە لەژێر دەستماندایە، بەڵام بەهۆی ئەم دۆخە نالەبارەوە، كە ئێستا بەسەر عێراقدا هاتووە هەمووی وەستاوە.                                      

رێگای كوردستان: سەبارەت بەكێشەو گرفتەكانی شارۆچكەی خورماتوو، ئایا سەردانی هیچ لایەن وبەرپرسێكی ئیداری وحزبیتان كردووە و لەو سەردانەتاندا چیتان دەسكەوتووە؟           

شەلال عەبدول: بەڵێ لەمدواییەدا سەردانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقمان كرد و ئەو سەردانە بۆئێمە بەرهەمهێنەربوو، هەروەها سەردانی بەرێز فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراقمانكرد و لەڕێگەی نووسینگەی سەرۆك كۆمارەوە سەردانی هەریەك لەوەزیری دارایی و وەزیری نەوتمان كرد، سەرەڕای سەردانییەكانمان بۆلای ژمارەیەك وەكیل وەزیرو لەكۆی ئەو سەردانەمان ژمارەیەك داواكاری و پێشنیارمان ئاراستەیان كرد و بەئومێدی ئەوەم ئەو داواكاری و پێشنیارەمان بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.                                 

رێگای كوردستان: ژمارەیەكی زۆری دەرچووان بێكاران و لەشارۆچكەكە هەن، وەكو ئیدارەی شارۆچكەكە چیتان بۆیان كردووە و هەوڵی چیتان بۆیانداوە؟                       

شەلال عەبدول: دەسەڵاتەكانی ئێمە وەكو قایمقامیەت سنوردارە، دامەزراندن و چارەسەركردنی كێشەی ئەو دەرچووانە لەئەستۆی وەزارەتەكاندایە، ئێمە هەرجارێك سەردانی وەزارەتێكمان كردبێت كۆمەڵێك داواكارییمان سەبارەت بە دامەزراندن ئاراستەیان كرووە، بەڵام زۆر بەداخەوە ئەو دامەزراندنە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە كە بۆشاری خورماتوو دێت، تەنها یەك نەتەوە سودمەند دەبێت لێی و نەتەوەكانی دیكە بەتایبەت كوردی لێی بێبەشدەكرێت. سیستەمی دامەزراندنی وەزارەتەكان یەكسانی نییە، بۆیە ئێمە خوازیارین لەحكومەتەكەی حەیدەر عەبادی كە لەكاتی دامەزراندندا هەموو لایەك بەیەك چاو تەماشا بكەن و لەگەڵ ئەوەشدا بڕوا ناكەم لەساڵی 2015 دامەزراندن دەست پێبكاتەوە.                                        

رێگای كوردستان: وەكو ئیدارەی شارۆچكەكە لەگەڵ ئەوەدان شارۆچكەكەتان لەسەر پارێزگای سەڵاحەددین بمێنێت، یاخود بگەڕێتەوە سەر پارێزگای كەركوك؟ ئەگەریش لەسەر پارێزگای سەڵاحەددین مایەوە وەكو شارۆچكەی خورماتوو چ سودێك لەو پارێزگایە دەبینن؟          

شەلال عەبدول:- چەند لایەنێك هەن داوای ئەوە دەكەن كە شارۆچكەی خورماتوو لەسەر پارێزگای سەڵاحەدین بمێنێت و لایەنی دیكەش هەن داوا دەكەن خورماتوو بكرێتە پارێزگا، بەڵام رێژەیەكی زۆر داوای گەڕانەوەی شارۆچكەكە بۆسەر كەركوك دەكەن، كە پێشتر خورماتوو لەسەر پارێزگای كەركوك بووە و بەبڕیاری ژمارە 41ی ساڵی 1976 ئەنجومەنی قیادەی شۆڕشی بەعسی فاشی لەكەركوك دایبڕاندو لكاندییەوە بەپارێزگای سەڵاحەدینەوە. ماوەیەك بەر لەئێستا 21 ئەندامی ئەنجومەنی شارۆچكەی خورماتوو لەكۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجومەن سەبارەت بەگەڕانەوەی شارۆچكەی خورماتوو بۆسەر پارێزگای كەركوك داواكارییەكیان واژوّكرد و ئێمەش وەكو قایمقامیەتی شارۆچكەی خورماتوو پشتگیریمان لێكرد.                                  هەمان داواكارییمان ئاراستەی هەریەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كوردستان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد، بەڵام تاكو ئێستا وەكو خۆی ماوەتەوە و نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.                                                

رێگای كوردستان: شارۆچكەی خورماتوو تاكە شارۆچكەی پارێزگای سەڵاحەددینە كەداعش نەیتوانی داگیریبكات، چ شتێك وایكرد، كەداعش نەتوانێت لە شارۆچكەكە نزیك ببێتەوە؟            

شەلال عەبدول: ئەو شوێنانەی كەهێزەكانی پێشمەرگە لێی جێگیربوون داعش نەیتوانی داگیریبكات، ئەمەش ئازایەتی و قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگە دەگەیەنێت، خەڵكی شارۆچكەی خورماتوو و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ نزیكبوونەوەی داعش لەناوچەكە رووبەڕووی بوونەوەو نەیانهێڵا دەستی بگاتە نێو خورماتوو بەرپەرچیان دایەوە.                          

57 ساڵ بەسەر شۆڕشی چواردەی تەمموزی ساڵی 1958 تێدەپەڕێت، كە بەهۆی ئەو شۆڕشەوە سیستەمی فەرمانڕەوایی عێراق لە پادشایەتییەوە بۆ كۆماری گۆڕا، دواتر لەهەشتی شوباتی 1960 و سێداو لەلایەن نەتەوە پەرستان و بەعسیە شۆڤینیەكان كودەتا بەسەر شۆڕشەكە كراو كۆتایی پێهێنرا، لەرۆژی سێی تەمووزی هەمان ساڵ بۆ جارێكی دیكە حەسەن سەریع و پۆلێك لەهاورێكانی هەوڵییان دا شۆڕش زیندوو بكەنەوە، لەچەند هەولێكی سەرەتاییشدا سەركەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی پیلانی سەرانی ئەو كاتی فەرمانڕەوا، كۆتایی بەبزووتنەوەكەیان هێنرا.

لەشۆڕشی چواردەی تەمووزدا چەندین كەسایەتی و بزووتنەوە بەدی دەكرێن، كە هەریەكەیان رۆڵی بەرچاویان لەسەرخستنی شۆڕشەكەو بەئامانج گەیاندنی هەبووە، بەڵام هەندێك لەو كەس و بزوتنەوانە بەپیلان و دەستی دوژمنانی دیموكراتی لەناوبراون، كە هەولی زۆریان دا درێژە بەشۆرش بدەن، بەڵام هەوڵەكانیان بەبێ ئامانج كۆتایی هات.

یەكێك لەو بزوتنەوانە، بزووتنەوەی حەسەن سەریع و هاوڕێكانی بوو كە وەك رەنگدانەوەی شۆڕشی چواردەی تەمووز سەیری دەكرێت، ئەمەش دوای كودەتای نەتەوە پەرستان و بەعسیە شۆڤینیەكان هات كە لەهەشتی شوباتی هەزارو نۆ سەدو شەست و سێ كۆتاییان بەشۆڕشەكە هێنا.

لەدوای كودەتای نەتەوە پەرستەكان و بەعسیەكان، حەسەن سەریع و هاوڕێكانی كە پێكهاتبوون لە عورێبی محەمەدو مەحمود تەڵال و جودی مەهدی و چەندان قارەمانی دیكە، لەڕۆژی سێی تەمووزی ساڵی هەزارو نۆ سەدو شەست و سێ، لەقوتابخانەی ئەندازیاری میكانیكی كارەبایی، دەستیان كرد بەچاڵاكی و لەماوەیەكی كەمدا توانیان چەندین بەندكراوی شۆڕشگێرو ئازادیخواز لەگرتوخانەكانی سەربازگەی رەشید ئازاد بكەن، هەر لەو رۆژەدا توانیان تاڵب شەبیب و حازم جەواد وەزیری دەرەوەو مونزر ئەلوەنداوی سەرۆكی پاسەوانی نیشتمانی كودەتا چیەكان دەستگیر بكەن.

بەهۆی سەپاندنی ترس و دڵەڕاوكی بەزەبری هێز بەسەر هاوڵاتیان و سەركردە سەربازیەكانی ئەو كات، بزوتنەوەكەی حەسەن سەریع و هاوڕێكانی نەیتوانی بگاتە گەورەترین گرتوخانە كە سەرجەم ئەفسەرانی باڵای شۆڕشی چواردەی تەموزی كە ژمارەیان هەزارو دوو سەد كەس بوو تێدا بەندكرابوو.

شارەزایانی سایسی دەڵێن، ئەگەر بزووتنەوەكەی حەسەن سەریع دەرگای ئەو گرتوخانەی شكاندبووا، بێ گومان شۆڕشێكی دیكەی هاوشێوەی چواردەی تەمووز لەعێراق سەری هەڵدەدایەوەو كۆتایی بەدەسەڵاتی نەتەوە پەرستان و بەعسیە شۆڤینیەكان دەهێنا.

هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە كە ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی لەگەڵ حەسەن سەریع بوون، لەرووی سەربازی و ئیدارەدانەوە شارەزایەكی ئەوتۆیان نەبوو، هەر بۆیەش نەیانتوانی لەپاڵ دەنگی ناڕەزای خەڵك و سەركردایەتیكردنیان بوەستن، بەتایبەت لەبەرامبەر پیلانە گەورەكانی دەسەڵاتدارانی ئەو كات كە بەهۆیەوە بزووتنەوەكە لەماوەیەكی دیاریكراو توایەوە.

ئەوەبوو لەلایەن دادگای ناڕەوای ئەو كاتی عێراق، بەتۆمەتی جیاجیا فەرمانی لەسێدارەدان بەسەر حەسن سەریع و هاورێكانی سەپێنراو بزوتنەوەكەیان كۆتایی پێ هات.

جیاوازی گەورە لەنێوان شۆڕشی چواردەی تەمووزی هەزارو نۆ سەدو پەنجاو هەشت و بزووتنەوەكەی حەسن سەریع لەسێی تەمووزی هەزارو نۆ سەدو شەست و سێ بەدی دەكرێت، شۆڕشی چواردەی تەمووز لەلایەن سەركردایەتیەكی سەربازی بەئەزموون و بەتوانا سەرپەرشتی دەكراو جەماوەرو پارتە نیشیتمانیەكانیش پاڵپشتیان دەكرد.

هەرچی بزوتنەوەكەی حەسەن سەریعە لەمانگی تەمووزی ساڵی شەست و سێ، بەهۆی كەمئەزموونی هەندێك لەسەرانی بزووتنەوەكەو نەبوونی پاڵپشتی جەماوەری فراوان بۆ بزووتنەوەكە ئەنجامی راستەقینەی خۆی نەپێكا و بەهۆیەوە قوربانی زۆریدا.

شۆرشی چواردەی تەموز بەبەرنامە پلانی تۆكمە ئەنجامدرا، بەجۆرێك پێش ئەنجامدانی، سەركەوتنی تێدا بەدیدەكرا، بەڵام بزوتنەوەكەی حەسەن سەریع و هاوڕێكانی جگە لەخوێن گەرمیان بۆ گیان بەخشین لەپێناو نیشتمان و خاكیان و ئازادی بۆ هاوڵاتیان، پلانێكی تۆكەمەیان دانەڕشتبوو.

بەهەر جۆرێك بێت بزووتنەوەكەی حەسەن سەریع و هاوڕێ شەهیدەكانی، بەدرێژایی مێژوو لەبیرەوەری شیوعیەكان و تەواوی عێراقیەكان بەزیندووی دەمێنێتەوە.