ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپورت/ عومەرئاوارە

زۆر دەبیستین كەلە كەركوك ئەوەندەی حیزبایەتی دەكرێت ئەوەندە كوردایەتی ناكرێت كە ئەمەش بووەتە هۆكاری ئەوەی ڕوحی كوردایەتی لە كەركوك لاواز بێت و ببێتە هۆكاری ئەوەی كە نەیارانی كورد هەوڵی لێدانی بەرژەوەندیەكانی كورد بدەن كە بە قوربانیدان لەو شارە هاتۆتە ئاراوە ئەویش بە هۆی ململانێی دوو حیزبی دەسەڵاتدار كە ئەویش پارتی و یەكێتییە.ڕێگای كوردستان بۆ ئەم مەبەستە كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووسی كەركوكی دواند وئەم ڕاپۆرتەی ئامادەكرد.

سەرەتا ڕۆژنامەنووس خالید كاوێس قادر وتی:-من دەپرسم(بەرژەوەندی نەتەوایەتی چییە؟) لەكاتێكدا بەرژەوەندی نەتەوایەتی خۆی لەئامانجەكانی دەوڵەتدە بینێتەوە لەرووی ئابووریو سەربازیوكلتوورییەوە،جگە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان،لەسەرووی هەموو ئەمانەشەوە پارێزگاریكردن لەكلتووری نەتەوایەتی ئێمە كە باس لەدوو حیزبی وەك یە كێتی و پارتی دەكەین لەكەركوك،دەپرسین(یەكێتیو پارتی كێن؟) ئایا لەرۆڵەكانی ئەم شارە پێك نەهاتوون، بەڕای خۆم حیزبە كوردستانیەكان، بەتایبەت یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كەلەدوای پرۆسەوە لەكەركوك باڵا دەستە خۆی بەخاوەنی كەركوك دەزانێ، ئیدارەی شارەكە پشكی شێری یەكێتییە، ئایا ئەوحیزبەكاری لەسەر ئەوبەرژەوەندییە نەتەوایەتیانە نەكردووە كەئاماژە مانپێدان، یەكێتی رووبارێك خوێنی بۆكەركوك داوە، تەنانەت لەرووی سەربازییەوە گرنگی بەرچاوی لەشارەكە هەیەو چەندین لیوای تایبەتی بۆشارە كەداناوە.

یەكێتی زۆرینەی دەنگەكانی كەركوك لەگەڵیەتیو متمانەی خۆیان پێداوە،سیاسەتەكانی یەكێتی بەدرووست دەزانن وئومێدی گەورەی هاوڵاتی شاری كەركوكە بەهەموونەتەوەكانی شارەكەوە، تێگەیشتنی یەكێتی بۆ بەرژەوەندی نەتەوایەتی ئەوەیە، كەركوك لەشارێكی وێرانەی بەرلە2003وە بكرت بەشارێكی ئاوەدانی دوای پرۆسەی ئازادی، وەك دەبینین بەسەدان پرۆژەی ئاوەدانكردنەوە جێبەجێ كراون لە(رێگاوبان وپردی جۆراوجۆرو باخچەو شوێنی گشتیو خوێندنگەو باڵاخانەی فەرمانگەكان وفەرمانگەی تەندرووستی وئاوو كارەباوهتد...ئەم پرۆژانە لەرێگای ئەندامێكی باڵای یەكێتییەوە جێبەجێكراون كەبەرپرسی باڵای شارەكەیە(دكتۆرنەجمەدین كەریم).

وەك وتمان حیزبی

دواترڕۆژنامەنووس رابەررەشید وتی:-نەخێر نەپارتیء نەیەكێتیش هیچكام یان وەكو پێویست كاریان لەسەرپرسەنەتەوەییەكان لەكەركوك دانەكردووە، بەڵكو سەرجەم هەوڵء تەقەللاكانیان بۆ بەرژەوەندی حزبایەتی بووە، بەڵگەی زیندووش بۆ ئەم راستییانە، هەرلەدوای نەمانی رژێمی بەعسی داگیركەرەوەلە نیسانی 2003 لەجیاتی ئەوەی لەتێڕوانین ستراتیژێكی نەتەوەیی دیموكراتییانەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشی كەركوكء واقعی تایبەتی شارەكە دابكەن، كەچی تێكڕای ئەو كایەو جومگە هەستیارانەی كەبەپێی بەشی كورد لە لایەن ئەمریكییەكانەوە لەشارەكە بەر كورد كەوت، ئەوان هەردووكیان (یەكێتیءپارتی) برابەش بەسەرخۆیاندا دابەشیان كردو خەڵكانی تەكنۆكراتء بەتواناو لێهاتووو كارا مەیبێلا یەنیان لەسەرجەمكایەكان دوورخستەوە، بەجۆرێك كەتائێستاش ناتوانن لەو قۆزاخەی بەرژەوەندیی حزبایەتییە بەرتەسكە رزگاریان بێتء تاهەنووكەش دووئاسایشء چەندین دەزگای ئەمنیی دیكە لەشارەكەدا لەسەربنەمای حزبیدا بوونیان هەیە، ئەمەجگە لەجڵەو گیركردنء دەستەمۆ كردنی سەرجەم ناوەندو مەڵبەندە رۆشنبیریء هونەرییەكانی شارەكەو دابەشكردنیان بەسەرخۆیاندا كەرەوشی هونەریءرۆشنبیری لەشارەكەدا بەتەواوی ئیفلیج كردووە.

ئێمە وەكو كورد دەبێت بگەڕێینەوە بۆ دواینەمانیرژێمیبەعسء ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی لەسەرانسەری عێراقدا هاتە ئاراوە. هەرلەگەڵ پێكهێنانء دانان بەڕێوەبەرو بەرپرسی فەرمانگەو دەزگا حكومییەكان، هەرحزبەو كەوتە یارمەتیدانء پشتگیریكردنی ئەو فەرمانگەو دەزگایەی سەربەحزبەكەی خۆیەتی.

تارادەیەكی زۆر هەردوولا هەرلەسەرەتاوە كەوتنە دژایەتیكردنی پارێزگاری پێشوووكۆسپ دروستكردن لەبەردەم كارەكانی، كاتێكیش پارێزگاری تازە دانرا كەسەربە یەكێتییەو دەسەڵاتەكەیشی لەبەرژەوەندیی حزبەكەیدا بەكار دەهێنێت، بۆیە تارادەیەك یزۆر پارتی كەوتە دژایەتیكردنیء لەكاروبارەكانیدا هاوكاریء یارمەتیینەدات، بەڵام بەپێچەوانەوە یەكێتی هاوكاریی بكات. كەواتە هەردوو حزب ئەوەندەی كاریان بۆ بەرژەوەندیی حزبایەتی خۆیان كردووە،نیو ئەوە ندە كاریان بۆ بەرژەوەندیی نەتەوایەتی نەكردووەو تاكو ئێستاش خاوەن ستراتیژێكی نەتەوەیی نینء پرسی كەركوكیان بەمادەی 140وەگ رێداوە كەئەویش كڵاوێكی سیاسی بوو و لەسەركورد نرا. ئەوەشمان لەیاد نەچێت كەقایمقامی ناوەندیی كەركوك (ئیحسان گلی) لەئەنجامی دەستێوەردانی حزبایەتی دەستبەرداری پۆستەكەی بوو.

دواتر ڕۆژنامەنووس كاوێز مەلا پاروێز  وتی:- تاكو 2015 هەردووحیزب بە یەك مەسافە و وەكویەك پشتیوانی ئیدارەی كەركوكبوون وهەر وەكو یەكیش تەگەرەیان بۆ ئیدارەی كەركوكدروستدەكرد، دوای گۆڕانكاری لە ئیدارەی كەركوكتای تەرازوی ئیدارەی كەركوكگۆڕانكاری بە سەرداهاتوبە قەزانجی یەكێتی شكایەوە، بۆیەماملانییەكان زیاتر بونە حیزبیانەو بۆ بەرژەوەندی كەس وحیز ب هاتە ئاراوە.

یەكێتی نیشتیمانی چونكە لە ئێستادا ئیدارەكە هی خۆیانە تێدا زیاتر بەرژەوەندی یەكێتی لەبەرچوگیراوە واتەدەسەڵاتی یەكێتی دەسەڵاتی پارتی بەراوێز خستووە یاخود ڕێگەی پێنتەداوە بەشداربێت لە بەڕێووەبردنی كەركوك، كەموكورتی ئۆرگانەكانی پارتی لەكەركوك بووەتەهۆكاری ئەوەی یەكێتی ئەوڕۆڵە بگێڕێت كە لە ئێستادا لەكەوركوك دەیگێڕێت . من وای نابینم پارتی هەوڵیدابێت بۆ هاوبەشی بەڕێووەبردنی كەركوك لە بەر ئەوهۆكارەی كە پێشتر ئاماژەوم پێدا كە لە ئاستی ئەوەنەبووە هاوبەش بێت لە بەڕێووەبردنی ئیدارەی پارێزگای كەركوك.

هەر لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنووس حەسەن شێخانی  وتی:- یەكێتی وپارتی دوو حیزبی سەرەكین لە كەركوك، بە تایبەت یەكێتی كە له هەڵبژاردنەكاندا زۆرینەی دەنگەكان بە دەست دەهێنێت لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا لە شاری كەركوك كە ئەم پارێزگایە زۆر جار كێشەو گرفتەكانی هەولێر وسلێمانی تێدا ڕەنگدەداتەوە وئەمەمەش لای هەمووان ئاشكرایە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بڵێین ئەو دوو حیزبە بۆ كۆكردنەوەی دەنگ بێت یاخود جەماوەر یان هەر هۆكارێكی دیكە كە هەر یەكەو لای خۆیانەوە بە هەزارەها خەڵكیان لەو پارێزگایە دامەزراندووە تەنانەت عەرەب وتوركمانیشی تێدایە كە زۆرێك لەو توركمانانە ئەندامی بەرەی توركمانین، لە گەڵ ئەوەشدا ئەو دوو حیزبە نوێنەریان هەیە لە ئەنجومەنی پارێزگاو پێكەوە كار دەكەن بەڵام نەفەسی حیزبی زۆر زاڵە بە سەر كارەكانیاندا، هەمووشمان لە یادمانە كە ئەو دوو حیزبە بۆنە هۆكاری دروست نەبوونی یەك لیست لە كەركوك لە كاتی خۆئامادەكردن بە مەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەمدواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارەكەش دیارە لای هەمووان. ئێستاش ئەو دوو حیزبە وتەنانەت حیزبەكانی دیكەش، ئەوانەی كە تاكو دوێنی ئۆپۆسزیۆن بوون هەمان دەردی ئەم دوو حیزبە ئەوانیشی گرتۆتەوە ودەیانەوێت سیاسەتی پەراوێز خستن ودورە پەرێزی لە گەڵ حیزبەكانی دیكە بە كار بهێنن و زوریشمان دەزانین كە پارتی ویەكیتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەركوك هەریەكەو بۆ خۆی پرۆژەی جیای هەیە، هەندێ لایەن هەیە پێی باشە كەركوك هەرێمێكی سەربەخۆ بێت،لە ئێستادا لە ناو میحوەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە كەركوك بەرپرسەكانی هەردوو حێوبیش كێشەی زۆریان هەیە، لە گەڵ ئەوەشدا شارێكی وەكو خورماتوو كە خەڵكەكەی ئازایەتییان نواندو بەرامبەر بە تیرۆرستانی داعش وهاوشێوەكانیان تاكو ئێستا یەك بەرپرسی كورد سەردانی نەكردووە كەچی لە شەنگالەوە تاكو خانەقین لە لایەن ئەو بەرپرسانەوە بە سەر دەكرێنەوە، تەنانەت یەك دەستخۆشیش لە خەڵكی شاری خورماتوو نەكراوە،هۆكارەكەش ئاشكرایە كە ئەم شارە لە سنوری یەكێتیدایە ئەگینا دەبوایە لە بەرامبەر ئەو هەموو قارەمانێتییە سەرۆكی حكومەت یاخود سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستخۆشییان لە خەڵكی شاری خورماتوو بكردایە كە تەنها شارۆچكەیە بەو هەموو كێشەوە كە ڕووی لێكردووە داعش نەیتوانی داگیری بكات كە ئەمەش بۆ ماملانێی ئەو دوو حیزبە دەگەڕێتەوە.

لە كەركوك سەرجەم حیزبەكان پشتگیری لە بڕیارەكانی پارێزگاری كەركوك دەكەن بە تایبەت یەكێتی لە بەر ئەوەی پارێزگار ئەندامی یەكێتییە وتەنانەت زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش لە یەكێتییە، بێ ویژدانیشە ئەگەر بڵێن هیچ بۆ كەركوك نەكراوە، شیی بۆ كراوە بەڵام خەڵكی كەركوك گلەییان لە ئەنجامدانی پرۆژەكان و بەڵێندەرەكان هەیە، لە گەڵ ئەوەشدا نزیكەی دوو ساڵە بودجەی كەركوك لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە بڕاوە بۆیە بەرامبەر بەمانە خەڵكی ناڕازییە، بەم هۆكارانەشەوە هیچ گەشبین نیم لە ئایندەی كەركوك.

دواتریش ڕۆژنامەنووس موعتەسەم نجمەدین  وتی: رەنگەبێویژدانیبێت ئەگەر بلێین یەكێتی وپارتیل ەماوەی ئەو سیازدە ساڵەی ئیدارەی ئەوشارەیان گرتوەتە دەست هیچیان نەكردوە، بەڵام بێگومان لەئاست خواست و قوربانیدانی خەڵكدا نیە. لەسروشت وشێوازی كاركردندا بێ َگومان لەبەرئەوەی تائەمرۆ دەسەڵاتی كوردی نەك لەكەركوك، بەڵكو لەهەرێمی كوردستان بەگشتی مۆدێلێكی حوكمرانی سیستماتیكی نیە بۆیە ئاساییە، كەپرسی حیزبایەتی دەكەوێتە پێش نیشتمانی. یەكێتی و پارتی لەمماوەیەدا ئەگەر بەبنەماو پرانسیپی نیشتمانی كاری بكردایە ئەوە بێگومان ئێستا كەركوك لەدۆخێكی زۆر باشترو كوردتردابوو. سیمای حیزبایەتی كردن لە كەركوكدا كۆی جومگەكانی ژیانی ئەم شارەیان بریوە. لەم قۆناغەدا پرسی رەتكردنی واقعی ناسیستماتیكیو رەوشی ناجێگیر،كەتیایداگ ەندەڵی و ناعەدالەتی بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوەیان كردوە، ئیحباتو نائومێدی بوەتە دیاردەیەكی بڵاو، ئەمدۆخەش بەشێوەیەكی سەرەكی بەهۆی ئەوەوەیە كەیەكێتی و پارتی تائەمرۆ ئەوەندەی حیزبایەتی دەكەن ئەوەندە كوردایەتی ناكەن.

لەكۆتاییدا ئارام شێركوی ڕۆژنامەنووس  لەمبارەیەوەوتی:- یەكێتی وپارتی تا ڕادەیەك توانیویانە بە شێوەیەكی گونجاوهەندێك كار بكەن بەڵام ڕەنگە ئەو كارانەی كە ئەوان كردوویانە نەبوبێتە مایەی دڵخۆشی هاوڵاتییان، هەرچەندە لەپاش پرۆسەی ئازادی عێراق ئەودوولایەنە سەرەكییە كە هاتونەتە نێوپارێزگای كەركوك توانیویانە زۆرینەی بەڕێووەبەری فەرمانگە حكومی ودەزگا ئەیمنییەكان ودەزگاكانی هەواڵگری هەندی بەرپرسی كوردی بۆ دیاری بكەن بەڵام لەهەمانكاتیشدا ملمڵانێی ئەودووحیزبە ڕەنگە زەرەری زۆری گەیاندبێتە هاوڵاتییانی ئەمشارە بەتایبەت كەماوەیەكە لەكەركوكحیزبایەتییەكی زۆر دەكرێت ئەو حیزبایەتییە بووەتە هۆی كاڵبونەوەی هەستی نیشتیمانی، بووەتە هۆكاری كاڵبوونەوەی ئەنجامدانی كارە نەتەوەییەكان كە كاریگەری راستەوخۆی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی كەركوك بۆ سەر هەرێمی كوردستان وهەروەهاش چارەسەركگردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان وناوەند چارەسەركردنی كێشەی نێوان نەتەوەكان كە دەبوایە ئەو حیزبانە لەكەركوك ئامانجی سەرەكییان كوردایەتیكردن بوایە نەك حیزبایەتیكردن بەڵام بەداخەوە ئەوەندەی لەكارەكانیان خیزبایەتی بەدی دەكرێت كوردایەتی بەدی ناكرێت، هەروەها لایەن ونەتەوەكانی دیكەش ناكۆكییان لە نێوان خۆیاندا هەیە بەڵام كاتێك ئەوان مەسەلەكەیان دێتە سەر سەر مەسەلەی كەركوك ودیاریكردنی ئایندەی كەركوك ویەكلاییكردنەوەی كەركوك وكورد ئەوان یەك هەڵوێست دەبن. هەر چەندەتا ڕادەیەك من لێرەدا دەست خۆشی لە بەرپرسانی سیاسی دەكەم كەتوانیویانە تا ڕادەیەك هەوڵبدەن لەهەندێ بواردا لەكەركوككۆك بن بەڵام بەهۆی مململانییەكانیدا كاریگەری 100%دا دروستكردووە،من نمونەیەكتان بۆ دێنمەوە لە یەكێك لەنەخۆشخانەكانی كەركوك بەرپرسی بەشێك دەبوایە بگوڕدرایە كەكەسێكی بە ڕەگەز توركمان بو ولەجێگاكەی ئەوكەسێكی كوردیان دابنایە بەڵام لە بەر ئەوەی بەرپرسی ئەو نەخۆشخانەیە سەر بە لایەنێكی سیاسی بو وئەوكەش كە پاڵێوراوبو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە سەر بە لایەنێكی دیكە بو هەستان ئەوبرادەرە توركمانەیان هێڵایەوە لە پۆستەكەی ونەیانهێڵا كورد ئەو پۆستە وەربگرێت كە ئەمململانییانە ڕەنگدانەوەی خراپی دەبێت وكاریگەریشی دەبێت وڕنگە باشیش نەبێت، ڕەنگە لە ئێستادا هەندێك پلەی پۆلیس هەبێت كە درابێتە توركمان یاخود عەرەب كە مافی ئەفسەرێكی كورد بێت بەڵام لە بەر ئەوەی ئەو ئەفسەرە كوردە سەر بە لایەنێكی دیكەیە نادرێت بە ئەو وئە درێت بە كەسێكی دیكە، ئەمانە ڕەنگە كاریگەری هەبوبێت، ڕەنگە لە فەرمانگە حكومییەكاندا شتی لەو جۆرە ڕووبدات بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو لایەنە هەوڵبدەن یەكریزی نەتەوەیە بپارێون بە تایبەت لە ئێستادا لە كەركوك كورد خاوەن هەشت كورسی پەرلەمانی عێراقەو عەرەب وتوركمانیش خاوەن چوار كورسین، ئەگەر بێت ولە ئێستادا ئەم هەلە نەقۆزینەوە بۆ گەڕانەوەی كەركوك وچارەسەركردنی كێشەكانی كەركوك وبەغدا دڵنیابن هەلێكی زێڕینە لە دەست دەچێت ودووبارە نابێتەوە، پێویستە پارتی ویەكێتی وسەرچەم پارتە كوردییەكان لە كەركوك یەكگرتوو ویەك دەست بن بۆ ئەوەی چیتر خوێنی كورد كورد لەم شارە بە فیڕۆ نەڕوات وبۆ ئەوەی چیتر تیرۆرستان خوێنی گەنجان نەكەن بە ئامانج، كوردەكان نەڕفێنرێن، بازرگانەكانمان نەكوژرێن كە ئەمانە هەمووی كاریگەری 100%ی هەیە بۆیە لێرەوە داوادەكەم هەوڵبدرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە، من دەڵێم هەماهەنگی هەیە، بەڵام پێویستە ئەو ململانییە سیاسیانەی كە تاكو ئێستا هەن بنبڕ بكرێت بۆ ئەوەی بتوانین ئایندەی كەركوك دیاری بكەین وبتوانین بەیەك دەستی كار بۆ گەڕانەوەی كەركوك بكەین وچارەنووسی كەركوك دیاری بكەین، ئێمە هەموومان دەزانین كە حكومەتی ناوەند لە گەڵ هەرێمی كوردستان كێشەی هەیە موچەی فەرمانبەرانی كەركوك دوادەكەوێنێت، پارەی پترۆدۆلاری كەركوك نانێرێت، واتا حكومەتی ناوەند كەركوك وهەرێم بەیەك چاو تەماشا دەكات، هەركاتێك هەرێم لە گەڵ بەغدا كێشە بكەوێتە نێوانیانەوە سەرەتا لە كەركوكەوە دەست پێدەكات. ئەگەر لە زۆربەی پرۆژەكاندا شتێك كرابێت حكومەتی ناوەند كەركوكی وەكو كارتی فشار بە كارهێناوە، من ناڵێم حیزبایەتی نەكرێت لە كەركوك بەڵام دەبێت لە كەركوك مونافەسەی حیزبایەتی پشتگوێ بخرێت بۆ كاری نەتەوەیی بۆ ئەوەی دوا ڕۆژی ئەم شارە بەرەو عاقیبەتێكی خراپ نەبەین، من ئەوە دەڵێم هەر كەسێك لە ئێستادا بییەوێت ئاژاوە لە كەركوك دروست بكات دەبێت لە ڕووی مێژووەوە ڕووڕەش بكرێت كە ئەمە بوەتە هۆكاری خوێن ڕشتنی تاكی كورد لەم شارە، دەبێت هەموو لایەك هەوڵبدەن چیتر منداڵی پێشمەرگە هەتیو نەبێت، ژنەكان بێوەژن نەكەون، جەرگی دایك وباوكی خەڵك نەسوتێت كە چەندین ساڵە تیرۆرستان بە هۆی ململانێی حیزبایەتییەوە دزە دەكەنە ناو ئەم شارەو كاری تیرۆرستی ئەنجام دەدەن.