بێگومان زۆربەی شۆڕشەكوردیەكان بەزەرەری كورد تەواو بوونە یەكێ لەوانەش شۆڕشەكەی (1925).

1-لەئەنجامی ئەوشۆڕشەدا كوردەكان قوربانیەكی زۆریان داوە جگەلەوەی چەندین گوندی كوردەكان وێران كراون (7500)كەسیان بەندكردوون و (660)كەسیان لەسێدارە دراوە جگەلەوەش چەندینی تریان ڕاگواستونەتەوە .

2-لە دوای شۆڕشەكەدا تورك پەیوەندی خۆیان پتەو تركرد لەگەڵ ووڵاتانی بیانی بەتایبەتیش لەگەڵ ئێران زیاتر بۆ لێدانی بزافی نەتەوەیی كورد بوو .

3-بەناوی پارێزگاری كردنی ئاسایشی ووڵات حوكمی عورفیان بڕیاردا وچەندین دادگای عورفیان دامەزراند بۆ لەسێدارەدانی شۆڕشگێران بۆ ماوەی (2)ساڵ .

4-بەبیانووی شۆڕشەكەی شێخ سەعید (مستەفا كەمال) بڕیاری دا بەداخستنی هەمووتەكیەوخانەئاینیەكان كە هەبوون بۆ ئەوەی دەسەڵاتی شێخەكوردەكان كەم بكاتەوە .

5-كوردەكان لەشوێنەكانی خۆیان ڕاگوێزران وتورك لەشوێنی ئەوان نیشتەجێ كران .

 

 

شەڕو پێكدادان لە دیاربەكی دەستی پێكرد سەرەتا عیسمەت پاشا یارمەتی سەربازی نارد بۆشارەكە بووە هۆی لاسەنگ بوونی1- ژمارەی سەربازانی تورك بەرامبەرشۆرشگیڕانی كورد كەژمارەیان زۆر لەكورد زیاتربوو .

2- فەرەنسا ڕێگەی بە توركیا داخاكی سوریا بەكار بهێنێت بۆئەوەی لەپشتی شۆڕشگێرانەوە بسوڕێنەوە وە ڕێگە نادەن هێلی ئاسنین بەكار بهێنن،بۆئەو مەبەستەش (25) هەزار سەربازی توركی بەحەلەب دا سوڕانەوە بۆدیاربەكر .

3- فەرەنسا یارمەتی چەك و تەقەمەنیشی پێشكەش بەتوركیا كردووە دژی شۆڕشگێران،بۆیە شۆڕشگیران تووشی حالەتی نەخوازراو بوونەوە توانای شەڕكردنیان نەمابوو.

4- لە (13)ویلایەتی كوری (حوكمی عورفی) دەركرا وناوچە كوردیەكانیش خرانە ژێر چاودێری سوپاوە، هەتا ئیستانبۆلیش ترسی هەبوو بۆڕاگەیاندنی حوكمی عورفی.

5-حاڵی شۆڕشگێران زۆر خراپ بووە بەیارمەتی دانی بەریتانیا وفەرەنسا بۆتوركەكان .

6- هەندێ هۆزی كوردی وەكو خورمیك و ڵۆران یارمەتی كەمالیەكانیان داوە .

7- كەمی سەرچاوەی جەنگی وەكو تەقەمەنی وناهاوتای سوپای هەردوولا.

8-هەروەها ڕۆلی مستەفا كەمال بۆلەناو بردنی شۆڕشەكە جگەلەوەش یارمەتی دەرەكی بۆكورد بە پێچەوانەوەش بۆ تورك .

9- نەبوونی هۆشیاری سیاسی وسەربازی بۆ یەكخستنی سوپای كوردی.

ئەوانە هەموو هۆكاربوون بۆدامركانەوە ولەناوچوونی شۆڕشی ساڵی (1925) وە كەمالیەكان ئەوەشیان ڕاگەیاند ئەوە كێشەی ناوەخۆی ووڵاتە بریتانیەكانیان تاوانباركرد بەهاندانی شۆڕش لەلایەكی تریشەوە بریتانیەكان توركیایان تاوانباركرد لە هەڵگیرسانی شۆڕش،بۆ ئەومەبەستەش كۆمەڵێك لەجەنگاوەرانی كورد لەبەندینخانە دەست بەسەركران وشێخ سەعید لەگەڵ (46)لە هاوەڵانی لە (29/6/1925)لە سێدارەدران لەمەیدانی داغ قاپی لە دیاربەكر،بەو جۆرە هەموو شتێك بە سوودی تورك شكایەوە و پێگەی توركەكانی بەهێز كرد لەسەرحیسابی خاك ومافی كوردەكان.

توركیا بەهەمووشێوەێك هەوڵی داوە لەگەڵ كوردەكان ڕێك بكەوێت بۆئەوەی كوردەكان داوا بكەن ویلایەتی موسل بخرێتە سەرتوركیا وبەعێراق ڕازی نەبن،دەنگ نەدانی سلێمانی وكەركوك بەحوكمەتی مەلیك فەیسەل دەست وپیلانی توركەكان بوو، هەر بۆیەش (عسمەت ئۆنینۆ) یارمەتی شێخ مەحمودی داوەو هەوڵی داوە یارمەتی پێشكەش بكات بۆ جەنگان لە دژی ئینگلیزەكان، واتە باشی تورك لەگەڵ كوردەكان دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندی توركەكان لە ناوچە كەدا .

ئینگلیزەكان بە هەموو شێوازێك هەوڵیان داوە نێوان كورد وتورك تێك بدەن بۆئەوەی كوردەكان ڕازی بن موسل بخڕێتە سەرعێراق وە لەلایكی تریش هێنانەوەی شیخ محمود هەر بۆئەو مەبەستەبوو، لە لایەكی ترش كە دەیاننگوتدەبێ كورد سەربەخۆبێت یان دەوڵەتی كوردی دروست دەبێت تاكوردەكان بەتوركیا ڕازی نەبن،وەبەپێی پەیمانی (لۆزان)لەساڵی(1923)توركیا و بەریتانیا ڕازی بوون كێشەكە بدرێت بەكۆمەڵەی گەڵان ئەگەرهاتوو چارەسەریان نەكرد. وەدوای هەمووئەو ماوەیە چەندین سەرژمێری كراو لەناوچەكەدا ئەوسەرژمێریانەی كەلەلایەن ئینگلیزەكانەوە ئەنجام دراون هەوڵیان داوە ژمارەی عەرەب و ئاشوری زیاد بكەن .

وە ئەوسەرژمێریانەی لەلایەن توركەوە كراوە هەوڵیان داوە ژمارەی كورد وتورك زیادبكەن،توركەكان دەیانویست وادەربخەن كەڕێژەی عەرەب كەمە لەناوچەكەدا بۆیە پێویستە موسل بخرێتەسەر توركیا .

وە ئینگلیزەكانیش دەیان گوت ڕێژەی عەرەب زۆرە وە ئەو ناوچانە پڕن لەئاشوری وە بۆپاراستنی ئاشوریەكان لەتوركیا ولەبەر عەرەبەكان پێویستە موسل بخرسێتەسەر عێراق،وەبۆ ئەومەبەستە لەساڵی (1924)كۆنگرەێك بەسترا بەناوی(كۆنگرەی قوستەنتینە)بەپێی ئەوكۆنگرەیە ئینگلیز داوایان دەكرد ئۆتۆنۆمی بدرێت بەئاشوریەكان لەچوارچێوەی عێراق دا.دوای ماوەیەك مەلیك فەیسەل ڕازی بووبە ئۆتۆنۆمی ئاشووریەكان .بە بیانووی پاراستنیان لەتوركیا وەجگەلەوەش گوایە ژمارەیان زۆرە لەناوچەكەدا.

ئیتر كێشەی موسل چارەسەرنەكرا بۆیەهەردوولا ئامادەبوون توركیا وبەریتانیا كێشەكەیان بدەنە كۆمەڵەی گەلان بۆ ئەو مەبەستە هەردوولا ڕاپۆرتی خۆیان ئامادەكرد لەگەڵ نەخشەی ناوچەكە پێشكەشی ئەنجومەنی كۆمەڵەی گەلانیان كرد.دوای وتووێژێكی زۆر كێشەكەخرایە بەردەم كۆمەڵەی گەلان تاچارەسەرێك بدۆزێتەوە،بۆئەومەبەستەش لەسەرەتادا سنورێكی كاتی دانرا لەنێوان توركیاوعێراق كەناسرا بە(هێلی برۆكسل).

دوای ئەوەش لەساڵی (30/10/1924)بەبڕیاری كۆمەڵی گەلان لێژنەێك پێكهێنرا بۆئەوەی لەنزیكەوە لەكێشەكە بكۆلنەوە و ڕەچاوی ئارەزووی دانیشتوانیش بكەن . لێژنەكەش پێكهات لە:

1-سەڕۆكی پێشوی مەجەر (كۆنت پۆل تلكی )كە لەگەورە پیاوان وبنەمالەناودارەكانی هەنگاریا بوو.

2-هەروەها لەگەڵ شالیاری سویدی (ای.اف.ویرسن) .

3-لەگەڵ سەرهەنگی خانەنشینی بەلجیكی (كۆلۆنیل پۆلس) .

4-وەلەگەڵ نوێنەرێكی عێراقی ونوێنەرێكی توركی بەرێكەوتن بۆناوچەكانی موسل بۆ بەدوا داچوون وكۆكردنەوەی زانیاری دەربارەی كێشەكە .

دوای ئەوەی لێژنەكە سەردانی موسڵیان كرد كەچاویا كەوت بەدانیشتوان وە سەردانی توركیایان كردوو چوونە بەغداش لەگەڵ مەلیك فەیسەلیش كۆبۆنەوە دوای گەڕانەوە موسل . بەڵام لە (1/9/1925)لێژنەكە دوای لێكۆلینەوە وگفتوگۆیەكی زۆر ڕاپۆرتێكیان پێشكەش بە كۆمەڵی گەلان كرد كە:

1-بۆماوەی (25)ساڵ عێراق لەژێرچاودێری كۆمەڵەی گەلان بێت. 

2- وە كوردەكان بەڕێوەبەرایەتی خۆیان هەبێت .

3-جگەلەوەش كەزمانی كوردی بەڕەسمی ناسراو دانی پێنرا.

بەڵام دوای كۆتای هاتنی كارەكانی لێژنەش بەریتانیا وازی لەهەوڵەكانی خۆی نەهێنا ئەوجارە ڕاپۆرتی دایە كۆمەڵەی گەلان بەبیانووی ئابووری ناوچەكە . بۆیە لە(5/6/1926 ) ڕێكەوتنێكی سێ قۆڵی لەنێوان توركیاوعێراق وبریتانیا بەسترا بەپێی كارەكانی ئەو ڕێكەوتنە دۆسیەی كوردیان داخست ومافەكانیان سەرەنگوم كرا،وەلەساڵی (3/9/1926 ) جارێكی ترگەورەپیاوانی ئینگلیز یاداشتێكیان دایە كۆمەڵەی گەلان كەگوایەحكومەتی عێراقی نیازپاكی خۆی دەربڕیوەوئامادەكاری دەكات بۆدەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كورد .

شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران

هەر لەوكاتەی سنوری سوریای فەرەنسی وعێراقی بەریتانی ڕونكرایەوە وبەشكردنی كوردستان دەستی پێكرد، ئەو هەنگاوانەی هاوپەیمانان نایان هەمووئەو بەڵێنەساختانەیان ڕوون بووەوە كە بەكوردیان دابوو، بەتایبەتیش كە پەیماننامەی (لۆزان) واژووكرا لەساڵی (1923) كێشەومافەكانی كوردیان بەستایەوە بەسنورەوە ئیتر لێرەدا هیچ دەرفەتێك بۆ كورد نەمایەوە جگە لەشۆڕش كردن نەبێ، ئیتر لەپارچەكانی كوردستان دەست كراوە بەشۆڕش وڕاپەرین بۆئەو مەبەستەش پێویستە تیشك بخینە سەربارودۆخی كوردستانی باكوور بۆئەو مەبەستەش (كۆمەڵەی ئیستقلالی كوردستان) لەساڵانی (1922-1923) لەخۆئامادەكردندا بۆشۆڕش هەڵسان بەپەیوەندی كردن بەشۆڕشگێران وە ڕێبەرانی كورد لەوانەش شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی (1923) پەیوەندی پێوەكرا لەساڵی (1924)ز كۆمیتەی ئیستیقلالی كوردی لە بەدلیس و شارەكانی تری كوردستانی توركیا بڕیاری پڕچەك كردنی هۆزە كوردیەكانیان داوە بۆئەو مەبەستەش داوای یارمەتیان لەشیخ محمود و سمكۆی شكاك كرد، ئەوەش گوزارشت لەوە دەكات كە پەیوەندی هەبووە لەنێو پارچەكانی كوردستان .

دوای ئەوەی توركیا كوردستانی بەبەشێك لەداگیرگاكانی توركیا دانا،كوردەكانیش كۆنگرەیەكیان بەست لەساڵی (1924) ئەو بڕیرانەیان دابە:

1-سەربەخۆی كوردستان .

2-پیوەندی كردن بەجیهانی دەرەوە بەتایبەتیش یەكێتی سۆفیەت .

3-كوردەكان هەولیان دەدا بەئاشتی كێشەكانیان چارەسەربكەن لەگەڵ توركیا بەڵام بێگومان ئەوە هیچ ئاكامێكی نەبوو بۆ كورد.

بۆیە هەرلەهەمان ساڵدا (1924) ئەوجارە كۆنگریەك بەسترا لەنێوان كوردەكان ونوێنەرانی حوكمەتی توركیا كە حوكمەت بڕیاری دا چاوبخشێنێتەوە بەداواكاریەكانی كوردان كەبریتیبوون لە :

1-دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیەكی تایبەت بەناوچە كوردیەكان .

2-حكومەت قەرز بدات بە كوردەكان لەناوچە كوردیەكان .

3-دەركردنی بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی .

4-ڕاگرتنی بڕیاری سەربازی (تجنید)بۆماوەی (5)ساڵ .

5-گواستنەوەی ئەو ئەفسەرانەی حكمومەت كەخراپ بوون لەگەڵ كوردەكان لەناوچەكەدا .

دواتر چەند شۆڕش و ڕاپەڕینێك ڕوویان دا لەوانە ڕاپەڕینی ئەفسەرانی كوردلە كەتیبەی (18) دا وڕاپەڕینی (بیت الشباب ) بەڵام هەر زوو لەلایەن توركەكان دامركانەوە .

بۆ ئەومەبەستە علی ڕەزای كوڕی شێخ سەعید سەردانی دیاربەكرو حەلەبی كرد وبڕیاریان دا لەساڵی (21/3/1925)یەكەم ڕۆژی شۆڕش بێت وەپاشانیش چوو بۆئەستانبۆل چاوی بەسەید عەبدالقادر كەوت پاش ئال و گۆڕكردنی بیروڕا عەبدالقادر پێشنیازی كرد كەوا شۆڕشەكە بەشەقڵی ئایین ڕووپۆش بكرێت واتە نازناوی ئایینی پێبدەن بۆئەوەی لایەنگیری وپشگیری زۆر بەدەست بهێنن لەلایەن كورد وغەیرە كوردەوە .

شۆڕشی ساڵی(1925) بەسەرۆكایەتی شێخ سەعیدی پیران قۆناغكی گرنگی خەباتی رزگاری خوازی كورد بوو بۆبەدی هێنانی ئامانجە نەتەوەییەكان وە لەڕێگەی كۆمیتەی ئیستقلالی كوردستان كەفاكتەرێكی سەرەكی شۆڕشەكە بوو جگەلە چەندین هۆكاری تر وەكو :

1-هۆكاری ئابووری: لەدوای هاتنەسەر حوكمی كەمالیەكان بەهەموو شێوەێك دەرگایان والاكرد بۆ توركەكان كەبەناوی بازرگانی كردن باجێكی زۆریان هاویشتە سەرخەڵك وە لەلایەكی تریش هەرچی زەوی وزاری كوردەكان بەتایبەتیش سەرۆك هۆزەكوردەكان بوو هەمووی دەستی بەسەرداگیراوە درا بەوتوركانەی كە لە یۆنان گەرابوونەوە واتە توركەكان لە شوێنی كوردەكان نیشتەجێ دەكران هیچ بوارێكی كاركردن وئابووری بۆ كوردەكان نەمابووە،وە بەهەموو شێوازێك توركە بۆرجوازیەكان سەروەت وسامانی كوردەكانیان دەستی بەسەردا گرتبوو .

2-هۆكاری سیاسی:لەدوای ڕاگەیاندنی كۆماری توركیا كەمالیەكان بۆبەهێزكردنی پێگەی كۆمارەكەیان ودامەزراندنی ئیمپراتۆیەتیەكی بەهێزی توركی بەهەموو شێوازێك كەوتە هەولی بەتورك كردن وگرێدانی ناوچەكوردیەكان بە توركیا،هەر لەدوای پەیماننامەی (لۆزان ) بەهەموو شێوازێك بڕیاری قەدەغەكردنی یانە ورێكخراوە كوردیەكانیان دا هەتا سەرجەم كۆمەلەورێكخراوەكانیش بڕیاری هەڵوەشانەوەی لەسەردرا بەبیانووی ئەوەی نایانەوێدووبەرەكی لەووڵات دروست بێت،وە قوتابخانە كوردیەكانیش خوێندن بەكوردی تێدا قەدەغەكرا بەهەموو شێوازێك سیاسەتی بە توركاندنیان پەیڕەو دەكرد.

3-هۆكاری كارگێڕی:لەڕووی كارگێریەوە توركیا هەمووناوچە كوردیەكانی بەستەوە بەحكومەتی ناوەندەوە واتە كارگێری وسەربەخۆی كوردی نەبوو وەسەرجەم ناوچەكانیش فەرمانبەری توركی وگەندەڵ ونەتەوە پەرست دامەزراند تەنها بۆبێزاركردن وئیهانە كردن بەخەلكی كورد بوو،بەهەموو شێوازێك لەنوسراوەكانیان دا ووشەی كوردستان قەدەغە كرا ولەسەر نەخشەش كوردستانیان سڕیەوە كوردەكانیش بەتوركی وشاخاوی ناوزەند كران.

4-هۆكاری ئاینی: كەمالیەكان هەوڵیان دەدا بۆبەعلمانی كردنی كۆمارەكەیان لەلایەكی تریشەوە هەوڵین دەدا بۆكەم كردنەوەی بایەخ وپلە وپایەی پیاوە ئاینیەكان،بەتایبەتیش لەهەولی لێدانی پلەوپایەی ئایینی شێخەكوردیەكان بوون وەكو شێخەكانی تەریقەتی نەقشبەندی چونكە ئەو پیاوە ئاینی یانە جگەلە پلەی ئایینی خاوەن پێگەو جەماوەرێكی یەكجار گەورەبوون لەنێو كۆمەلگادا،توركەكان باش لەوە گەیشتبوون كەشێخە كوردەكان بەهەزاران مورید و پیاویان هەیە، بۆیە هەوڵیان دەدا لەو ڕووە وە كاریگەری بكەنەسەرشێخە كوردیەكان بۆكەم كردنەوەی هێزو دەسەڵاتیان بەتایبەتیش شێخ سەعید هەوڵی داوە لەرێگای ئایینەوە بەیەك ببەستێتەوە.

پێش ڕوودانی شۆڕش نەخشەو پلانی شۆڕشەكە داڕێژرابوو ڕۆژێكیان دیاری كردبوو بۆهەڵگیرسانی شۆڕش كەبڕیاربوو لە(21/3/1925)بەڵام شۆڕشەكە پێش وادەی خۆی دەستی پێكرد بەتایبەتیش دوای ئەوەی هەندێك لەجەندرمە توركەكان دەچنە گوندەكەی شێخ سەعید بۆ دەستگیركردنی هەندێك لە شۆرشگێران بەڵام شێخ رێگەیان پێنادات دوو لە جەندرمەكان دەكوژرێن ئەوانی تریش دەستبەسەردەكرێن لەلایەن موریدەكانی شێخەوە،ئیتر لێرەوەشۆڕش دەست پێدەكات خەلكێكی زۆر بێزاری دەردەبڕن لەسیاسەتی توركەكان.

دوای ئەوەی ئاگری شۆڕش خۆش بوو براكەی شێخ بەناوی شێخ تاهیر لەگەڵ(300)جەنگاوەر هاتە لای شێخ سەعید و وەخەڵكێكی زۆرناڕەزاییان دەڕبری لەدەسەڵاتی تورك نزیكەی (15)هەزار شۆڕشگێر دەبوون بەرامبەربە(25)هەزار سەربازی سوپای توركیسەرەتاشۆڕشگێران چەندناوچەیەكیان گرت دواتردەستیان گرتبەسەر (جەنگوش،ئالەزیك،پیران،خارپوت،هەتا گەیشتە بەتلیس و وان و سەرعەت و دێرسم، شێخانی دێرسم پشتگیری شێخ سەعیدیان كرد و هاتنە پاڵ شۆڕشەكە بەڵام عەلەویەكوردەكان بەهۆی جیاوازی ئاینەوە نەهاتن بۆیارمەتی دانی شێخ و هاوەڵانی،توركەكان ترسێكی زۆری هەبوو لەدانیشتوان چونكەخەڵك بەجۆش وخرۆشەوە بەرەو شۆڕشەكە دەچوون و بەشداریان دەكرد هەتا هەندێك لەعەرەب وئەرمەنیەكانیش لەپاڵ كوردەكان بەشداریان دەكرد،هەر شوێنێك ئازاد دەكرا كارگێریەكی نوێ لێ دادەمەزرا،وە توركیا ترسیان هەبوو لەكەوتنی دیاربەكر چونكەناوچەیەكی گرنگ بوو بۆهەردوولا شۆڕشگیران بەرەو دیاربەكر دەچوون وهاواریان دەكرد بژی ئازادی-بژی كوردستان،وە هێزێكی زۆری كەمالی چوونە ناو دیاربەكر خەڵكیان لەچەك دامالی هەتا نەچنە ناو شۆڕشەوە (25)تۆپیان لەسەرقەڵای شارەكە قایم كرد.

توركیا بەسەركردایەتی عسمەتداوای موسلیان دەكردەوە دەیان گوت دەبێت موسل بلكێنرێت بەتوركیا لەبەر ئەوەی:

1-كورد وتورك هیچ كێشەیەكیان نیە هەردوونەتەوە هاوبەشن لەهەموو ماف وئەركێك دا .

2-دەیانگوت كوردەكان دەنگیان بەحوكومەتەكەی مەلیك (فەیسەل)نەداوە بۆیە دەیانەوێت لەگەڵ توركیا بن .

3-توركەكان دەیانگوت تورك وكورد لەیەك ڕەچەڵەكن ئەوانیش لەكۆمەڵەی ئاری وسەر بەهیند وئەوروپین.

4-كوردەكان نایانەوێت لەگەڵ عەرەب بن وە ژمارەشیان زیاترە .

5-داگیركردنی موسل لەشەڕدا نەبووە یاسایی نیە .

بەڵام ئینگلیزەكان ولەاَمیان دانەوە بەسەركردایەتی (لۆردكیرزن)گوتیان :

1-كوردەكان لەدەسەڵاتی تورك بێزارن بۆیەشۆرش وڕاپەرین دەكەن دژی دەسەڵات دارانی توركیا .

2-بەریتانیا هەوڵ دەدات بۆپێك هێنانی دەوڵەتێكی كوردی بۆیە نایانەوێ لەگەڵ توركیابن .

3-كورد وتورك هیچ پەیوەندیەكیان بەیەكەوە نیە جیاوازن لەڕووی زمان و كلتوور وسەر بەیەك نەتەوەش نین .

4-كوردەكان دەیانەوێ سەربەعێراق بن چونكە ژمارەی كورد وعەرەب زۆرینەیە لەموسل.

5-بەهیچ شێوەێك ڕێگە نادەین عێراق پارچەپارچە بێت .