ئیسپانیا لە رووی شوێنی ئیسترۆنۆمییەوە دەكەوێتە سەر بازنە پانی 36و 44 پلەء، هەروەها لەسەر هێلی درێژی 19 پلەو رۆژئاواو 5 پلەی رۆژهەڵات.

شوێنی جوگرافی

ئیسپانیا دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای ئەوروپاء، 84% نیمچە دوورگەی ئیبری پێك دێنێت، رووبەرەكەی 504.782كم2.

ناوی ئیسپانیا لە ئیسپانیای (بونیقی) هاتووە كە ماناكەی (زەوی كەروێشكەكان) دەگەیەنێت، رایەكی تریش هەیە كە ناوی ئیسپانیا لە وشەی (باسكی ئیزبانا) واتە (لێوار یان سنوور) دەگەیەنێت.

مانای ئاڵای وڵاتی ئیسپانیا

دروشـــــــمی ئاڵای ئیسپانیـــا ئاماژە بە مەملەكـەتە كۆنەكانی ئیسپانـــــیا دەكاتء تــاجەكەش ئاماژە بە شاهانەكـانی ئیسپانیا دەكـــــات، هەندێك دروشمی تـــری هەیە وەك دروشمی مەلیكء جێگرتنەوەی مـەلیكء چەند دەزگـایەك وەكو پیرانء ئـــەنجومەنی دەوڵـەتء ئەنجومەنی دادگا.

 

1-فاكتەری شوێنی دراوسێیەتی بەشێوەیەكی ڕێژەیی كۆسپە لەبەردەم چەسپاندن و گەشەكردنی هەرێمی كوردستان لەهەموو ڕووێكەوە .

2-شەڕەناوخۆییەكانی نێوان هێزەسیاسیەكانی هەرێم بەشێكی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی ڕێژەیی هەرێم،بوِئەوی نەهێڵن میللەتی كورد بەهیچ شێوەیەك دەسەڵاتی سەربەخۆ و نیمچەسەربەخۆی هەبێت .

3-نەبوونی یەك مەڵبەندی بڕیار لەهەرێمی كوردستان دا دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی ڕێژەیی هەرێم و دەست وەردانی دراوسێكانی لەكاروباری ناوخۆی هەرێم دا .

4-بوونی پەیوەندیەكی سنوردار لەنێوان هێزەسیاسیەكانی ناو هەرێم لەلایەكەوە دراوسێكانی لەلایەكی ترەوە ،هەروەها ڕێگەدان بەهاتووچۆكردن وبازرگانی سنوردار .

5-گەمارۆدانی هەرێم و نەبوونی ئازادی هاتووچۆكردن و قەدەغەكردنی یارمەتی دانی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی ڕێژەیی هەرێم . 

6-پاراستن و بایەخ پێدانی هەرێم لەلایەن ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی ڕێژەیی هەرێم .

7-هەرێمی كوردستان تائێستا هاوپەیمانێكی ستراتیژی نیە ئەمەش هەرلەبەر شوێنی ڕێژەییەكەیەتی 

شوێنی جوگرافی ئیسپانیا كاریگەری دەرەكی زۆری هەبوو لەو سەردەمەدا، پێش ئەوەی ئیسپانیا ببێتە دەوڵەت، ئیسپانیا لە سەدەی 15 وەكو دەوڵەتێكی یەكگرتوو دەركەوت، دوای یەكگرتنی مەملەكەتی كاسولیكەكانء كۆنتڕۆڵكردنی نیمچە دوورگەی ئیبیری لە ساڵی 1429.

ئیسپانیا دەوڵەتێكی دیموكراتییەء خاوەن حكومەتێكی پەرلەمانییە لە ژێر سایەی دەستووری خۆی، ئیسپانیا لە وڵاتە پێشكەوتووەكانەء ئابووری ئەم وڵاتە زۆر بەهێزە بەتایبەتی بەرهەمە نێوخۆییەكانی، ئاستی گوزەرانی خەڵك زۆر پێشكەوتووە، لە ریزبەندی جیهانیدا لە پلەی بیستەم دێت.

وڵاتی ئیسپانیا ئەندامە لە نەتەوە یەكگرتووەكانء یەكێتی ئەوروپاء حلفی ناتۆء رێكخراوی بوژاندنەوەی ئابووریء رێكخراوی بازرگانی جیهانی.

هەندێ زانیاری سەرەتایی

ناوی وڵات: ئیسپانیا

پایتەخت: مەدرید

رژێمی دەسەڵات: پاشایەتی دەستوورییە

زمانی فەرمی: ئیسپانی

پارە: یۆرۆ

 

ئیسپانیا بەچی دەناسرێ

هەردوو یانە گەورەكەی جیهان (ریال مەدریدء بەرشەلۆنە)

فیستیڤاڵی تەماتە

یاریكردن لەگەل (گا)

 

ئابووری ئیسپانیا:

ئیسپانیا وڵاتێكی كشتوكاڵییە لە ساڵی 1950 پێشكەوتنی كشتوكاڵی بەخۆوە بینیوەء هەروەها لە رووی پیشەسازییەوە، بەهۆی پلانەكانی بوژاندنەوەی ساڵی 1964 بووە هۆی پێشكەوتنی كەرتی ئابووری وڵات لە رووی پیشەســـــازی كانزاییەكانء دروستكردنی كــــەشتیء رستنء چنینء زۆر پێشكەوتنی بەخــۆوە بینیء وای لێكرد كە بەرزبوونەوەی نرخی نـــەوت كاریگەری لێ نەكرد، كەرتی پیشەســـــازی 67% ناوەخۆی سودی لێ وەردەگیراء رێژەی كرێكاری گەیشتە 65%.

بەرهەمەكانی ئیسپانیا:

كشتوكال، گەنم، ترێ، جۆ، مزرەمەنی، سەوزەوات، زەیتون، بەرهەمی ئاژەڵی.

پیشەســــــازی: ئۆتۆمبێل، ئاسن، نەوت، خواردەمەنی، جلء بەرگ، ئامێری كارەباییء ئەلیكترۆنی.

1-دراوسێیەكانی هەرێمی كوردستان لە (4) دەوڵەت پێك هاتوون،ئەمەش بەسوودە بۆ هەرێم چونكە لەیەك ڕێگا زیاتری هەیە بۆ هاتووچۆكردن و پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە . 

2-دراوسێیەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكتردا ناكۆكن و چەند كێشەیەكی هاوچەرخ و مێژوویی لەنێوانیان دا بەبێ چارەسەركردن ماونەتەوە .....كەئەمانەی خوارەوە هەندێكن لە كێشەوگرفتەكانی نێوانیان : 

أ-كێشەی ئاو لەنێوان ووڵاتانی توركیا و سوریا و عێراق لەلایەك و لەنێوان ئێران و عێراق لەلایەكی ترەوە . 

ب-كێشەی وویڵایەتی ئەسكەندەرۆنە لەنێوان سوریا و توركیا دا .

ج-كێشەی سنور لەنێوان عێراق و ئێران دا .

د-كێشەی كەمایەتیە نەتەوەییەكانی سەربەنەتەوەی دەسەڵاتدار،بوونی تورك لەئێران و عێراق،بوونی عەرەب لەئێران و توركیا .

ه- كێشەی مەزهەبی،وەك بوونی شیعە لەعێراق و توركیا،بوونی سوننە لەئێران دا .

و-كێشەی ئایدۆلۆژیای جیاواز لەنێوان ڕژێمەكانی دراوسێی هەرێم،وەك ئایدۆلۆژیای ئیسلامی لەئێران و ئایدۆلۆژیای عیلمانی لەتوركیا .

3-نزیكی هەرێمی كوردستان لە ووڵاتانی كەنداو دەوڵەمەند بەنەوت و نزیكی لەڕوسیا بەخاڵێكی سوودبەخش دادەنرێت 4–دراوسێتی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارچەكانی تری كوردستان .

5-دراوسێیەكانی هەرێمی كوردستان بەدەست كۆمەڵە گیروگرفتێكی سەختەوە دەناڵێنن كەچاوەڕوانی چارەسەرێكی نزیكیان لێ ناكرێت .