• وڵاتانی هاوپەیمانان گرنگترین خاڵە ستراتیژی و ئابووریەكانیان داگیركرد .

• هێزەكانیان هێنایە ئەستەمبۆل گەروەكانی دەردەنیڵ و بۆسفۆڕ و گرنگترین شارەكانیان گرت .

• لە(13/ت 2/1918) كەشتیەكانی بریتانیا و فەرەنسا و ئیتالیا دواتریش ئەمریكا لەماوەیەكی كەم دا هاتنە ملەی زێڕین(الفرات الزهبی) .

• هێزەكانیان لەئەستەمبۆل دابەزاند و هەوڵیان دا ئەستەمبۆل بكەن بەبنكەیەك بۆ چاڵاكیەكانیان، بەریتانیا موسڵ و ئەسكەندەرۆنەی بەبیانۆی دابین كردنی پێداویستی و ئاسایش بۆ هێزەكانی دەست بە سەر داگرت، هەروەها شارەكانی عنتاب و ئورفا و ئەسكی شەهر و ئەفیۆن و قەرەحیسار و كوتاهیەو هەروەها ڕێگای ئاسنی نێوان بەغدا و ئەنادۆڵ و میناكانی دەریای ڕەش لەگەڵ سامسۆن و تەرابزۆن، هەروەها هێزیشی نارد بۆ ئەنقەرەو مەرزی فۆن .

• هێزەكانی فەرەنسامێرسین و ناوچەی ئەدەنەو زەنگوڵ داغ و دواتریش شوێنی هێزەكانی بریتانیای گرتەوە لەشارەكانی ئورفا و مەرعەش و عنتاب . 

• ئیتالیاش شاری ئەنتاكیا و كوش داس و ئینجا ئەسپارتە و كونیاشی گرت .

• لە (15/مایس/1919) هێزەكانی یۆنانیش شاری ئزمیریان گرت .

بەم شێوەیە ژمارەی هێزی بیانی لەتوركیا گەیشتە(107)هەزار كەس :

1-هاوپەیمانان نوێنەری باڵای خۆیان لەئەستەمبۆل دامەزراند .

2-دەستیان بەسەركارووباری دەوڵەت داگرت .

3-پەرلەمانیان هەڵوەشاندەوە .

4-سانسۆریان لەسەر ڕۆژنامەگەری دانا .

5-قەدەغەی كۆڕ و كۆبوونەوە كرا .

6-هەستان بەڕەشبگیری فراوان دژی ئەوانەی بەدەسەڵاتیان ڕازی نەبوون .

7-ڕژێمی ئیمتیازاتیان بەگەڕخستەوە كە لەسەرەتای شەڕ دەوڵەتی عوسمانی هەڵی وەشاندبووەوە .

 

لەدرێژەی ئەو كارانەی هاوپەیمانان ئەنجامیان دا :

1-دەست گرتن بەسەر بانك و هێڵەئاسنیەكان .

2-چاودێری خرایە سەر سەركردەكانی لەشكری عوسمانی .

3-وەزارەتی جەنگی لەشكری عوسمانی لەم كاتەدا بەتەواوەتی پەكی كەوتبوو .

4-تا كۆتایی ساڵی (1918) لەشكری عوسمانی نزیكەی (145)هەزار تفەنگ و (1867) تۆپ و (684)ڕەشاشی تەسلیم بەهاوپەیمانان كرد .

5-سوڵتانی عوسمانی محمدی 6 و حكومەتەكەی بوونە داردەستی ئینگلیزەكان و فەرەنسیەكان .

6-سەرۆكی وەزیران لەلایەن هاوپەیمانانەوە دادەنرا و لادەبرا . 

احمد تۆفیق پاشا كرا بەسەرۆك وەزیران بەلام دواتر لابردرا، لەشوێنی ئەو داماد فرید پاشا داندرا كە بە ئەڵقە لەگوێی ئینگلیزەكان ناسراوبوو .

ئەم حكومەتە نوێ یە بەبیانوی چەسپاندنی ئەمن و ئاسایش لە وڵات دا چەند كارێكی ئەنجام دا :

1-تیپەكانی جەندرمەیان پێك هێنا .

2-ئەنجامدانی چەند هەڵمەتێكی فراوان بۆ دەستگیر كردنی ئەوانەی دژایەتی هەبوونی هاوپەیمانانیان دەكرد .

3-دامەزراندنی دادگای سەربازی دژی ئەو ئەفسەروبەرپرسە سەربازیانەی داگیركردنی بێگانەیان ڕەتدەكردەوە.

لەئەنجامی ئەو كارانەش حكومەتی نوێ هیچ هەیبەتێكی نەما .

لەم كاتەش دا ئەمریكا هاتەنێو ململانێكان،هەوڵی دا سیاسەتی داگیركاری خۆی جێ بەجێ بكات لە ڕێگەی (14)بەندەكەی وۆڵسن كەداوای مافی چارەنووسی بۆ گەڵانی ژێر دەستە دەكرد،بەڵام ئەمە تەنها پڕوپاگەندەیەك بوو بۆئەوەی دەست بخاتە نێو كاروباری دەوڵەتی عوسمانی .

هەرچەندە هاوپەیمانان لەنێو خۆیان دا ناكۆك بوون بەڵام لەسەر یەك شت هاودەنگ بوون ئەویش چارەنووسی دەوڵەتی عوسمانی بوو كەهەموویان دەیانوویست لەناوی بەرن وە ناوچەكانیشی لەنێو خۆیان دا دابەش بكەن .

• سەبارەت بە (لوید جۆرجی)سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەڵێت [پێویست بەوە ناكات خەفەت بخۆین ئەگەر توركیا لەسەر شانۆی جیهان نەمێنێت ] .

 هاوپەیمانان لەسەر ئەوە ڕێكەوتبوون كە دەوڵەتی عوسمانی بقەشێكی بچووكی لێ بمێنێتەوە لەناوەڕاستی ئەنادۆڵ بەبێ سوڵتان لەژێر سەرپەرشتی ئەوان حوكم بكات .

لەكاتی شەڕی جیهانی یەكەم دا هاوپەیمانان بەنهێنی لەگەڵ یەكتر خەریكی مۆركردنی پەیماننامە بوون بۆ دابەش كردنی خاكی دەوڵەتی عوسمانی ......لەوانەش ڕێكەوتنی ئەستەمبۆل لە (18/ئاداری/1915)،،،وەهەروەها پەیماننامەی لەندەن لە (26/نیسانی/1915)،،،وەهەروەها ڕێكەوتنی سایكس بیكۆ لە (6/ئایاری/1916) كەلەهەموویان زیاتر ناوبانگی دەركرد لەنێوان ڕوسیا و بریتانیا و فەرەنسا بەسترا .بەگوێرەی ئەم ڕێكەوتنە بڕیار درا لە دوای جەنگ عێراق و فەڵەستین بدرێت بە بریتانیا،وە هەروەها سوریا بۆ فەرەنسا،وەهەروەها ویڵایەتەكانی ئەرزوڕۆم و تەرابزۆن و بەدڵیس و بەشێكی گەورە لەباكووری كوردستان تا سنوری فارس بدرێت بە ڕوسیا .

 

1-لایەنگری دەوڵەتی عوسمانی موسلمان وەستان دژی چاوتێبڕینی وڵاتانی ئەوروپا .

2-شۆڕش كردن لەدژی دەوڵەتی عوسمانی،هەماهەنگی كردن لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان و مسۆگەركردنی سەربەخۆیی بۆ وڵاتە عەرەبیەكان .

لەم كاتەدا بریتانیا تووانی لەڕێگای كاری سیخوڕی شەریفی مەككە(شەریف حسین)ڕازی بكەن هاریكاری بریتانیا بكات و خۆی لەدەوڵەتی عوسمانی جیابكاتەوە بەمەرجی ئەوەی عەرەبەكان دەسەڵاتی سیاسی سەربەخۆیان پێ بدرێت،بەم شێوەیە لەڕێگای(لۆرەنس) نامە گۆڕینەوەی (شەریف حسین و مەكماهۆن) ئەنجام گەیشت .

هێزێكی حیجازی بەسەركردایەتی شەریف حسین لەگەڵ هاوپەیمانان لەشام دژی دەوڵەتی عوسمانی شەڕیان كرد،وەلەئەنجامی شۆڕشی عەرەبی گەورە لەساڵی (1916) نزیكەی تەواوی هەرێمە عەرەبیەكان لەدەست دەوڵەتی عوسمانی دەرچوون،ئەم هێزە بەیارمەتی بریتانیا چوونە ناو شاری دیمەشق و حكومەتێكی عەرەبیان ڕاگەیاند لە(27/ت /1917) تا (26/ت1/1918) كۆنترۆلی سوریا و فەڵەستین و ئوردنیان كرد .

عوسمانیەكان لەشەڕی گالیبۆدی سەركەوتنیان بەدەست هێنا توانیان هێرشی دەریایی هاوپەیمانان بۆسەر گەرووی دەردەنیڵ لە(19/شوباتی/1915) پوچەڵ بكەنەوە .

هەرچەندە هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئوكتۆبەر لەساڵی(1917)ڕوسیای پەكخست،بەڵام دەوڵەتی عوسمانی خۆشی نەبینی لەم شۆڕشە،ئەو سەركەوتنانەی بەدەست هاتن لە گرتنی باتۆم و باكۆ وە ڕێگەگرتن لە هێرشی بریتانیا لەبەرەی باشوور چارەنووسی شەڕی نەگۆڕی .

ئیتحادیەكان هۆكاری ئەم شكەستەی دەوڵەتی عوسمانی بوون (ئەنوەرپاشا و جمال پاشا و تەڵعەت پاشا )بەیارمەتی ئەلمانیا لەڕێگای دەریای ڕەش ڕایان كرد بۆبەرلین لەوێشەوە بۆسویسرا،لەم كاتەش دا لە(3/تەمموز/1918) سوڵتان محمدڕەشاد(محمدی 5 )م كۆچی دوایی كرد،(محمدی 6)برای بوو بەسوڵتان .

دەوڵەتی عوسمانی دوای ئەوەی لەگشت لایەك شكەستی هێنا حكومەتێكی تازەی بەسەرۆكایەتی(احمدعزەت پاشا) پێك هێناو ناچار بوو بەمۆركردنی ئاگربەستی مۆدرۆس لە (30/ت 1/1918 ) كەئەمەش ڕاگەیاندنی دۆڕاندنی دەوڵەتی عوسمانی بوو لە شەڕ .. بڕیارەكانی ئاگربەستی مۆدرۆس بریتی بوون لە :

1-بەگوێرەی ئەم ئاگر بەستە هەردوو گەرووی(دەردەنیڵ و بۆسفۆڕ) دەبێت بۆ هاوپەیمانان كراوەبن .

2-لەشكری عوسمانی لەچەك ڕابمالدرێت .

3-كەشتیەجەنگیەكانی عوسمانی ڕادەستی هاوپەیمانان بكرێت .

4-بڕیار درا هەرناوچەیەك ستراتیژی بێت لەڕووی ئابووری و سەربازی،یاخود ببێتە مایەی مەترسی بۆسەرهاوپەیمانان ئەوا هاوپەیمانان دەتوانن داگیری بكەن،بەسوود وەرگرتن لەم خاڵەدا هێزەكانی بریتانیا ویڵایەتی موسڵیان داگیركرد .

نزیكایەتی دەوڵەتی عوسمانی و ئەلمانیا دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی فەرمانڕەوایی سوڵتان عبدالحمیدی 2 بەتایبەتی لەلایەنی سەربازی و ئابووری،دواتریش ئیتحادیەكان بەردەوام بوون لەنزیك بوونەوە لەئەلمانیا تاوەكو لەم ڕێگەیەوە بتوانن بەشێك لەفشاری بەریتانیا و ڕوسیاو فەرەنسا كەم بكەنەوە،لەبەرامبەردا ئەلمانیا دەیویست لە ڕێگای دەوڵەتی عوسمانی دەسەڵاتەكانی لەڕۆژهەڵات فراوان بكات،دوای ئەوەی سوپای عوسمانی لەشەڕەكانی بەڵقان شكستی زۆری خوارد دووبارە بۆ ڕێكخستنەوەی سوپا پشتی بەشارەزایانی ئەلمانی بەست،چونكە ئیتحادیەكان سەرسام بوون بەسیستەمی بەڕێوەبردن وسوپای ئەلمانی .

ئەم نزیك بوونەوەیە پەرەی سەند تا لە2/اب/1914 ڕێكەوتنێكی نهێنی لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئەلمانیا مۆر كرا،بەگوێرەی ئەم ڕێكەوتنامەیە ئەگەر ئەلمانیا شەڕی دژی ڕوسیا ڕاگەیاند دەبێت دەوڵەتی عوسمانی هاوكاربێت.

كاتێك شەڕی یەكەمی جیهانی هەڵگیرسا لەسەرەتادا دەوڵەتی عوسمانی بێلایەنی وڵاتەكەی ڕاگەیاند،سەدرلئەعزەم ئەم هەڵوێستەی بەسەفیری بەریتانیا ڕاگەیاند،پێش هەڵگیرساندنی شەڕ ووڵاتانی ئەوروپا لەنێوان خۆیان دا لەڕێكەوتن دابوون بۆ دابەش كردنی خاكی دەوڵەتی عوسمانی كەبەپیاوە نەخۆشەكە ناودەبرا .

لە14/تشرینی2/1914 دەوڵەتی عوسمانی لەپاڵ ئەلمانیا چووە ناو شەڕ،ڕاگەیاندنی شەڕ كاتێك بوو كە دەوڵەتی عوسمانی لاوازو هەڵوەشاوەبوو،توانای بەرگەگرتنی ئەم شەڕەی نەبوو هەربۆیەش ڕای گشتی دەوڵەتی عوسمانی لەگەڵ بەشداری كردنی شەڕدا نەبوو،وەكو ناڕەزاییەك ژمارەیەك لەوەزیرەكان دەستیان لەكاركێشایەوە . 

1-پیادەكردنی سیاسەت

ی توركاندن لەسەرتاسەری دەوڵەتی عوسمانی،وەهەروەها لەو وڵاتانەی كەوتبوونە ژێركۆنترۆلی بەریتانیا .

2-ڕزگاركردنی ناوچە تورك نشینەكان لەڕوسیا(قەوقاز و توركستان) وەیەك خستنیان .

3-گەڕاندنەوەی ئەو ویلایەتانەی كەلەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی دانەمابوون وەكو (تونس و جەزائیر و میسر و لیبیا) .

4-گەڕاندنەوەی شكۆ و ڕێز وەچەسپاندنی دەوڵەتی عوسمانی بەسەر گشت جیهانی ئیسلامی دا .

سەركردەكانی كۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی لەسەروویانەوە(ئەنوەرپاشا و جمال پاشا و تەڵعەت پاشا )لەوباوەڕەدابوون كە ئەم ئامانجانە نایەتەدی بەهاوكاری لەگەڵ ئەلمانیا نەبێت .

لەیەكەم هەنگاودا دەوڵەتی عوسمانی ئیمتیازاتی بێگانەی لەوڵات دا هەڵوەشاندەوە .

باجی گومرگی زیادكرد كەئەمەش وەكو ڕاگەیاندنی شەڕ بوو دژی بریتانیا و فەرەنسا .

ئەنوەر پاشا وەزیری جەنگ فەرمانێكی دەركرد بەداخستنی گەروەكانی توركیا بەڕووی كەشتیە بریتانیەكان تاوەكو ڕێگا لەدەست تێوەردانی بریتانیا و هاوپەیمانەكانی بگرێت .

هەڵاتنی دوو كەشتی ئەلمانی بەئاوەكانی گۆبن و بەرسێڵا بۆدەریای ناوەڕاست لەترسی ڕاوەدوونانی بریتانیا دۆخەكەی ئاڵۆزتر كرد،بریتانیا داوای تەسلیم كردنەوەی ئەم دوو كەشتیەی كرد،بڵام دەوڵەتی عوسمانی ڕازی نەبوو،وەڕای گەیاند كەئەم كەشتیانەی كڕیوە .

جگەلەمەش كەشتی گەڵی عوسمانی بەندەرەكانی ئۆدیسیا و ڕوسیا و تۆفۆڕسكی بۆردومان كرد وچەندین كەشتی جەنگی نوقم كرد . 

ئەنوەرپاشا وەزیری جەنگ پلانێكی سەربازی داڕشتبو كەبریتی بوو لەهێرش كردن لەدوو قۆڵەوە لەباكوور دژی ڕوسیا و لە باشووریش دژی بریتانیا .

لەقۆڵی باكوور سوپای عوسمانی بەرامبەر ڕوسیا تووشی شكست هات تاساڵی (1916) ڕوسیا (ترابزۆن و ئازەربایجان و موش و بەدڵیس)ی گرت،بەگرتنی ئەم ناوچانە ئەرمەنەكان چوونە پاڵ سوپای ڕوسی كەدواتر بوو بەهۆی ڕووجاوی قەتڵ وعامی ئەرمەنەكان.....چونكە كاتێك شەڕی یەكەمی جیهان دەستی پێكرد لەنێو نەتەوەكانی ژێر دەستی عوسمانی بیرۆكەی نەتەوەیی و جوداخوازی تەشەنەی كرد،بۆیە لە (24/نیسانی/1915) لەلایەن دەسەڵاتدارانی عوسمانی كوشتن و گرتن و ڕاگواستن و دەست درێژیكردن بۆسەر ئەرمەنەكان بەهەموو شێوازەكانی جێ بەجێ كرا .

هەروەها لەقۆڵی باشووریش بەهەمان شێوە سوپای عوسمانی شكستی هێنا لە(3/شوباتی/1915) نەیتووانی لەمیسر كۆنترۆلی نۆكەندی سوێس بكەن،هێزەكانی بریتانیاش لەعێراق پێشڕەویان كرد لە(23/ت2/1914)بەرسرا داگیركرا،بەڵام لەشاری كووت لە(7/ك/1915) بریتانیەكان شكان و سەربازەكان ناچاربوون خۆیان تەسلیم بەسوپای عوسمانی بكەن،بەڵام بریتانیا بەردەوام بوو لەهەوڵەكانی بۆیە هێرشێكی تری كرد و سوپاس عوسمانی نەیتوانی بەردەوام بێت لەبەرگری كردن،لەساڵی (1917)بریتانیەكان كووتیان گرت و دواتریش شاری بەغدایان داگیركرد،بەمەش بریتانیا تووانی دەست بەسەركێلگە نەوتیەكان دا بگرێت .

❶ باكووری شیلی ( بیابانی ئەتەكاما ) : بارانی كەم لێ دەبارێت ؟

1-چونكە تەوژمی پیرۆی سارد بەم شوێنەدا تێپەڕدەكات .

2-ئەم ناوچەیە ناوچەیەكی پەستان بەرز و دژەگەردەلوولە .

❷ ناوچەیەكی تری بیابانی كە دەكەوێتە باكووری ڕۆژئاوای مەكسیك بارانی كەم لێ دەبارێت چونكە ؟

تەوژمی كالیفۆرنیای سارد بەم شوێنەدا تێپەڕدەكات و هەروەها ئەم ناوچەیە دەكەوێتە ژێر پەستانی بەرزەوە .

❸ بیابانی باكووری بانی مەكسیك بارانی كەم لێ دەبارێت چونكە ؟

كەوتۆتە ژێر پەستانی بەرزەوە و كەوتۆتە نێوان دووزنجیرەچیای سیرامیبادا .

❹ ناوچەیەكی تر هەیە نیمچەبیابانە كەدەكەوێتە بانی پەتاگۆنیا بارانی كەم لێ دەبارێت چونكە ؟ 

زیاتر دەكەوێتە سێبەری باران و ڕووەكەی تریشی چیای ئەندیە .

وەرگیراوە لەكتێبی د. ئازاد