چیاكانی ئەندی درێژترین زنجیرەچیایە لەجیهان كەبەبێ پچڕان درێژبۆتەوە لەباكووری ئەمریكای باكوور (ئەمریكای ئەنگلۆسەكسۆنیا ) بۆ باشووری ئەمریكای باشوور،درێژی زنجیرەچیای ئەندی نزیكەی ( 6400 ) كم،بەڵام شێوەكەی وەكو یەك نیە لەبەشی باكووری لەسێ زنجیرەچیا پێك هاتووە 1-ئەندی ڕۆژهەڵات . 2-ئەندی ناوەڕاست . 3-ئەندی ڕۆژئاوا.

لەنێوان ئەم ئەندیانە هەندێ دۆڵ هەن كەهەندێ ڕووبار پێیان دا تێدەپەڕێت پێی دەگوترێت [ماجدلینا]ئەم ڕووبارە ڕێژگەیەكی هەیە پێی دەگوترێت كیۆكا كەدەكەوێتە نێوان ئەندی ڕۆژهەڵات و ئەندی ڕۆژئاوا .

لەبەشی دووەمی ئەم ئەندیەدا ئەندی ڕۆژهەڵات و ئەندی ناوەڕاست یەك دەگرنەوە،لەم كاتەدا دەبێتە دووئەندی ئەندی ڕۆژهەڵات و ئەندی ڕۆژئاوا،بانی زۆربەرز لەنێوان ئەم ئەندیانە هەیە پێیان دەگوترێت [ ئالتی پلانۆ ]ئەم بانە بەرزیەكەی لە ( 3600 ) م بەرزترە لەئاستی ڕووی دەریاوە .

لەبەشی سێیەمی ئەم ئەندیەدا هەردووئەندی ڕۆژهەڵات و ئەندی ڕۆژئاوا یەك دەگرنەوە دەبێتە یەك ئەندی لەئەرجەنتین و شیلی تاوەكو كۆتایی كیشوەرەكە ئینجا كۆتاییان پێدێت .

چیاكانی ئەندی ئاووهەواكەی چیایی یە،بڕی دابارینەكەی زیاترە لەدەشتەكان،ئەم زنجیرەچیایە لەهەندێك شوێنی هێلی سفر تێپەڕدەكات وە لەهەندێك شوێن بەهێلی 23،5 خوڵگەی كاژۆڵە تێپەڕدەكات،وەلەكۆتاییەكەشی هێلی پانی56 پلەباشوورە،وەلەباكووری تاوەكو بازنەی پانی10 پلە باكووری هێلی كەمەرەی زەویە،واتا زنجیرەچیای ئەندی 66 بازنەی پانی دەبڕێت،هەندێك بەشی چیای ئەندی دەكەوێتە نێوان 10 پلەباكووری هێلی كەمەرەی زەوی و 15 پلە باشووری هێلی كەمەرەی زەوی لەم بەشەدا هێلی بەفری هەمیشەیی هەیە،هێلی بەفری هەمیشەیی : ئەو هێلەیە كەسەرووی ئەم هێلە بەدرێژایی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە،هێلی بەفری هەمیشەیی لەم ناوچەیە لەسەرووی ( 4500 ) م بەرزە، لەچیاكانی ئەندی تاوەكو بەرەو باشوور بڕۆین دوور دەكەوینەوە لەهێلی كەمەرەی زەوی،بەرزی هێلی بەفری هەمیشەیی لەسەر بازنەی پانی (56 ) پلەباشووری هێلی كەمەرەی زەوی ( 750 ) مەترە .

چیاكانی ئەندی ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆكردن دروست دەكات لەنێوان زەریای هێمن و ناوەوەی كیشوەرەكە ؟

1-یەكێكــە لەدرێـژترین زنجـیرە چیاكان لەجـیهان كە درێـژیەكەی نزیكەی ( 6400 ) كم دەبێت .

2-زنجـیرەچـیایەكی زۆربەرزە،بەرزی ئەندی لەهەندێ شوێن دەگاتە ( 7000 ) م بەرز لەئاستی ڕووی دەریاوە وەكو ئاكۆل كاجوا .

3-ئــاوو هــەوایەكی سەخـتی هـەیە .

4-لێژیەكــی زۆری هــەیە .

5-دەربەنــد و مەمەڕاتــی زۆر كەمـە ئەگـەر هەشـبێت زۆربـەرزن لە ( 3600 ) م بەرزتـرن لەئـاستی ڕووی دەریـاوە .

بەشی زۆری شێوەكانی بەرزی ونزمی لەمكسیك بەرهەمی جیۆلۆجیا و درێژبوونەوەی كوردلێرایە،دەشتەكانی كەناركەنداوی مكسیك درێژبوونەوەی دەشتەكانی ئەمریكای ئەنگلۆسەكسۆنیایە،ئەم دەشتانە دەكەونە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی مكسیك و نیمچەدوورگەی یۆكۆتان،ئەم دەشتانە لەباكوور فراوانە و دواتر تەسك دەبنەوە،زنجیرە چیایەك لە ڕۆژهەڵات درێژبۆتەوە پێی دەگوترێت سیراماداری ڕۆژهەڵات،وە زنجیرە چیاكانی ڕۆژئاوا درێژبوونەتەوە كەلە دووزنجیرە چیا دەردەكەوێت یەكیان پێی دەگوترێت سیراماداری ڕۆژئاوا ئەوەی تریشیان پێی دەگوترێی سیراماداری باشوور .

تایبەتمـــــــــــەندیەكانی بانــــــی مكســـــــــــــــــــــــــیك :

1- بانی مەكسیك لەباشوورەكەی تەسكە و تاوەكو بەرەو باكوور بڕۆین فراوانتر دەبێت .

2- بانی مەكسیك باشوورەكەی بەرزترە لە باكوورەكەی،بەرزایی بانی مەكسیك لەباشووری دەگاتە ( 2100 ) م بەرز لە ئاستی ڕووی دەریاوە،وە لەباكووری بەرزیەكەی دەگاتە ( 1050 ) مبەرز لەئاستی ڕووی دەریاوە .

3- پایتەختی مەكسیك لەسەر بانی مەكسیكە كەپێی دەگوترێت مەكسیكۆستی .

4- چیاكانی بانی مەكسیك بەگشتی بەرزاییەكانیان لە ( 300 ) مزیاترە لەئاستی ڕووی دەریاوە،هەندێ لوتكەچیاش هەیە بەرزیەكەی لە ( 500 ) متێپەڕدەكات .

5- بەرزی و نزمی لە مەكسیك هەمەجۆرە .

ئەم قەڵغانە لەشێوەی بان دایە،بەرزاییەكەی لەنێوان ( 300–1200 )م بەرزە لەئاستی ڕووی دەریاوە،ئەم قەڵغانی لۆرانسی یە بەشی هەرە زۆری دەكەوێتە دەوڵەتی كەنەدا هەر بۆیە پێی دەگوترێت قەڵغانی كەنەدی،تەنها لەدوو شوێن لەویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بوونی هەیە، یەكێكیان دەكەوێتەڕۆژئاوای باشووری سۆبیریۆر كەدەریاچەیەكی مەزنە،دووەمیشیان لەئەمریكا لەباكووری ویلایەتی نیویۆركە،ڕووبەری قەڵغانی لۆرانسی ( 4،7 )ملیۆن كم2،نزیكەی (11) هێندەی ڕووبەری عێراقە .

تایبەتمەندیەكانیقەڵغانی لۆرانسی :

1-ژمارەیەكی زۆر لەدەریاچە و زۆنگاو لەسەر ئەم قەڵغانە بوونیان هەیە،بوونی ئەم ژمارە زۆرە لەدەریاچە و زۆنگاو دەگەڕێتەوە بۆ سێ هۆكار ؟

أ-ئەم قەڵغانە كاتی خۆی تووشی ڕاماڵینی سەهۆڵی بووە،وەسەهۆڵ چاڵی هەڵكەندووە،دواتر سەهۆڵ تواوەتەوە و كشاوەتەوە لەئەنجام دا ئەم چاڵانە پڕبوون لەئاو .

ب-لەزۆر شوێن دا ئەم ئاوانە كەڕوودەكەنە كەنداوی هدسن نزیكەی(5 -6 )ڕێژگەی ئاوەكە دەیبەستێت،ناچار ئاوەكەی بڵاودەبێتەوە و دەچێتە نزمایی و چاڵەكان .

ج-چینی ژێرەوەی خاك بەهۆی سەرماوە بەستوویەتی،كەواتا ئاوەكەی ناتوانێت بچێتەخوارەوە لەسەر زەوی دەمێنێتەوە .

2-قەڵغانی لۆرانسی بەئاستەنگ دادەنرێت بۆئەوەی ڕۆژهەڵاتی كەنەدا ببەسترێتەوە بە ڕۆژئاوای كەنەدا،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆسێ هۆكار ؟

أ-ئەم قەڵغانە ڕووبەرێكی زۆری داگیركردووە نزیكەی ( 4،7 ) ملیۆن كم2 یە .

ب-لەسەر ئەم قەڵغانە ژمارەیەكی زۆر دەریاچە و زۆنگاو هەیە،بۆیە هاتووچۆ تیایدا ئاسان نیە .

ج-ئاوو هەوایەكی زۆر ساردی هەیە .

دەكەوێتە ڕۆژئاوای ئەمریكای ئەنگلۆسەكسۆنیا لە ئالاسكاوە دەست پێدەكات تاوەكو سنوری مكسیك،ئەم كوردلێرایە بریتی یە لە كۆمەڵە چیا و بانێك لە ( 13 ) یەكەی بەرزی و نزمی پێك هاتووە بەشێكیان بەرزایی یە و بەشێكیان بانە و بەشێكیان دەریاچەیە،وەهەروەها هەندێك ناوچەی نزمی تێدایە كەلەژێر ئاستی ڕووی دەریایە وەكو دۆڵی مردوو كە ( 86 ) م لەژێر ئاستی ئاوی دەریایە .

بەرزاییەكانی كورد لێرا دابەش دەكرێن بۆ سێ بەش :

1-چیاكانی ڕۆژهەڵات :لەكۆمەڵێك چیا پێك هاتوون [ أ-چیای برۆكس . ب-چیای مەكنزی كەلەكەنەدایە . ج-چیای ڕۆكی كەنەدی . د-چیای ڕۆكی ئەمریكی ] .

2-بانەكانی ناوەخۆ :كەدەكەونە نێوان هەردوو زنجیرە چیای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا كەلە كۆمەڵێك بان پێك هاتوون [ أ-بانی یۆكن . ب-بانی فریزەرستایكن كەدەكەوێتە كەنەدا . ج-بانی كۆلۆمبیا . د-بانی كۆلۆرادۆ :ئەم شوێنەیەكە خەرەندێكی گەورەی تیادایە بەناوی خەرەندی كۆلۆرادۆ كەدیاردەیەكی سەرنج ڕاكێشە . ه-حەوزی ناوەڕاست لەم حەوزەدا شوێنێكی نزم هەیە پێی دەگوترێت دۆڵی مردوو كە( 86 ) م لەژێر ئاستی دەریاوەیە،هەروەها دەریاچەیەك هەیە پێی دەگوترێت دەریاچەی سوێر ] .

3-چیاكانی ڕۆژئاوا :ئەمەش لەچەندین چیا پێك هاتووە .

أ-چیای ئالاسكا :ئەم چیایە بەرزترین لوتكە چیایە لەزنجیرەچیاكانی ئالاسكا كەپێی دەگوترێت مەكنلی كەبەرزیەكەی ( 6096 )م بەرزە لەئاستی ڕووی دەریاوە .

ب-چیاكانی كەنار دەریاكان لەكەنەدایە .

ج-چیای كاسكێت .

د-چیای سیرامی بادا .