ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس راپه‌رین رایدەگەیەنێت، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار له‌ سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌ تۆمه‌تی كوشتنی كوڕ و باوكه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوا ده‌ستگیر كران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس راپه‌رین له‌راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای دەكات، شه‌وی رابردوو 30/1/2019 كاتژمێر 9:00 له‌ لایه‌ن هێزه‌كانمان كه‌ پێكهاتبوون له‌ بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا و فریاكه‌وتن و نه‌هێشتنی تاوانی ڕانیه‌ و هۆبەی نەوجەوانانی ڕانیە، وە له‌ قه‌زای پشده‌ریش بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار له‌ سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌ تۆمه‌تی كوشتنی كوڕ و باوكه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌قه‌زای ڕانیه‌ ده‌ستگیر كران، هاوكات ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

پۆلیس باسی لەوەشكردووە، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م پۆلیس و دادگا دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یاندا كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كوشتی باوك و كوڕه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس راپه‌رین ئەوەشی خستەروو، ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كان له‌كاتێدا بووه‌ كه‌ سود وه‌رگیراوه‌ له‌ به‌دواداچون و زانیاری هێزه‌كانمان و سود وه‌رگرتن له‌ كامێراكانی چاودێری و وه‌رگرتنی وته‌ی شاهید.