ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ لەبارەی‌ زیادكردنی‌ ڕسوماتی‌ تۆماری‌ یەكەمجاری‌ ئۆتۆمبێلەوە دڵنیایی‌ بەهاوڵاتیان و شۆفێران.

رۆژی پێنجشەممە 7ی ئاداری 2019 رائید كاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بەماڵپەڕی‌ فەرمی‌ بەڕێوەبەرایەتیەكەی‌ ڕاگەیاندوە، "دوای‌ ئەوەی دەنگۆیەك لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆوە، بەوەی‌ گوایە ڕسوماتی تۆماری یەكەمجاری ئۆتۆمبیل زیاددەكات، ئێمەش وەك بەڕێوەبەرایەتی‌ ڕایدەگەیەنین ئەو دەنگۆیانە دورن لەڕاستیەوە".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی راشیگەیاندووە،"ڕسوماتی تۆماركردنی یەكەمجاری ئۆتۆمبێل هەروەك پێشوەو هیچ زیادینەكردوە، هاوڵاتیانیش دڵنیادەكەینەوە هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە بونی نییە".