ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دامەزراوەی شەهیدانی عێراق ئاشكرای دەكات، مامەڵەی ١٥٠ تیرۆریست لە ناوچە ئازادکراوەکان وەک شەهید تۆمارکراوە. 

رۆژی یەكشەممە 5ی ئابی 2018 تارق مەندەلاوی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی قوربانیانی ئۆپراسیۆنە جەنگی و هەڵە سەربازی و کردەوە تیرۆریستیەکان لە دامەزراوەی شەهیدانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، مامەڵەی ١٥٠ تیرۆریست لە ناوچە ئازادکراوەکان وەک شەهید تۆمار کراون.

مەندەلاوی راشیگەیاند، "فەرمانگەکەیان لیژنەی بەدواداچون و پێداچونەوەی بۆ هەموو ئەو بڕیارانە هەیە کە گەندەڵیان تێدا کراوە یان خاوەنەکانیان لە تیرۆریستەکانن".

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی قوربانیانی ئۆپراسیۆنە جەنگی و هەڵە سەربازی و کردەوە تیرۆریستیەکان باسی لەوەشكرد، نوسینگەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران داوایکردوە پێداچونەوە بە هەموو ئەو دۆسێیانەدا بکرێت کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە پێشکەشکراون ئەمەش بۆ ئەوەی مامەڵەی ئەو تیرۆریستانە ئاشکرا ببێت کە کەسوکاریان وەک شەهید خستونیانەتەڕوو.

تارق مەندەلاوی ئاماژەی بەوەشکرد، "فەرمانگەکەیان زیاتر لە ١٥٠ مەمەڵەی لە پارێزگاکانی ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا و دەوروبەری بەغدا ئاشکرا کردوە کە تیرۆریست بوون و تاوانیان بەرامبەر رۆڵەکانی گەل و هێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە و کەسوکاریان بە شەهید و قوربانیانی هەڵە سەربازی و کردەوە تیرۆریستیەکانیان داناون، لەوەشدا دەڵاڵەکان لە بەرامبەر پارەیەکی کەمدا هاوکاریان بوون".