ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەھۆی دووبارە گەڕانەوەی گەمارۆ ئابووری و داراییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە تادێ‌ دراوی ئێرانی بەهاكەی لە دابەزینە.

بەھۆی کاریگەریەکانی سزا ئابووری و داراییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و، پاشەکشەی ئابوری، دابەزینی بەھای تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە. بەجۆرێک ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێران یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٠ ھەزار تومەنی ئێرانییە.

بەپێی بازاڕی ئاڵوگۆڕیی دراویش، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا، ١٠٠ ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە ١٣ ھەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی بووە. ئەوەش کاریگەری لەسەر بازرگانانی ھەرێم دروستکردووە، بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراویش لە "تاران" کاریگەری گەورەی لەسەر دروستبووە و زۆربەی خاوەن کارەکانیش لە کڕین و فڕۆشتندا مامەڵە بە دۆلار ناکەن